بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حیزبی یەکێتیی دەستووری (عێراق)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حیزبی یەکێتیی دەستووری حیزبێکی سیاسی عێراق بوو کە لەلایەن نووری سەعیدەوە لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزرا، حیزبەکە سیاسەتوانانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی لەخۆگرتبوو، بارەگاکەشی لە بەغدا بوو لەسەر شەقامی ڕەشید. حیزب لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و لە کۆنفرانسەکەدا ئەندامانی دەستەی باڵای حیزب ھەڵدەبژێردرا و نووری پاشا سەرۆکی ئەو حیزبە بوو.[١][٢]

دەستەی باڵا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی ھەڵبژارد، کە ١٥ ئەندام بوون، لەوانە: نووری سەعید، عەبدولوەھاب مەرجان، شاکر وادی، محەممەد عەلی مەحموود، محەممەد حەسەن کوببە، جەمیل عەبدولوەھاب، عەبدولقادر باش ئەعیان، جەمیل ورفەلی، عەبدولمەجید عەباس، عیزەدین مەلا، سەعد عومەر، ڕەشید چەلەبی، زیا جەعفەر، خەلیل کەننە. ھەروەھا کۆمیتەی ناوەندی عەبدولوەھاب مەرجانی بە جێگری سەرۆک، خەلیل کەننەی بە ئەمینداری یەکەم، جەمیل عەرفەی بە ژمێریار و محەممەد حەسەن کوببەی بە ئەمینداری سندووق ھەڵبژارد.

ئامانجی حیزبەکە بریتی بوو لە سنووردارکردنی دەستێوەردانەکانی عەبدولئیلاھی شازادەی جێنشین لە سیاسەتی عێراقدا، ھەروەھا پشتیوانیکردنی نووری پاشا بۆ پێکھێنانی حکوومەت و بەرەنگاربوونەوەی حیزبە چەپەکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «نوري السعيد وحزبه الاتحاد الدستوري .. كيف أسّسهُ وكيف أغلقه؟ - ملاحق جريدة المدى اليومية». Al-Mada News. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  2. «كيف تأسس حزب نوري السعيد سنة 1949؟ - ملاحق جريدة المدى اليومية». Al-Mada News. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.