بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەداسە یشورۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەداسە لەگەڵ ئاڵای کوردستان

حەداسە یشورۆن (Hadassa Yeshurun) ژنە گۆرانیبێژی جووی کوردە، ئەو لە ئیسرائیل دەژی.[١] ئەو بەگشتی بە زمانەکانی عیبری و کوردی (سۆرانی و کورمانجی) لەگەڵ سووریانی گۆرانی دەڵیت،[١] ھەندێکجاریش بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی[٢] و تورکیش گۆرانی وتووە.

حەداسە خەڵک ئامێدییە، ئەو لە ساڵی ١٩٩٧ بۆیەکەمینجار گۆرانی وت. لە ساڵی ٢٠١٥، لە دەمی شەڕی داعش گۆرانییەکی بەناوی بۆ پێشمەرگە بڵاوکردەوە، ئەم گۆرانییە لە ئاوازی زیاد ئەسعەد و شیعری عەبدولڕەحمان بێلاڤ بوو.[٣][٤] دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، گۆرانییەکی دیکەی بەناوی ئێمە پێشمەرگەین بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە کەڤەری گۆرانییەکەی تەحسین تەھا بوو.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Stranvana Kurda Îsraîlê Hadassa Yeshurun Dixwaze li Duhokê Konsertekê Bide (بە کوردی)، لە 2021-03-03 ھێنراوە
  2. ^ «Interview with the israeli kurdish artist Hadassa Yeshurun». The Levant. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ Sorani، Basnews. «بەڤیدیۆ.. کچە گۆرانیبێژە ئیسرائیلییەکە گۆرانییەکەی پێشمەرگەی بڵاو کردەوە». www.basnews.com. لە 2021-03-03 ھێنراوە.
  4. ^ «ڤیدیۆ: سترانێن ب پێشمەرگەی دھێنە گۆتن د ڕاپۆرتەکا i24 یێ ئسرائیلی دا | Evro News» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-03-03 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی)
  5. ^ «Kurdish-Israeli artist's song for Peshmerga goes viral on social media». www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). لە 2021-03-03 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]