حکوومەتی گشتی
| حکوومەتی گشتی | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Generalgouvernement |
| زمانی فەرمی | زمانی ئەڵمانی |
| کیشوەر | ئەورووپا |
| وڵات | ئەڵمانیای نازی |
| پایتەخت | ووچ، کڕاکۆف |
| پۆتانی شوێن | ٥٠°٣′١٧″N ١٩°٥٦′١٢″E |
| لەخۆگرتنەکان | ناوچەی کراکۆڤ، ناوچەی لوبلین، ناوچەی ڕادۆم، ناوچەی وارشۆ، کاونتی گالیسیا |
| دراو | złoty، Reichsmark، Młynarki |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | ئەڵمانیای نازی |
| لە پێش | کۆماری دووەمی پۆڵەندا |
| زمانەکان | زمانی پۆڵەندی، زمانی ئەڵمانی، زمانی ئوکراینی، زمانی یدیش |
| کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ |
| بەڕێوەدەبرێت لەلایەن | ھانس فرانک |
![]() | |

حکوومەتی گشتی (بە ئەڵمانی: Generalgouvernement) کە بە حکوومەتی گشتی ناوچەی داگیرکراوی پۆڵەندا ناودەبرێت، ناوچەیەکی داگیرکراوی ئەڵمانیا بوو کە دوای داگیرکردنی پۆڵەندا لەلایەن ئەڵمانیای نازی و سلۆڤاکیا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٣٩ لە سەرەتای جەنگی جیھانی دووەمدا دامەزراوە. کۆماری دووەمی پۆڵەندی داگیرکراو بەسەر سێ زۆندا دابەشکرابوو: حکوومەتی گشتی لە ناوەند، ناوچە پۆڵەندییەکان کە لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە لکێندرابوون لە ڕۆژاوا و ئەو ناوچانەی کە لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە لکێندرابوون لە ڕۆژھەڵات. سنوورەکانی ناوچەکە لە ساڵی ١٩٤١دا، دوای لەشکرکێشی ئەڵمانیا بۆ سەر یەکێتیی سۆڤیەت، زۆر فراوانتر کرا، بۆ ئەوەی پارێزگای گالیسیایش بگرێتەوە.
«بڕیاری لکاندنی ئیدارەی خاکە داگیرکراوەکانی پۆڵەندا» ئەو بنەمایە بوو کە حکوومەتی گشتی لەسەری دامەزرا. ھیتلەر لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٩ بڕیارەکەی ڕاگەیاند و ئیدیعای ڕووخانی تەواوەتی حکوومەتی پۆڵەندای کرد. دادگای باڵای ئەڵمانیا ئەم پاساوەی بەکارھێنا بۆ دووبارە دانانەوەی ناسنامەی ھاووڵاتیانی پۆڵەندا، پێگەی بێ دەوڵەتی پێبەخشی بەپێی یاسای باری کەسی، جگە لەو ئەڵمانییانەی کە لەکاتی دوو شەڕەکەدا لە پۆڵەندا نیشتەجێ بوون، کە تاکە کەس بوون بە ھاووڵاتی ڕایشی سێیەم دادەنران، ئەمەش بێبایەخکردنی ئاشکرای یاسای نێونەتەوەیی پێکدەھێنا.[١]
ئەڵمانیا حکوومەتی گشتی بەڕێوەدەبرد و دەیکردە یەکەیەکی کارگێڕی جیاواز بۆ مەبەستی لۆجستیکی تایبەت. کاتێک ھێزەکانی وێرماخت لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤١دا ھێرشی کردە سەر یەکێتیی سۆڤیەت (ئۆپەراسیۆنی باربارۆسا)، خاکی حکوومەتی گشتی فراوانکرا و ئەو ناوچانەی پۆڵەندا بگرێتەوە کە پێشتر لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە لکێندرابوون.[٢] ئەڵمانییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا گەیشتنە ڕۆژھەڵاتی گالیسیا و لکێنرا بە پارێزگای گالیسیا. تا ساڵی ١٩٤٥، حکوومەتی گشتی زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی پۆڵەندای پێش جەنگی جیھانیی (کە ئەمڕۆ ڕۆژاوای ئوکراینا دەگرێتەوە) و خاکی حکوومەتی گشتی نوێ شارە گەورەکانی وەک وارشۆ، کراکۆڤ، لڤۆڤ (ئێستا لڤیڤ، بە ئەڵمانی لێمبێرگ)، لوبلین، تێرنۆپیل، ستانیسلاڤۆ (ئێستا ئیڤانۆ-فرانکیڤسک)، درۆگۆبیچ، سامپەر و ئەوانی تر. ئەڵمانییەکان ناوی شوێنە جوگرافییەکانیان بە زمانی ئەڵمانی گۆڕی.
ئیدارەی حکوومەتی گشتی بە تەواوی لە بەرپرسانی ئەڵمانی پێکھاتبوو و ئامانجیش بریتی بوو لە کۆلۆنیکردنی ناوچەکە لەگەڵ دانیشتووانی ئەڵمانی و کۆیلەکردنی دانیشتووانی ناوخۆیی پۆڵەندی بە شێوەیەک کە دواجار ببنە ھۆی لەناوبردنی بایۆلۆجییان. بەرپرسانی نازی لە حکوومەتی گشتیدا بەنیازی ئەوە نەبوون لەکاتی شەڕدا دەسەڵات لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکەدا دابەش بکەن، بەبێ گوێدانە نەتەوە یان ئاراستەی سیاسی. دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لە نامەنووسی دادوەریدا بە دەگمەن باسی پۆڵەندایان کردووە. تاکە شتێک کە باس لە پۆڵەندا کراوە، بانکی دەرکردنی پۆڵەندایە کە سەر بە حکوومەتی گشتییە.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Diemut Majer (٢٠٠٣). "Non-Germans" Under the Third Reich: The Nazi Judicial and Administrative System in Germany and Occupied Eastern Europe with Special Regard to Occupied Poland, 1939–1945. JHU Press. لاپەڕە ٢٣٦–٢٤٦. ژپنک ٠-٨٠١٨-٦٤٩٣-٣. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}:|ئیش=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ Piotr Eberhardt, Jan Owsinski (٢٠٠٣). Ethnic Groups and Population Changes in Twentieth-century Central-Eastern Europe: History, Data, Analysis. M.E. Sharpe. لاپەڕە ٢١٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦٥٦-٠٦٦٥-٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Germany and Eastern Europe: Cultural Identities and Cultural Differences. Rodopi. ١٩٩٩. لاپەڕە ٣٢.
{{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی|authors=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ White spots–black spots: difficult issues in Polish–Russian relations 1918–2008 (بە پۆڵەندی). Polsko-Rosyjska Grupa do Spraw Trudnych, Polski Instytut Spraw Międzynarodowych. ٢٠١٠. لاپەڕە ٣٧٨. ژپنک ٩٧٨٨٣٦٢٤٥٣٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی|authors=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی).
