جەنەت غەزی
جەنەت غەزی | |
---|---|
نەتەوە | عێراقی |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
جەنەت غەزی ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی عێراقییە، جێگری بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئازادی ژنانی عێراقییە. جەنەت و ڕێکخراوەکەی یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کەکەوتوونە ژێر کاریگەری شەڕی ناوخۆیی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)، ئەوان یارمەتی کچانی ئێزیدی و ئەو ژنانەشی ڕایانکدووە لە ژێردەستی چەکدارانی داعش دەدەن. ڕێکخراوەکەیان وێڕای ئەو ھەڕەشە و مەترسییانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بەڵام لەکارەکانیان بەردەوامن، جگە لەوانەش یارمەتی ئەو ژنانەش دەدەن کە لە ناوخۆی عێراق تووشی تووندووتیژی دەبنەوە، جەنەت خۆشی یەکێکە لە قوربانییانی دەستی تووندووتیژی چونکە بنەماڵەکەی پێیان وایە ناوبراو شەڕەفی ئەوانی لەکەدارکردووە.[١] لە ساڵی ٢٠١٧، جەنەت لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢][٣] دوای بردنەوەی خەڵاتەکەی لەگەڵ ھاوبەشێکی خەڵاتەکە، سیستەر کارۆڵ بەیەکەوە سەردانی مینیسۆتا کرد.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Biographies of the Finalists for the 2017 International Women of Courage Awards». US Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «US First Lady Presents International Women of Courage Award». Nike Ching. Voice of America. ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Honoring Women of Courage - Middle East and Europe». Voice of America. ١٢ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «GHR and Global Minnesota Host Two International Women of Courage». GHR Foundation. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەنەت غەزی تێدایە. |