ھاوینەھەواری حاجی ئۆمەران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حاجى ئۆمەران (ھاوینەھەوار)ەوە ڕەوانە کراوە)

ھاوینە ھەواری حاجی ئۆمەران دەکەوێتە قەزای چۆمان لە باکووری شاری ھەولێر بە دووری ١٨٥کم، بەرزی ئەم ھاوینە ھەوارە (١٧٨٠ م) بەرزە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە، بۆیە بە ھاوینەھەوارێکی کوێستانی دادەنرێت، پلەی گەرمی لەم ناوچەیە لە ٣٠ پلەی سەدی تێپەر ناکات، ئاو ھەوایەکی ساف و سازگاری ھەیە لە وەرزی ھاویندا، لەزستانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێدەبارێت و تا درەنگی ساڵیش بەفر لەسەر کێوەکانی دەوروبەری دەمێنێت ، کە دیمەنێکی جوان و دڵگیر بە ناوچەکە دەبەخشێت لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی بەرچاو ماڵە ڕەوەندەکان لە ھاویندا بە مەبەستی بە خێوکردنی مەڕ و ماڵات و کشتوکاڵ لەم ناوچەیە نیشتەجێن، ھەر لەم ھاوینەھەوارەدا کانیاوی شێخی باڵەکان ناوبانگی زۆری ھەیە، وەک کانیاوێکی کانزایی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە، کە گەشتیاران سەردانی دەکەن، لەگەڵ کانیاوێکی دیکە، کە بۆ چارەسەری نەخۆشی پێست بەکاردەھێنرێت. زۆربەی خەلکی ناوچەکە و گەشتیاران سەردانی دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]