جەیک بیوسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەیک بیوسی

بیوسی لە کۆمیک-کۆنی ساندیاگۆی ٢٠١٨
لەدایکبوون
ویڵیام جەیکەب بیوسی جونیۆر

(١٩٧١-٠٦-١٥) ١٥ی حوزەیرانی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
لۆس ئەنجلس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقاژەن
  • بەرھەمھێنەری فیلم
چالاکبوون١٩٧٨–ئێستا
یارئەیپڕڵ ھەچینسن
مناڵ(ەکان)١
باوان(ەکان)گاری بیوسی (باوک)


ویڵیام جەیکەب بیوسی جونیۆر (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٧١) ئەکتەر، مۆسیقاژەن، و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە. لە سەروو ھەموو ڕۆڵە دیارەکانییەوە زنجیرە بکوژ جۆنی بارتڵێت بووە لە فیلمی ١٩٩٦ی The Frighteners، ئەیس لە فیلمی ١٩٩٧ی Starship Troopers، کایڵ لە فیلمی ٢٠٠١ی Tomcats، ئەیدن تانەر لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ٢٠١٤-٢٠١٦ی From Dusk till Dawn: The Series، و شۆن ئێچ کێیێس لە زنجیرە فیلمی Predator.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

بیوسی لە لۆس ئەنجلس لەدایکبووە، و لە مالیبو، کالیفۆرنیا گەورەبووە، کوڕی فۆتۆگرافەر جودی بیوسی، و ئەکتەر گاری بیوسی.[١] بیوسی تەمەنی منداڵی لە سێتی فیلمەکان و گەشتی جیھانی باندەکان بەسەربردووە کە باوکی ھەندێک کات بەژداری تێدا ئەکرد، وەک لیۆن ڕەسڵ، ویڵی نێڵسن و ڵیتڵ فیت. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا ڕەچاوی ھەڵبژاردنی پیشەکەی دا کاتێک دوو خولیای ھەبوو کە بوون بە پیشەی: نواندن و لێدانی دڕەمس.

پیشە[دەستکاری]

یەکەم کاری بیوسی لە وێنەی جوڵاودا لە فیلمی ١٩٧٨ی Straight Timeدا بوو لەگەڵ باوکی گاری و دەستن ھۆفمان. دوو باشترین دەرکەوتنەکانی جێگری دەمارگیری کوشندەی ئایینی جۆدی فۆستەر لە Contact و سەربازی زمان پاراو ئەیس لێڤی لە Starship Troopers. ئەو لە H. G. Wells' War of the Worlds دەرکەوتووە، یەکێک لە سێ دروستکراوی فیلمی ٢٠٠٥ی ڕۆمانی ئێچ جی وێڵس، لەکەڵ سی تۆماس ھاوێڵ. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە Tomcats لەگەڵ جێری ئۆ' کۆنێڵ و شانۆب ئێلیزابێت، لە فیلمی ھەستبزوێنی جەیمس مانگۆڵدی Identity، لەگەڵ سی تۆماس ھاوێڵ لە The Hitcher II، مایکڵ جەی فۆکس لە The Frightenersی پیتەر جاکسن و Road House 2. بیوسی ڕۆڵی "باکفایەر"ی گێڕاوە لە فیلمی پاتریک دورھامی Cross کە لەسەر دی ڤی دی بڵاوکرایەوە لە ئایاری ٢٠١١، و ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕێت لە فیلمی سەربەخۆی Don't Pass Me By.

ئەو بەشی کەمی ھەبووە لە فیلمەکانی وەک Windrunner: A Spirited Journey بەڕۆڵی جەیسن وایڵس، Christmas with the Kranks بەڕۆڵی تیم ئالن، I'll Do Anything، Enemy of the State، The Killing Jar، The Stoned Age، PCU، Fast Sofa لەگەڵ جێنیفەر تیڵی و نەتاشا ڵیۆن، Reaper لەگەڵ دانی ترێخۆ و ڤینی جۆنز. ئەو ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی Shasta McNasty. بیوسی ڕۆڵی پڕۆفیسۆر ئایدن "ئامێری سێکس" تانەری بەرجەستەکردووە لە ٢٠١٣وە لە From Dusk till Dawn: The Series.[٢]

ئەو دەنگی پیاوی ڕادیۆکەی کردووە لە کایەی ڤیدیۆیی ٢٠١٢ی Spec Ops: The Line و دەنگی دی جەی ڕادیۆی بەرگری لە XCOM 2: War of the Chosen. بێجگە لەوەش، دەنگی تۆمی ھەرزەکاری کردووە لە دیمەنی فلاشباکەکانی فیلمی ١٩٨٩ی Hider in the House کە باوکی، گاری بیوسی ڕۆڵی سەرەکی تۆم سایکسی گێڕاوە.

لە ٢٠١٦ دا، بیوسی ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Deserted لەگەڵ میشا بارتن، ترێنت فۆرد، وینتەر ئەیڤ زۆڵی، جاکسن دەیڤیس، دانا ڕۆزندۆرف، لانس ھێنریکسن و گێری بێدنۆب. فیلمەکە ھەستبزوێنێکی دەروونییە دەربارەی گروپێک ھاوڕێ لە گەشتێکدا بۆ ڤیستیڤاڵێکی مۆسیقا لە "دێث ڤاڵی - کە ئەبێتە ھۆی ونبوونیان بە نائومێدانە لە سەرنجڕاکێشترین زەوی لەسەر ھەسارەکە". بیوسی ڕۆڵی کڵەی گێڕاوە.

