حکوومەتی مەقدۆنیا (شانشینی کۆن)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حکومەتی مەقدۆنیا (شانشینی کۆن)ەوە ڕەوانە کراوە)
دراوی مەقدۆنی

حکوومەتی مەقدۆنیا یان میری مەقدۆنیا یەکەم حکوومەتی مەقدۆنیا بوو لەلایەن شانشینی ئەرجەدەوە دامەزراوە لە سەردەمی شانشینی کۆن (سەدەی ھەشت و پێنجی پێش زایین). زانیاری زۆر کەم لەبارەی سەرچاوەی دامودەزگاکانی حکوومەتی مەقدۆنیا پێش سەردەمی شا فیلیپی دووەم (لە ٣٥٩ پێش زایین - ٣٣٦ پێش زایین فەرمانڕەوایەتیی کردووە) دەزانرێت بەھۆی نەبوونی تۆماری مێژوویی کە ئەمە بۆ دوا قۆناغی سەردەمی یۆنانی کلاسیکی (٤٨٠ پێش زایین - ٣٣٦ پێش زایین). ئەم دامەزراوانە لە سەردەمی ئەسکەندەری مەزنی جێنشینی فیلیپ و ئەم خانەدانانەی دواتر لە یۆنانییە ھێلینیستیەکان (٣٣٦ پێش زایین - ١٤٦ پێش زایین) بەردەوام بوون. دوای سەرکەوتنی ڕۆمەکان لە جەنگی سێیەمی مەقدۆنیا و سەپاندنی نیشتەجێبوونی زۆرەملێ بەسەر پەرسیۆسی مەقدۆنی لە ساڵی ١٦٨ پێش زایین، شانشینی مەقدۆنیا ھەڵوەشایەوە و چوار کۆمار لە شوێنیدا جێگیرکرا کە لێیەوە سەرچاوەیان گرتبوو. بەڵام دەسەڵاتی پادشایەتی لە مەقدۆنیا بۆ ماوەیەکی کورت لەسەر دەستی ئەندریسکۆس (١٥٠ پێش زایین - ١٤٨ پێش زایین) سەری ھەڵدایەوە.بەڵام دەسەڵاتەکەی دوای سەرکەوتنی ڕۆمەکان لە جەنگی چوارەمی مەقدۆنیا و دامەزراندنی پارێزگای مەقدۆنیای ڕۆمانی ڕووخا. [١] [٢]

سەرچاوەکان و مێژوو[دەستکاری]

کۆنترین دەسەڵاتی ناسراو لە مەقدۆنیای کۆن دەسەڵاتی پادشایەتی بوو کە تا ساڵی ١٦٧ پێش زایین بەردەوام بوو تا لەلایەن ڕۆمەکانەوە ھەڵوەشایەوە. تۆمارە نووسراوەکانی دامەزراوە میرییەکانی مەقدۆنیا کە ماوەی پێش فیلیپی دووەمی مەقدۆنی بەڵگەدار دەکەن کەمن و تۆمارێکی نا مەقدۆنین. بەرھەمەکانی ھێرۆدۆت و توسیدیدس و دیۆدۆرۆس سیکولۆس و یۆستینیان سەرچاوەی سەرەکین بۆ مێژووی سەرەتایی مەقدۆنیا و ئەو گێڕانەوەی ھاوچەرخانەی کە لەلایەن کەسانی وەک دیمۆستینیسەوە دراون زۆرجار دژی مەقدۆنیایە و جێی متمانە نین، تەنانەت خودی ئەرستۆ کە لە مەقدۆنیا ژیاوە، کورتە باسێک لەبارەی دامەزراوە میرییەکانی مەقدۆنیامان پێ دەڵێت. پۆلیبیۆس ھاوچەرخی شانشینی مەقدۆنی کۆن بووە، لە کاتێکدا لیڤی، کوینتۆس کورتیۆس ڕوفۆس، پلۆتارک و ئاریان مێژوونووسانی دواترن. بە کۆی گشتی بەرھەمەکانی ئەم مێژوونووسانە دەسەڵاتی پاشایەتی بۆ ماوەیی مەقدۆنیا پشتڕاست دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا دەستوورێکی جێگیر بۆ میری مەقدۆنیا ھەبووە یان نا، بەو پێیەی یەکەم تۆماری دەقە مەقدۆنییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەسکەندەری مەکدۆنی.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Bringmann 2007; Eckstein 2010; Errington 1990; see also Hatzopoulos 1996 for further details.
  2. ^ Bringmann 2007; Eckstein 2010; Errington 1990.
  3. ^ King 2010، لاپەڕە 373.
  4. ^ King 2010، لاپەڕەکانی 373–374.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]