حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
| حیزبی شیوعیی کوردستان-عێراق | |
|---|---|
| دامەزراندن | ١٩٤٥ وەکوو «لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق» ٣٠ی حەزەیرانی ١٩٩٣ |
| جیابووەتەوە لە | حیزبی شیووعیی عێراقی |
| پێشینە | لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق |
| ڕۆژنامە | ئازادی (١٩٤٥-١٩٦٠) |
| تەلەڤیزیۆن | ئازادی تیڤی |
| ئایدۆلۆژیا | سۆشیالیزم کۆمۆنیزم مارکسیزم-لێنینیزم |
| شوێنی سیاسی | شوێنی سیاسی |
| ئینتیمای نیشتمانی | لیژنەی کاری ھاوبەشی چەپی کوردستان |
| ئینتیمای نێودەوڵەتی | کۆبوونەوەی نێونەتەوەییی پارتە شیوعی و کرێکارییەکان |
| ماڵپەر | |
| www | |
حیزبی شیوعیی کوردستان ـ عێراق، لە ئاکامی پەرەسەندنی ھۆشمەندی چینایەتی و سیاسی گەلی کوردستان بە گشتی و رۆڵی کرێکاران و رەنجدەران لە تێکۆشانە نیشتمانی و چینایەتییەکاندا، دامەزراوە.
مێژووی حیزب
[دەستکاری]ئەم رێکخراوە لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی شیوعیی عێراقدا لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان.
لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حیزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حیزبی شیوعیی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست و بەرنامەیەکی نیشتمانی و دیموکراسی داڕشت.
لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە (٣٠/٦/١٩٩٣)دا بەست و حیزبی شیوعیی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی ئازادی یەکەمین ڕۆژنامەی سیاسی شیوعیی کوردیە لە عێراق ١٩٤٥-١٩٦٠
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی کۆمۆنیزم
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |