بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حاتەم عەبدولڕەشید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حاتەم عەبدولڕەشید
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٠
عۆجە، عێراق
مردن٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٢-٢٧) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
خوشک و براAli Sadam Husein
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر

حاتەم عەبدولڕەشید محەممەد عەبدولمونعیم ئەلناسری سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و لە ساڵی ١٩٤٠ لە شاری تکریت لەدایک بووە.[١]

پۆستی جۆراوجۆری ھەبووە، لەوانە بەڕێوەبەری گشتی زەیتی ڕووەکی، سەرۆکی کۆمپانیای گشتی پیشەسازی خۆراک، سەرۆکی یەکێتیی پیشەسازی عێراق. [٢]

لە ١ی شوباتی ساڵی ١٩٨٧ پۆستی وەزیری پیشەسازی سوکی وەرگرتووە، دواتر لە ٢ی ئازاری ١٩٨٧ ناوی وەزارەتەکەی گۆڕیوە بۆ وەزارەتی پیشەسازی، لە ٢٥ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٨ ئەو پۆستەی جێھێشتووە، کاتێک وەزارەتی پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی قورس لەژێر ناوی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکاندا یەکخرا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]