ھەژار زەھاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حوسەین زەھاویەوە ڕەوانە کراوە)
زەھاوی لە کاتی دەف لێداندا بە جل و بەرگی کوردییەوە

حوسەین زەھاوی (1980- ) یا ھەژار زەھاوی[١][٢] (بە ئینگلیزی: Hajar Zahawy, Hussein Zahawy) ھونەرمەندێکی دەفژەنی کوردە.[٣] ئەو بە ھاوکاریی سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە.[٤][٥] زەھاوی لەگەڵ گرووپی مۆسیقای جۆراوجۆردا وەکوو کوردی، فارسی، تورکی، یۆنانی و ھیندیدا ھاوکاری کردووە و بەرھەمی تاکەکەسیشی ھەیە. چەندین سی دیی بەرھەمھێناوە و لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکانی دنیادا کۆنسێرتی ھەبووە.

ژیان[دەستکاری]

زەھاوی لە ساڵی 1980دا لە بنەماڵەیەکی کورد لە باشووری کوردستان لە دایک بووە. ساڵانی مناڵیی لە ئێران بە سەر بردووە[٦] و دواتر لە ساڵی 1990دا چووە بۆ ئینگلتەرا.[٧] ھەر لە مناڵییەوە دەستی بە دەف لێ دان کردووە. لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بانگھێشت کراوە بۆ ئۆرکێسترای مۆسیقای کوردی لە ئەورووپادا. لە زانکۆی سواسی لەندەن (زانکۆی لێکۆڵینەوە ڕۆژھەڵاتی و ئەفریقییەکان) وانەی مۆسیقای ڕەگەزەکانی (Ethnomusicology) خوێندووە.

مۆسیقا[دەستکاری]

زەھاوی ئامێرە زەربییەکان و بە تایبەت دەف دەژەنێت. ئەو بە ھاوکاریی ھونەرمەندی کەمانچەژەن سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە، نیشتمان گروپێکی مۆسیقای کوردییە کە ژەنیارانی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە خڕ کردووەتەوە و ئامانجی ناساندنی زیاتری مۆسیقای کوردی بە خەڵکی جیھانە.[٤][٥] ئەو جگە لە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا ژمارەیەکیش وۆرکشاپی بۆ ناساندنی دەفی کوردی داناوە.[٢][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Februaryی 2016. Retrieved 9ی Februaryی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  2. ^ ئ ا http://auis.edu.krd/photo/kurdish-daf-workshop-hajar-zahawy ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "کۆکاڵچراڵ؛ حوسەین زەھاوی لە کۆکاڵچراڵدا". Archived from the original on 16ی Februaryی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Marchی 2016. Retrieved 7ی Februaryی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ ئ ا https://www.sonicbids.com/band/nishtiman/
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 27ی Mayی 2016. Retrieved 9ی Februaryی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "ماڵپەڕی ئەوەیکنینگ؛ ژیاننامەی حوسەین زەھاوی". Archived from the original on 23ی Aprilی 2011. Retrieved 7ی Februaryی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٣ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ http://www.mp3tunes.tk/download?v=WzHuqk83ahY[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]