حکوومەتی ئازادی کاتیی کووەیت

حکوومەتی کاتیی ئازادی کووەیت حکوومەتێکی بوکەڵە بوو کە لە ٤ی ئابی ١٩٩٠ پێکھاتبوو، سێ ڕۆژ دوای داگیرکردنی کووەیت. حکوومەتێکی بوکەڵەی دڵسۆز بوو بۆ عێراق. لە نۆ ئەندام بە سەرۆکایەتی عەلا حوسێن ئەلخەفاجی پێکھاتبوو، کە ھەموویان پلەی مامناوەندیان لە سوپای کووەیتدا ھەبوو. لە ھەشتەمی ھەمان مانگدا ھەڵوەشایەوە دوای ئەوەی بەغدا لکاندنی کووەیت و ناساندنی وەک پارێزگایەکی عێراقی ڕاگەیاند.[١][٢][٣]
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حکوومه‌ت دوای ئازادكردنی كووەیت
[دەستکاری]دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیر حوسێن دهیمان ئه‌لشه‌مەری له‌گه‌ڵ فه‌وجی دیله كووەیتییه‌كان به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه، سه‌ددام حوسێن حه‌وت وه‌زیره‌كه‌ی تری حكوومه‌ته كاتییه‌كه‌ی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوێ، دوای ئه‌وه‌ی پێیانی ڕاگه‌یاند كه عه‌لا حوسێن سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه. ئه‌وانیش داوای كووەیتیان كرد، سه‌رۆكی عێراقیش فه‌رمانی به یاوه‌ره‌كه‌ی كرد كه ئۆتۆمبێلێكی جێمسی گه‌وره‌یان بۆ ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان بگوازێته‌وه بۆ دوایین خاڵی عێراق و هه‌ریه‌كه‌یان بڕی ٥٠ هه‌زار دۆلار و كاتژمێرێكی زێڕینی پێدا كه وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر بوو... پاشان ده‌ستی درێژ كرد و یه‌ك به یه‌ك ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردن.
له ٢٧ی نیسانی ١٩٩١، هه‌موو وه‌زیرانی حكومه‌ته كاتییه‌كه -جگه له عه‌لا حوسێن- گه‌ڕانه‌وه بۆ كووەیت، و ده‌ستبه‌جێ خۆیان و دیارییه‌كانی سه‌ددامیان ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كووەیت كرد.
چاره‌نووسی ئه‌ندامانی حكومه‌ته كاتییه‌كه
[دەستکاری]ئه‌مانه ڕه‌وانه‌ی لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه كران له ده‌زگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی كووەیت كه له ١٥ی ئایاری ١٩٩١ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌واو كردن، پاشان له ٢٢ی ته‌ممووزی ١٩٩١ ڕه‌وانه‌ی داواكاری گشتی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت كران، و له میانەی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا وه‌لائی خۆیان بۆ كووەیت و ئه‌میره‌كه‌ی دووپات كرده‌وه و شایه‌تییان له دژی عه‌لا حوسێن دا.
ئه‌و ڕۆژه شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لحەموود ئه‌لسووباح وه‌زیری ناوخۆی كووەیت گوتی كه كووەیت "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نییه كه حكومه‌ته كاتییه‌كه تاوانبار بێت، به‌ڵام ئه‌ندامه‌كان پۆسته وه‌زارییه‌كانیان قبووڵ كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی عێراق ده‌ركه‌وتوون."
پاشان غازی عوبێد ئه‌لسمار وه‌زیری دادی ئه‌وكاته‌ی كووەیت له ٩ی ئه‌یلولی ١٩٩١ داخستنی دۆسیه‌ی حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان هاتووه و ئه‌ندامانی حكومه‌ت "ویستیان لێ زه‌وت كرابوو و ڕووبه‌ڕووی لێدان و هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ماددی و ده‌روونی ببوونه‌وه" و "له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا پشتمان به ڕاپۆرته‌كانی هه‌واڵگری سه‌ربازی و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت به‌ستووه." وه‌زیر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به پشتبه‌ستن به بنه‌مای یاسایی سه‌باره‌ت به كه‌سی ویست لێ زه‌وتكراو و ناچاركراو، ئه‌وا به‌رپرسیار نییه له هیچ تاوانێك. له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تۆمه‌تباری هه‌شته‌م عه‌لی حسێن نه‌خۆش بووه و ویستی لێ زه‌وت كرابوو و وه‌ك باقی دیل و ده‌ستگیركراوه‌كان له زیندانی عێراق ده‌رچووه، پاشان دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی كووەیت سزای له‌سێداره‌دانی به شێوه‌ی پاشمله بۆ عه‌لا حوسێن ده‌ركرد به تۆمه‌تی ناپاكی گه‌وره و باقی تۆمه‌تبارانه‌كه‌ی بێ‌تاوان ناساند.
حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ی حكومه‌ته كاتییه‌كه دواتر له وه‌زاره‌تی به‌رگری كووەیت كاریان كرد و كۆمه‌ڵگه‌ی كووەیتی به هێمنی بابه‌ته‌كه‌یانی له‌بیر كرد، له كاتێكدا حوسێن عه‌لی ئه‌لشه‌مەری كه به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌یناڵاند، كۆچی دوایی كرد.
چاره‌نووسی سه‌رۆكی حکوومه‌ت
[دەستکاری]له ساڵی ١٩٩٨، عێراق به فه‌رمانی خودی سه‌ددام حوسێن ڕێگه‌ی به عه‌لا دا كه وڵات به‌جێبهێڵێت بۆ هه‌ر شوێنێك كه ده‌یه‌وێت و بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری وه‌ك هاوكاری پێدا. عه‌لا هه‌ندێك كات له توركیا مایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ڕوو له له‌نده‌ن بكات و له‌وێ سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی كووەیتی كرد و له‌سه‌ر داوای خۆی چاوی به دكتۆر سه‌عد بن تووفله كه‌وت كه پاشكۆی ڕاگه‌یاندنی كووەیت بوو له له‌نده‌ن، به بیانووی ئاشكراكردنی زانیاری ده‌رباره‌ی دیله‌كان كه كووەیت گوتی هیچ شتێكی نوێی تێدا نییه زیاتر له‌وه‌ی كه بۆ كووەیت زانراوه... پاشان عه‌لا شوێنێكی دووره‌ده‌ستی ئارامی له نه‌رویج هه‌ڵبژارد پێش ئه‌وه‌ی له ١٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٠ بگه‌ڕێته‌وه بۆ كووەیت بۆ ئه‌وه‌ی زیندانی بكرێت و له نیسانی هه‌مان ساڵدا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت به تۆمه‌تی ناپاكی گه‌وره، پاشان سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی سووك كرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |