حیزبی کرێکارانی سۆسیالیستی ئێران
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
حیزبی کرێکارانی سوسیالیستی ئێران | |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٧٩ |
ڕۆژنامە | کارگر، کارگر سوسیالیست |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم تروتسکیسم انترناسیونالیسم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ماڵپەر | |
http://www.hks-iran.com/hks/index.html |
حیزبی کرێکارانی سوسیالیستی ئێران(بە فارسی: حزب کارگران سوسیالیست ایران)
پێشینە
[دەستکاری] لە ڕێبەندانی ١٣٥٧ بە تێکەڵ بوونی دوو گووپی ترۆتسکیستی، حێزبی کرێکارانی سوسیالیست پێک ھات. ئەم دوو گرووپە بریتی بوون لە: "گرووپی ئۆرووپا" و "گرووپی ستار". ئەندامانی گروپی ئۆرووپا، تاقمەیێک بوون لە خوێندکاری ئیرانی نیشتەجێ لە ئینگلیس، فەرانسە و چەند وڵاتی تری ئۆرووپایی، کە زۆربەیان لە ژێر کاریگەری شۆڕشی کوبا و شڕی ڤیێتنام و خەباتی خوێندکارانی دەیەئ ١٩٦٠ ڕوویان کردبوە تێکۆشانی سیاسی ولە کنفدراسیون دانشجویان ایرانی (کۆنفیدراسیۆن خوێندکارانی ئیرانی) دژی دیکتاتۆری شا خەباتیان ئەکرد.
بە پێچەوانەی رەوتی سیاسی ئەو سەردەمە کە زۆربەی جەوانانی چەپ ئاڵا ھەڵگری فکریەت استالینیسم، مائویسم و خۆرۆشچۆفیسم بوون، ئەوان لە باری سیاسیەوە روویان لە ترۆتسکیسم کرد. ئەم کۆرە لەبار بیر و باوەڕەوە پەسەند کراوەکانی چوار کۆنگرەی ھەوەڵی کۆمینتێرن (بەین المیلەل سێھەم)، ھەڵوێستە کانی ترۆتسکی و ئۆپۆزیسیۆنیچەپی حیزب کۆمۆنیستسۆڤیێت و بەرنامەی تێپەر بوون بۆ شۆڕشی سوسیالیستی لیۆن ترۆتسکی یان بۆ ئامادەکاری دامەزراندنی حیزبی شۆڕشگێر – کرێکاری لە ئیران بەدەستەوە گرت. کۆڕەکە بە نیوی ئەنتێر ناسیۆناڵیست، پەێوەست بوو بە ئەنتر ناسیونالی چوار و ئەندامەکانی لە وڵاتە جۆر بە جۆرەکانا ھاو کاریانئەکرد لە گەڵ لقی ئەنترناسیۆناڵی ئەو ولاتانە کە تیا دا دەژیان. لە بەینی سالەکانی ١٣٥٣ -١٣٥٩ کۆرەکە بڵاڤۆکێک تیۆری – سیاسی بە نێوی کندو کاو لە لەندەن دواجار لە تارانیش بڵاوئەکردەوە.
لە ھەمان ساڵانی پێک ھاتنی کۆرەکە لە ئۆرووپا، تاقمەیێک لە خوێندکارانی ئێرانی لە وڵاتانی یەکگرتووی ئەمریکا لە ژێر کارکردی حیزبی کرێکارانیسوسیالیست ئەمریکا، کە لقی بەینالملل چوارەم لەو وڵاتە بوو، سەرەنجیان بەرەو ترۆتسکیسم ڕاکێشرا. و بە نیوی کۆڕی"ستار"، لە دەوری بڵاڤۆکی "پیام دانشجو" خۆیان ڕیکخست. لە سەردەمی شؤڕشی ئێران ئەندامانی دوو کۆرەکە تێکۆشانی خۆیان گواستەوە بۆ ئێران و لە سەردەمی کۆنگرەی وەحدەت حیزبی کریکارانی سوسیالیست ئێران (حزب کارگران سوسیالیست ایران) یان دامەزراندو بڵاڤۆکی "کارگر" یان بڵاو کردەوە.
