حازم جەواد
| حازم جەواد | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٣٠ی نیسانی ١٩٣٦ ناسریە، عێراق |
| خزمەکان | Fuad al-Rikabi |
| پیشە | سیاسەتوان |
| پۆستەکان | وەزیری دەوڵەت، وەزیری ناوخۆی عێراق |
حازم جەواد، لە ئایاری ساڵی ١٩٣٦ لە شاری ناسرییە لەدایکبووە، سەرکردەی حیزبی بەعسە لە عێراق و کوڕەزای دامەزرێنەری لقی بەعس لە عێراق، فوئاد ڕیکابی. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٥٨ لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم دەستگیرکرا بەڵام لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٥٩ توانی ھەڵبێت بۆ سوریا. دوای بزووتنەوەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ وەک وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری سەرۆکایەتی کاندید کرا. ئەو پلاندانەر و بیرمەندی ڕاستەقینەی پشت بزووتنەوەکە و ئەو کەسەی لە پشت ڕووداوەکانەوە بوو. نوێنەرایەتی باڵی میانڕەوی حیزبی بەعس دەکرد و بەشداریی لە دابەشبوونی ناسراوی ناو حیزبدا کرد. دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی شوبات، سەرکەوتوو بوو لە دەرکردنی بەرامبەرەکەی، عەلی ساڵح ئەلسەعدی، کە نوێنەرایەتی ڕەوتی توندڕەوی دەکرد، لەگەڵ گرووپەکەی بۆ ئیسپانیا. ناوبراو یاوەری عەبدولسەلام عارف سەرۆککۆمار کرد و لەگەڵ جەمال عەبدول ناسر سەرۆکی میسر کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ھەڕەشەکانی بەردەم ھەردوو وڵات و پرسی یەکێتیی سێ قۆڵی نێوان عێراق و میسر و سووریا. بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت کە ئێستا لەوێ نیشتەجێیە، لەم دواییانەشدا بیرەوەرییەکانی بە ناوی «گەشتی بەعس و مێژووی دەربەدەری» بڵاوکردەوە، سەبارەت بە بزووتنەوەی ٨ی شوباتی ١٩٦٣ و مێژووی بەعس لە عێراق و دابەشبوونەکانی ناو حزبەکە. ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو موعینە نایف کردووە و یەک کچیان ھەیە بە ناوی سەفانە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |