بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەجاج بن یووسف سەقەفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەجاج بن یووسف سەقەفی
بە عەرەبی: الحجاج بن يوسف الثقفي
لەدایکبوون١ی حوزەیرانی ٠٦٦١
تایف، عەرەبستانی سعوودی
مردن١ی حوزەیرانی ٧١٤(٧١٤-٠٦-٠١) (٥٣ ساڵ ژیاوە)
Wasit، عێراق
ھۆی مەرگنەخۆشییەکی جێی پرسیار
باوکیووسف کوڕی حاکم سەقەفی
خوشک و برامحەممەد بن یووسف سەقەفی
ھاوسەرهووند کچی نوعمان بن بەشیر
خزمەکانمحەممەد بن قاسم سەقەفی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەسەرکردەیەکی سەربازی
پۆستەکانWali of Iraq، Governor of Madina
نەژاد
ئایینئیسلام

ئەبوو محەممەد حەجاج کوڕی یووسف سەقەفی (٦٦٠ – ٧١٤ زایینی)، سەرکردە و سیاسەتمەداری ئومەوی بوو لە تایف لەدایکبووە و گەورە بووە و ڕووی لە شام کردووە، لەوێ پەیوەندی بە ڕوحی کوڕی زینباع جێگری عەبدولمەلیک کوڕی مەروان بووە، و لەنێو شورتەکانیدا بووە. خەلیفە عەبدولمەلیکی کوڕی مەروان فەرمانی پێکرد شەڕ لەگەڵ ھاوەڵ عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیر بکات، بۆیە بە سوپایەکی زۆرەوە بەرەو حیجاز ڕۆیشت و بە مەنجەنیق لە کەعبەی دا و عەبدوڵڵای کوشت و ھێزەکانی بڵاوەپێکرد، عەبدولمەلیک بە والی مەککە و مەدینە و تایف داینا، پاشان عێراقی بۆ زیاد کرد، لە کاتێکدا شۆڕش لەوێ بەردەوام بوو. لەگەڵ ھەشت نۆ پیاو بە وشترەوە دەچێتە کووفە و شۆڕشی سەرکوت کرد و ئیمارەتەکەی بیست ساڵ بۆی مایەوە. شاری واستی دروست کرد و لەوێ کۆچی دوایی کرد. ئاو بەسەر گۆڕەکەیدا ڕژا و لەناوچوو. بە گوتەی زۆربەی مێژوونووسان، بکوژێکی ترسناک و دڕندانە بووە. ناسراوە بە لەناوبەر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]