حسێن عارف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حسەین عارفەوە ڕەوانە کراوە)
حوسێن عارف
لەدایکبوونحوسێن عارف عەبدولڕەحمان
١٩٣٦
سلێمانی، باشووری کوردستان
پیشەپارێزەر، ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووس
خوێندنکۆلیژی یاسا

حوسێن عارف عەبدولڕەحمان (١٩٣٦ لە سلێمانی - ) پارێزەر، ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووسی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گرووپی ڕوانگە بوو. ئەو یاساناسە و لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمانیش بووە. حسێن عارف ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.[١]

ئەندامێتی پەرلمان[دەستکاری]

حسێن عارف وەکوو ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندامی پەرلەمانیش بوو. ئەو لە پەرلەمان ئەندامی فراکسیۆنی سەوز بوو و لەنێو لیژنەکانی پەرلەمانیش ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی بوو.[١] بەدوای ڕووداوەکانی ٣١ی ئاب، حوسێن عارف لەگەڵ چەندین پەرلەمانتاری دیکە دژ بە شەڕی چەکداریی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لەناو پەرلەمانی کوردستاندا مانییان گرتەوە.[٢]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: ١٩٨٦، بەرگی دووھەم: ٢٠٠١؛ سلێمانی.
  • حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان
  • حسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. ١٩٨٢.
  • حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ٢٠٠٥؛ ٢٨٦ پ.
  • حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، ٢ ب
  • حسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەخت
  • حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان ١٩٨٤-١٩٨٢
  • حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک
  • حسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف
  • حسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر
  • حسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازە
  • حسەین عارف، ھێلانە
  • حسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕە

لێکۆڵینەوە[دەستکاری]

  • حسەین عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردی
  • حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی
  • حسەین عارف، روانگە و یاران و نەیارانی
  • حسەین عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش
  • حسەین عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی ١٩٨٨-١٩٥٥

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]