جەی ھۆ (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەی ھۆ
دەرھێنەرسۆھەیل خان
بەرھەمھێنەرسۆھەیل خان، سونیل لولە
نووسینمۆرگادۆس
کاستسەلمان خان، تابو، دێزی شا، ئەدیتیا بانچۆلی
مۆسیقاساجید واجید، ئەمال مەلیک، دێڤی سری پراساد
دەستکاریئاشیش ئامروت
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەئیرۆسی نێودەوڵەتی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی کانوونی یەکەم ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە
ماوەی فیلم١٤٢ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانھیندی
تێچوون٧٠ کرۆر
داھات١٨٣ کرۆر

جەی ھۆ (بە ئینگلیزی: Jai Ho) فیلمێکی ئەکشنی درامییە، لەلایەن سۆھەیل خان دەرھێنراوە، ھەروەھا لەژێر کۆمپانیای «بەرھەمھێنانەکانی سۆھەیل خان» بەرھەمھێنراوە، لەلایەن کۆمپانیای «ئیرۆسی نێودەوڵەتی» بڵاوکراوەتەوە. ئەستێرەکانی فیلم سەلمان خان، تابو، دێزی شا، ئەدیتیا بانچۆلی، دانی دێنزنوجبا.

فیلمە ڕەسەنەکەی بە زمانی «تێلگو» بەناوی «ستالین» دوبارە دەکەنەوە، لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن A. R. Murugadoss بڵاوکرابۆوە. ھەروەھا درامایەکی ئینگلیزی بەناوی Pay It Forward ھانی فیلمەمەی دەدات. فیلمی جەی ھۆ لە ٢٤ی کانوونی یەکەم ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە،[١] پێداچوونەوەیەکی تێکەڵی لەبەر ڕەخنەگری بۆ کرا،[٢] لەگەڵ ئەوەشدا تێکرایی فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیس تەنھا ١٤٠₹ کرۆر بوو.[٣]

چیرۆک[دەستکاری]

جەی ئەجنیھۆتری (سەلمان خان) لە سوپا کاری دەکرد، کەسێکی بەسۆزە و ھاوکاری خەڵک دەکات، لەگەڵ تاوانبارەکان شەر دەکات، سەربازێکی سەرەکی سوپای ھینیدی بوو، بەڵام بۆ ڕزگارکردنی کۆمەڵێک منداڵ لەلایەن گروپێکی تیرۆرستی فەرمانی suspended پشت گوێخست، لەبەر ئەم ھۆکارە لە سوپا ڕاگیرا، لەدوای ئەم ڕووداوە جەی لەگەڵ دایکی و خوشکەکەی «گیتا» دەژیا. ڕۆژێک کچێکی ئیفلیجی زیرەک لە قوتابخانە بەناوی سومان لەبەر ئەوەی دەستی نییە، ناتوانێت لە تاقیکردنەوە شت بنوسێت، جەی یارمەتی دەدات، بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر کچەکە تاقیکردنەوەیەکی گرینگتری ھەیە، چاوەرێی براکەی «ڕۆھان» دەکات، تا بگاتە لای و یارمەتی بدات، بەڵام لە ڕێگا پۆلیس ھەموو ئۆتۆمبێلەکان دەوەستێنن، لەبەر ئەوەی کچی وەزیر بە ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگاکەدا دەروات، تا ڕۆھان دەگاتە قوتابخانەکە سومان تاقیکردنەوەکەی تەواو بوبوو، لە بێچارەیدا خۆی کوشت. کاتێک جەی خۆکوشتنی سومان دەبینێت، زۆر نیگەران دەبێت، سیستەمێکی نوێ دائەنێت«کە یارمەتی کەسێک بدات، بەو کەسەش بڵێت یارمەتی سێ کەسی تر بدەن»، پێی وابوو بەم شێوەیە لەناو کۆمەڵگا کاری چاکەکردن زۆر دەبێت. ڕۆژێک بە ئۆتۆمبێل جەی لەگەڵ ھاورێکانی دەرۆن، بەڵام مناڵێکی سەر شەقام خەریکی پاکردنەوەی ئۆتۆمبێلێکە، خاوەن ئۆتۆمبێلەکە ڕەفتاری خراپی بەرامبەر دەدوێنێت، جەی بەم کارە زۆر تووڕە دەبێت، وە پەلەماری پیاوەکە دەدات، ڕۆژی دواتر جەی و گیتا و ھاورێکەی گیتا بەناوی ڕینکی (پەمەیی)، بۆ شوێنێک دەرۆن، دواتر جەی شوێنەکە بەجێ دەھێڵێت، ئەو چەند کەسێکی خراپ کە پیاوی وەزیرەکەن، دێنە شوێنەکەوە، بە خراپی قسە لەگەڵ گیتا و ڕینکی دەکەن، بە گیتا دەڵێن پەیوەندی بە براکەتەوە بکە، دوای پەیوەندییەکە جەی بۆ شوێنەکە دێتەوە، زۆر توڕە دەبێت و لەوێدا شەڕ لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی خراپ دەکات.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • سەلمان خان: وەک ئەکتەری سەرەکی جەی ئەجنیھۆتری (ئەوەی یارمەتی خەڵکی دەدا)
  • سونێل شیتی: وەک کاپتن ئەرجون کاول (ھاورێ کۆنەکەی جەی لە سەربازی)
  • تابو: وەک گیتا ئەجنیھۆتری (خوشکە گەورەکەی جەی)
  • دێزی شا: وەک ڕینکی شا (پەمەیی)
  • دانی دێنزنوجبا: وەک داشرات سینگ (وەزیرە گەندەڵەکە)
  • ئەدیتیا پانچۆلی: وەک پشکنەر کەدەم
  • نادیرا بابەر: وەک دایکی جەی و گیتا

تراکی دەنگی[دەستکاری]

ساجد واجد، ئەمال مالیک، دێڤی سری پراساد ئەلبوم و تراکی دەنگی نۆ گۆرانیان بۆ فیلمی جەی ھۆ پێکھێنا، کە تێیدا مالیک بەشداری لە سێ تراک کردبوو، پراساد بەشداری لە یەک تراک کردبوو. ساجد، عیرفان کەمال، دنمارکی سەبری، سەمیر عەنجان، کەوسەر منیر، شەبیر ئەحمەد، ئەرمان مالیک، دێڤی سری پراساد ھۆنراوەکەیان بۆ ھەموو گۆرانی و ئەلبومەکان نووسی. ھەموو تراکی دەنگی ئەلبومەکە لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.

بازرگانی[دەستکاری]

فیلمی جەی ھۆ لە دەوروبەری ٣٩٠٠ شاشە لە ھیندستان لە ٦٥٠ شاشەی شوێنەکان تر بڵاوکرایەوە،[٤] لە شانۆی نیشتیمان و شوێنەکانی تر فرۆشرا، بۆ ١٬١₹ بلیۆن کرۆر (١٦ میلیۆن دۆلار).[٥] فیلمی جەی ھۆ بۆ بەرھەمھێنانی ٤٠₹ (٥٬٩ میلیۆن دۆلار) ی خەرج کرد.[٦] فیلمەکە ٦٥₹ (٩٬٦ میلیۆن دۆلار) ی تەواوی خەرج کرد، دواتر بەچاپکردنی لەبازارەکاندا زیادکرا، بەڵام ئەم ژمارەیە بەشی خەڵاتکردن ناگرێتەوە.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "'Bajrangi Bhaijaan' storms the box office on opening day".
  2. ^ "Classifications 2014 – Flop At Last With KICK". Box Office India. 1 August 2014. Archived from the original on 4 August 2014. Retrieved 7 August 2014. ٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "What was the final worldwide business of Jai Ho and how is it compared to other Salman Khan films like Ek Tha Tiger and Dabangg?". Box Office India. 7 May 2014. Archived from the original on 11 May 2014. ١١ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Boxoffice". Box Office India. 14 February 2014. Retrieved 24 February 2014.
  5. ^ "Salman Khan s Jai Ho Rights Sold For 110 Crore Highest Ever". Rediff.com. 19 January 2014. Retrieved 21 January 2014.
  6. ^ "Boxoffice". Box Office India. Retrieved 7 August 2014.
  7. ^ "Is Aamir Khan The Real Superstar Now As He Is The Only One To Take A Big Opening Without Backing of a Holiday With Dhoom 3?". Box Office India. 30 January 2014. Archived from the original on 1 February 2014. Retrieved 30 January 2014. ١ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Jai Ho – Blockbuster Prices But Semi Hit – Hit Businss". Box Office India. 30 January 2014. Archived from the original on 1 February 2014. Retrieved 24 February 2014. ١ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]