لە ٢٠١٨ دا، بیوسی لە دوو ئەڵقەی Agents of S.H.I.E.L.D. دەرکەوت کە ڕۆڵی ھاوڕێ کۆنەکەی ماک تۆنی کەین ئەگێڕێت. بیوسی دواتر بەژداری کاستی شتە نامۆکانی کرد لە وەرزی سێیەمدا کە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسێکی ئەگێڕا بەناوی بڕوس.[٣]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

بیوسی کوڕی ئەکتەر گاری بیوسییە. لە ٢٠١٢ دا، خۆی و خۆشەویستەکەی ئەیپڕڵ کچێکییان بوو بەناوی ئۆتەم.[٤]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٧٨ Straight Time ھێنری دارین
١٩٨٢ Barbarosa کوڕی چێشتلێنەر
١٩٨٩ Hider in the House تۆمی ھەرزەکار ڕۆڵی دەنگی
١٩٩١ Black Cat Run نۆرم
١٩٩٢ Cruel Doubt خوێندکار فیلمی تەلەڤیزیۆنی
١٩٩٣ Shimmer ڕیچارد ھاڵڤێرسن
١٩٩٤ Foot Shooting Party کورتە فیلم
Motorcycle Gang جەیک فیلمی تەلەڤیزیۆنی
S.F.W. مۆڕۆو ستریتەر
The Stoned Age جیمی مەڵدون
PCU مێرش
I'll Do Anything
١٩٩٥ Quiet Days in Hollywood کێرت
Windrunner دەیڤ پرۆمیسکۆ
١٩٩٦ The Frighteners جۆنی چارڵز بارتلێت
Twister تەکنیکاری تاقیگە
١٩٩٧ Contact جۆسێف
Starship Troopers ئەیس لێڤی
١٩٩٨ Enemy of the State کڕەگ
Home Fries ئانگس
١٩٩٩ Shasta McNasty دێنیس
Held Up بیومۆنت
٢٠٠١ Tomcats کایڵ برێنەر
Jeremiah جەیک دەیڤنپۆڕت
٢٠٠٢ The First $20 Million Is Always the Hardest داڕێڵ
The Twilight Zone ڤینسێنت ھانسن ئەڵقەی: "Chosen"
٢٠٠٣ Identity ڕۆبێرت مەین
Lost Junction مات
The Hitcher II: I've Been Waiting جاک
٢٠٠٤ Christmas with the Kranks ئەفسەر ترین
Charmed واڕڵۆک ئەڵقەی: "WitchStock"
٢٠٠٥ H. G. Wells' War of the Worlds لیوا ساموێڵسن
The Rain Makers شاو بەرھەمھێنەری یاریدەدەر
Code Breakers ستڕاوب
٢٠٠٦ Road House 2 وایڵد بیڵ
Wristcutters: A Love Story بڕایەن
Broken ڤینس
٢٠٠٨ Time Bomb جەیسن فیڵبی
٢٠١٠ The Killing Jar گرین
٢٠١١ Cross باکفایەر بەرھەمھێنەر
Arbor Demon شۆن
٢٠١٢ Play James Play پۆوڵ
Don't Pass Me By فرێد نۆرویک
Nazis at the Center of the Earth ئەیدریەن ڕێیستاد
Beverly Hills Chihuahua 3: Viva la Fiesta! ئۆسکار ڕۆڵی دەنگی
٢٠١٣ Girl Meets Boy ڕیچارد
Sparks سڵێج
Psych کارمەندی ئێف بی ئای ئەڵقەی: "Santabarbaratown 2"
٢٠١٤ Reaper بیڵ
٢٠١٤-٢٠١٦ From Dusk Till Dawn: The Series پڕۆفیسۆر ئایدن "ئامێری سێکس" تانەر ٢٦ ئەڵقە
٢٠١٥ Justified لێوس "ذە ویز" ماگۆ ئەڵقەی: "The Trash and the Snake"
Texas Rising ساموێڵ واڵەس ٢ ئەڵقە
Most Likely to Die تاڕکین
٢٠١٦ Last Man Club دایمند جیم
Deserted کڵەی
٢٠١٧ Day 5 کاڕڵ ئەڵقەی: "Lucid"
Dead Again in Tombstone کۆڵۆنێڵ جاکسن بومەر
Ray Donovan ئاسد مان ٣ ئەڵقە
Freakish ئێڕڵ ٥ ئەڵقە
٢٠١٨ Agents of S.H.I.E.L.D. تۆنی کەین ٢ ئەڵقە
The Predator شۆن کێیێس
NCIS ویت دێکستەر ئەڵقەی: "Handle With Care"
A Boy Called Sailboat بەڕێز بینگ
٢٠١٩ شتە نامۆکان بڕوس لۆوی ٥ ئەڵقە
L.A.'s Finest بیشۆپ دوڤاڵ
Mr. Robot فرێدی لۆماکس ئەڵقەی: "401 Unauthorized"
Ghost in the Graveyard چاڕڵی سولیڤان
Swamp Thing شاو ئەڵقەی: "Loose Ends"

یارییە ڤیدیۆییەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠٢٠ Predator: Hunting Grounds شۆن کێیێس ڕۆڵی دەنگی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jake Busey Biography (1971–)". Filmreference.com. June 15, 1971. Retrieved May 26, 2018.
  2. ^ "From Dusk Till Dawn: The Series Teaser Video from the Set". Dread Central. March 4, 2015. Retrieved May 26, 2018.
  3. ^ Trumbore, Dave (April 18, 2018). "'Stranger Things' Season 3 Recruits Cary Elwes and Jake Busey for "Sleazy", "Questionable" Roles". Collider. Archived from the original on April 18, 2018. Retrieved April 18, 2018.
  4. ^ Natalie Finn (October 14, 2016). "Hello, grandpa: Gary Busey's son Jake welcomes a daughter". Today. Retrieved May 26, 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]