حاکم نەیسابوری
| حاکم نەیسابوری | |
|---|---|
| بە عەرەبی: محمد الحاكم النيسابوري | |
| لەدایکبوون | ٤ی ئازاری ٠٩٣٣ نەیشابوور، ئێران |
| مردن | ٣ی ئابی ١٠١٤ (٨١ ساڵ ژیاوە) نەیشابوور، ئێران |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی مێشک |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | فەرموودەناس، مێژووناس |
| بواری کار | فەرموودەناسی |
| قوتابیی | دارەقوتنی، Al-Qaffāl al-Shāshī، ئیبن حیبان، Abu-'l-Fatḥ Ibn-Fāris Ibn-Abi-'l-Fawāris، خەتیبی بەغدادی |
| خوێندکار | Abu Nu`aym، دارەقوتنی، Al-Bayhaqi |
| شێوازی ژیان | عیرفان |
| ئایین | ئیسلام، سوننە |
| شاکارەکان | Al-Mustadrak ala al-Sahihayn، Q22931634، Q22929316 |
| کینیە | ʾAbū ʿAbd Allāh |
| ڕێبازی ئیسلامی | مەزھەبی شافیعی |
ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد کوڕی عەبدوڵڵا نەیسابووری (بە فارسی: أبوو عبد اللە محمد بن عبد اللە الحاکم النیسابوری ; ٩٣٣–١٠١٤ زایینی)، ناسراو بە ئیبن بەیعی[١] فارسی[٢] زانای سوننە و پێشەنگی فەرموودەناس بوو لە سەردەمی خۆیدا، زۆرجار بە "ئیمامی فەرموودە " یان " فەرموودەناسی خوراسان " ناودەبرێت ."[٣] بە شێوەیەکی بەرفراوان بە شارەزایی لە ڕەخنەی فەرموودەدا ناوبانگێکی زۆری ھەیە، و وەک شێخی وەستاکانی فەرموودە لە سەردەمی خۆیدا سەیر دەکرێت. دارەقوتنی حاکمی بە باڵاتر دەزانی لە زانستی فەرموودەدا لە ئیبن مەندە.[٤]
مردن
[دەستکاری]لە ٣ی سەفەری ٤٠٥ حاکم چووە ناو حەمامەکەوە، دوای خۆشۆردن ھاتە دەرەوە و وتی ئاە، و تەنھا بە کەمەرێکەوە گیانی لەدەستدا پێش ئەوەی کاتێکی ھەبێت کراسێک لەبەر بکات. دواتر یەکێک لە خوێندکارەکانی، حەسەنی کوڕی ئەشعس قوڕەشی دەڵێت: "لە خەودا حاکمم بینی کە سواری ئەسپ بوو بە شێوەیەکی قۆز و دەیگوت: ڕزگاری". لێم پرسی: `حاکم لە چیدایە؟ لە وەڵامدا وتی: 'نووسینی فەرموودە .'"[٥] نوێژی مردووی لەلایەن ئەبوبەکر حیری قازی نیشاپورەوە لەسەر کرا.
کتێبەکان
[دەستکاری]حاکم دەڵێت: «ئاوم لە زەمزەم خواردەوە و داوام لە خوای گەورە کرد، بۆ ئەوەی لە نووسینی کتێبدا سەرکەوتوو بێت». دوای ئەمەش دەستی کرد بە نووسینی ئەم کتێبانە و چەندین کتێبی تر:[٦]
- تاریخ نیسابور.
- المستدرک علی الصحیحین: وھو الکتاب الذی جمع فییە مؤلفە الأحادیث التی استدرکھا علی الصحیحین مما فاتھما علی شرطە، وھو أشھر المستدرکات.
- الإکلیل.
- معرفة علوم الحدیث وکمیة أجناسە
- المدخل فی أصول الحدیث.
- تراجم الشیوخ.
- فضائل الشافعی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Islamtoday.Com - Al-Hakim's Mustadrak & al-Dhahabî's Talkhis». Islamtoday.Com. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Frye، Richard N.، ed. (١٩٧٥). The Cambridge history of Iran, Volume 4 (چاپی Repr). London: Cambridge University Press. لاپەڕە ٤٧١. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٢٠٠٩٣-٦.
- ↑ Sheikh Ramzy (٢٣ی تەممووزی ٢٠١٢). The Complete Guide to Islamic Prayer (Salāh). AuthorHouse UK. ژپنک ٩٧٨-١-٤٧٧٢-١٤٦٥-٧.
- ↑ Zulfiqar Ayub 2015
- ↑ Haddad، G. F. (٢٠٠٣). «Six Muslim Scholars». لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Zulfiqar Ayub 2015
Zulfiqar Ayub (٢ی ئایاری ٢٠١٥). THE BIOGRAPHIES OF THE ELITE LIVES OF THE SCHOLARS, IMAMS & HADITH MASTERS Biographies of The Imams & Scholars. لاپەڕە ١٣٣–١٩٦.