حەمادە
ڕواڵەت
حەمادە (بە عەرەبی: حمادة) جۆرە دیمەنێکی تایبەتی بیابانییە کە لە دەشتی بەردین و تاشە چەوی ڕەقی گەورە پێکھاتووە، کە زۆربەی لمەکەی دوای پەستانەوەی لابراوە.[١]
دروستبوون
[دەستکاری]حەمادە بە بایەک دروست دەبێت کە بەرھەمە باشەکانی خاک لادەبات: لە ڕێگەی پرۆسەی ئیئۆلیپرۆسەوە کە بە (ھەڵوەشکان) ناسراوە. بەرھەمە وردو کانزایییە بەسوودەکان بە شێوەیەکی تەواو دەبردرێت، لەکاتێکدا لمیش لە ڕێگەی سالینە و خشەخشکردنی ڕووکەشەوە لادەبرێت، لە ئەنجامی ئەمەشدا دیمەنێکی سروشتیمان دەست دەکەوێت کە پێک ھاتووە لەبەردی ڕووت[٢].
پەیوەندی بە شۆستەی بیابانەوە
[دەستکاری]حەمادە پەیوەندی ھەیە بە شۆستەی بیابانەوە چونکە ڕاستەوخۆ لەسەر کەمەری شۆستەکە دەبینرێت بۆیە ھەردووکیان ھەر یەکن (حەمادە دیمەنێکە لەناو شۆستەی بیاباندا)[٣].
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «SpringerReference – Meteor». meteor.springer.com. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ McKnight، Tom Lee؛ Hess، Darrel (٢٠٠٥). Physical Geography: A Landscape Appreciation (بە ئینگلیزی). Pearson Prentice Hall. ژپنک ٩٧٨-٠-١٣-١٤٥١٣٩-١.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە حەمادە تێدایە.