پاش شۆڕشی ١٣٥٧
[دەستکاری]تێکۆشانی حیزب لە مەڕ بەرگری لە حقۆقی دیمۆکراتیک ژنان، گەلی عەرەب، بیکاران و زەحمەتکێشان لە خوزستان گاریگەریێکی فراوانی کردە سەر بیر وباوەری خەلک لە ناوچەکە، و بوو بە ھۆی پەرۆشی رژیم. تێکۆشەرانی حیزب لە خوزستان، بەتایبەت لە ئەھواز، کەوتنە بەر پەلاماری رژیم. حکومەت ١٥ئەندامی حیزبی لە ئەھواز دەس بەسەر کرد و حۆکمی ئیعدامیانی دەرکرد. بە ھۆی تیکۆشانێکی تەبلیغی بەر بڵاو کە حیزب بۆ ئازادی ئەوان وەڕێخست و ھەر وەھا بەھۆی گوشاری نیو نەتەوەیی، رژیم ناچار بوو پاش ٩ مانگ ھەموان ئازاد بکات. لە شارەکانی تر ئەوانەی کە بڵاڤۆکی "کارگر" یان ئەفرۆشت ئە کەوتنە بەر ئەزیت و ئازاری کەسانی سەر بە رژیم. ھێرشی رۆژ لە سەر ڕۆژ و گۆشاری بەر دوام دژی ئەندامانی حیزب، بیرۆکەی ھەلپەرەستی و سازان لە گەڵ رژیمی خۆمەینی لە ناو حیزب دا بەقەوەت کرد. ئەو ھێڵە ھەلپەرەستانە زێدەتر لە لایەنی ڕێبەرانی گروپی "انجمن ستار" ی پێشوو ئەھاتە گۆڕ.
دابڕان
[دەستکاری]دەرەنجام پاش شەش مانگ تێکۆشان، ئەندامانی گرووپی پێشووی"انجمن ستار" لە حیزب ئینشعابیان کرد (دابڕان) و پاش ماوەیێک نیوی حیزبی کرێکارانی شۆڕشگیریان (حزب کارگران انقلابی) بۆ ڕێکخراوەکەیان ھەڵبژارد. بڵاڤۆکی کار لەسەر ویستی گروپ داخرا و بەرپرسی بڵاڤۆکەکە کەوتە شووێنی وەرگرتن ئیجازە لە دەوڵەت جمھووری ئیسلامی، ایجازە وەرگرتن چەند مانگێکی خایاند ، پاشان دەوری دووھەم بە تێکڕا کەوتەخزمەت رژیم ودەستی بەکار کرد. ئەم گرووپە چەند ساڵێک بە سازان لە گەڵ رژیم ئیسلامی بەردەوام بوو، دەرەنجام دەستیان لە کار کشایەوە و حیزبەکەیان داخست. پاش لەت بوونی حیزبەکە، بەرەی خەباتکار بە ڕاگرتنی نیوی حزب کارگران سوسیالیست لە بار و دۆخی نا یاسائی بڵاڤۆکھای چە باید کرد، کارگر سوسیالیست، نظم کارگر بڵاو ئەکاتەوە، و بە دامەزراندنی انتشارات طلیعە کۆمەڵێک بابەتی مارکسیستی تەرجۆمە و بڵاو ئەکاتەوە. لە ساڵانی١٣٦٠ تا ١٣٦٢ حیزب پەیوەندی لە گەڵ باڵی فیدائیانی ئەقەلیەت بوو، کە پاش ھەڕەشە و زەبری حکومەت بۆ سەر فیدائیەکان، ئەم پەیوەندیە تیک چوو. پاش ھێڕشی خوێناوی ڕژیم بۆ سەر چەپ لە ساڵی ١٣٦٢ گروپەکە بە تەواوی تێک چوو. چەند کەس لە پاشماوەی ئەم گرووپە پەنابەری فرانسە بوون و لە پاریس بەین ساڵانی ١٣٦٢تا١٣٦٨ بڵاڤۆک سوسیالیسم و انقلاب یان بڵاو ئەکردەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- آرشیو اینترنتی حزب کارگران سوسیالیست ایران
- آرشیو اینترنتی نشریە کندوکاو
- آرشیو اینترنتی نشریە چە باید کرد
- آرشیو اینترنتی نشریە کارگر
- آرشیو اینترنتی نشریە کارگر سوسیالیست
- آرشیو اینترنتی نشریە سوسیالیزم و انقلاب
- آرشیو اینترنتی انتشارات طلیعە
- فضای اینترنتی hks
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبی کرێکارانی سۆسیالیستی ئێران تێدایە. |