بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەردان تکریتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەردان تکریتی
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥
تکریت، عێراق
مردن٣٠ی ئازاری ١٩٧١(١٩٧١-٠٣-٣٠) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
کووەیت، کووەیت
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات
پۆستەکانباڵیۆز
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعسی عێراق
ئایینسوننە
پلەی سەربازیسەردار
لقی سەربازیھێزی ئاسمانی

حەردان عەبدولغەفار ئەلحەمدانی ئەلتکریتی ( ٣ی نیسانی ١٩٢٥٣٠ی ئازاری ١٩٧١[١])، فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش لە عێراق.

لە دایکبووی تکریت و لە بنەڕەتدا خەڵکی قەزای دوجەیلە. یەکێک بوو لە دیارترین ئەفسەرە باڵاکانی فڕۆکەوانی لە عێراق. یەکێک بوو لە کەسایەتییە گرنگەکانی کودەتاکەی ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨، ھەروەھا ڕۆڵی لە شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ و بزووتنەوەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣دا ھەبووە. کۆمەڵێک پۆستی ھەبووە کە دوا پۆستیان وەزیری بەرگریی و جێگری سەرۆکی کۆمار بووە.

تیرۆرکردنی

[دەستکاری]

حەردان ئەلتکریتی لە ساڵی ١٩٧١ لەلایەن سەددام حوسێنەوە لە کووەیت تیرۆرکرا، سەدام ھەستی بە ھەڕەشەی حەردان دەکرد، چونکە ناوەکەی دیار بوو و پێگەی خۆی لەناو حیزبەکەدا بەرزبووەوە. سەددام ھەر لە سەرەتاوە پلانی تیرۆرکردنی نەیارانی دانابوو، دیارترینیان ھەردان ئەلتکریتی بوو.

تیرۆرکردنەکە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی «فیتیان ئەلعانی» لەژێر ڕێنمایی فەرماندەیی باڵای بەغدا ئەنجامدراوە، کە لەلایەن سەددامەوە ڕەوانە کراوە. کاتێک ئەرکەکەی تەواو کرد و گەڕایەوە ماڵەوە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. دواتر سەددام فەرمانی ئازادکردنی دەرکرد و لە دەزگای ھەواڵگری دەریکرد.

حەردان لە گۆڕستانێکی شاری تکریت بە خاک سپێردرا، کە دەڕوانێتە شەقامی پزیشکان لە ناوەندی شار. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤، چەکدارانی داعش تەقەمەنییان لە دەوروبەری گۆڕستانەکە چاند و تەقاندیانەوە، بەھۆیەوە قوبە و بەشەکانی دیکەی گۆڕستانەکە داڕما.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]