بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەسەنوویە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبولفەوارەسی حەسەنوویە کوڕی حوسێن (٣٦٩ی کۆچیی مانگی - ) دامەزرێنەری دەوڵەتی حەسەنووئییەکان و کوردێک لە ھۆزی بەرزیکانی بوو کە لە نێوەی دووەمی سەدەی ٤ی کۆچیی مانگی لەسەر ناوچەکانێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لوڕستان حکوومەتی دەکرد.

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی دامەزراندنی میرنشینی حەسەنوویی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٩٥٩ (کە دەکاتە ٣٤٨ی کۆچی). شاری (شاپورخواست) لە ناوچەی (لوڕستان) پایتەختی میرنشینەکە بووە.

میر حەسەنوویە ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەوایی کردووە و زۆر ژیرانە ئاگای لە دەسەڵاتی خۆی بووە و زۆر ناوچەی ھێناوەتە سەر دەسەڵاتەکەی میر بەدر کوڕی حەسەنوویی کە دوای باوکی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست؛ میرێکی ھێژا و بەکار بووە و قۆناغەکانی دوای باوکی تەواو کردووە کە زیاتر لە ٣٥ ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە و پیاوێکی خێرخواز بوو کە زۆرترین ناوچەی ھێناوەتە سەر میرنشینەکەی و زۆرترین سەیرکردنی بە سکاڵای لێقەوماوانەوە کردووە. میر بەدر زۆر بەدەم جووتیاران و وەرزێرانەوە بووە و پارە و پوولی بەسەردا دەبەخشینەوە. میر بەدر ھەرگیز ڕێگەی نەدەدا سەربازانی ستەم لە کەس بکەن و زۆرترین پاشماوەی مێژووییی لێ بەجێماوە. بەڵام میر بەدریش خۆی ھۆکارێک بوو بۆ لەناوچوونی میرنشینەکە بەھۆی تەماحی سیاسی لەگەڵ ھیلالی کوڕی لەدوای میر بەدر دەسەڵاتی میرنشینەکە بەرەو لاوازی چوو و دوایین میر، تاھیری کوڕی ھیلال بوو، کە تەنیا بۆ ماوەی یەک ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە تا لە ساڵی ٤٠٦ی کۆچی میرنشینەکە کۆتایی ھات و میرنشینی عەنازی (یان عەیاری) شوێنەکەی گرتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]