بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەنگی یەکەمی بالکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی یەکەمی باڵکان
بەشێکە لەجەنگەکانی بالکان
جێبالکان
ڕێکەوتی دەستپێکردن٨ی تشرینی یەکەمی ١٩١٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣٠ی ئایاری ١٩١٣
ھۆکارئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، بالکان
دەبێتە ھۆکاریئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
ڕێکخستنی شەڕەکەorder of battle of the First Balkan War، Order of battle of the Serbian Army in the First Balkan War، Order of battle of the Hellenic Army in the First Balkan War، Order of battle of the Bulgarian Army in the First Balkan War، Order of battle of the Bulgarian Army in the First Balkan War

جەنگی یەکەمی بالکان شەڕێک بوو کە لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و دەوڵەتانی کۆمکاری بالکان، ئەوانیش بولگاریا و سڕبیا، یۆنان و مۆنتینیگرۆ سەریھەڵدا. شەڕەکە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٢ سەریھەڵدا و لە ٣٠ی ئایاری ساڵی ١٩١٣ بە واژووکردنی پەیمانی لەندەن کۆتایی ھات. شەڕەکە بووە ھۆی ئەوەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی زۆربەی خاکەکانی لە ئەورووپا لەدەست بدات و ڕووداوەکانی دواتر بووە ھۆی دامەزراندنی دەوڵەتی ئەلبانیا.

سەرەڕای سەرکەوتنەکانی وڵاتانی یەکێتیی بالکان لە شەڕەکەدا بەڵام بولگاریا لە یەکلاکردنەوەی کۆتایی سنوورەکانی نێوان خۆی و سڕبیا و یۆنان ڕازی نەبوو کە بووە ھۆی سەرھەڵدانی شەڕی دووەمی بالکان چونکە بولگاریا ھێرشی کردە سەر ھەردوو وڵاتی سڕبیا و یۆنان. پاشان ڕۆمانیا و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و مۆنتینیگرۆ چوونە ناو شەڕی بولگاریا.

پێشینەی مێژوویی

[دەستکاری]

دوابەدوای سەرہەڵدانی شۆڕشی گەنجانی تورک لە تەممووزی ١٩٠٨، ئیمپراتۆریەتیی نەمسا-مەجارستان لە تشرینی یەکەمی ١٩٠٨ بۆسنە و ھەرزەگۆڤینای گرتەوە کە بە قەیرانی بۆسنە ناسرا. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی حکوومەتی ڕووسیا لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٢ ھانی شانشینی سڕبیا و بولگاریا بدات بۆ واژووکردنی پەیماننامەیەکی دوولایەنە کە ھاوکاری ھاوبەشی نێوانیان لەخۆگرتبوو لە ئەگەری ھێرشی وڵاتێکی گەورەی ئەورووپی بۆ سەر سنوورەکانیان. ئەم پەیماننامە نھێنییە کە لەلایەن نوێنەرانی ڕووسیا لە دوو پایتەختی باڵکان بەلگراد و سۆفیا دانوستانیان لەسەر کرا، ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئیمپراتۆریەتیی نەمسا-مەجارستان بوو لە ترسی دووبارەبوونەوەی کارەساتی لکاندنی بۆسنە و ھەرزەگۆڤینا. و خواستی پشکێک لە میراتی داڕمانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، پەیماننامەیەکی ھاوشێوە لە نێوان بولگاریا و یۆنان ئەنجامدرا، لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.

لە یەکێک لە مادەکانی پەیماننامەکەدا ھاتووە:

«ھەردوو لایەنی واژووکەری پەیماننامەکە، بەڵێن دەدەن، ئەگەر ھەریەکێک لە زلھێزەکان ھەوڵی لکاندنی ھەریەکێک لەو وڵاتانەی باڵکان بدەن کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدان، بە ھەموو ھێزێکەوە پشتیوانی یەکتر بکەن.»

لە بڕگەیەکی دیکەی نھێنیدا کە ھاوپێچی ئەو پەیماننامەیە، ئەو دوو لایەنە ڕایان گەیاند کە «لە ئەگەری ڕوودانی ھەر پشێوییەکی ناوخۆیی لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا، کە بەرژەوەندی نیشتمانی یان نێونەتەوەییی دوو دەوڵەتی پەیمانبەست، یان یەکێکیان دەخاتە مەترسییەوە؛ یان لە ئەگەری ڕوودانی سەختی، ناوخۆیی یان دەرەکی، کە لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ڕووبدات، کە دۆخی ئێستای نیمچە دوورگەی بەڵکان بخاتە مەترسییەوە، دەبێت دوو دەوڵەتی پەیمانبەست پەلە بکەن لە ئاڵوگۆڕی بیروڕا، بۆ گرتنەبەری ھەنگاوی بەپەلە بۆ ڕێگریکردن لە مەترسییەکە.»

دوای ئەنجامدانی ئەو پەیماننامانەی باڵکان، دۆخەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە شەڕ نزیک بووەوە و شەڕەکەش زۆری نەخایاند. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩١٢، وڵاتانی بولگاریا، سڕبیا، یۆنان و مۆنتینیگرۆ شەڕیان لەدژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ڕاگەیاند.[١]

کۆتاییھاتنی جەنگ

[دەستکاری]

پەیمانی لەندەن لە ٣٠ی ئایاری ١٩١٣ کۆتایی بە جەنگی یەکەمی بەڵکان ھێنا، ھەموو خاکەکانی عوسمانی لە ڕۆژاوای ھێڵی ئاینۆس-مێدا ڕادەستی یەکێتیی بەڵکان کران. ھەروەھا لەو پەیماننامەیەدا دەوڵەتی سەربەخۆی ئەلبانیای ڕاگەیاند. ئەوکات زۆربەی ئەو خاکەی بۆ دەوڵەتی نوێی ئەلبانیا تەرخانکرابوو، یان لەلایەن یۆنان یان سڕبیا داگیرکرا، بەڵام ھەردوو وڵات بە دوودڵی ھێزەکانیان کشاندەوە. بولگاریا ناکۆکییەکانی لەگەڵ سڕبیا لەسەر دابەشبوونی مەقدۆنیای باکوور و لەگەڵ یۆنان لەسەر مەقدۆنیای باشوور یەکلایی نەکردەوە، ئەمەش وایکرد بولگاریا بە زۆر ناکۆکییەکە یەکلایی بکاتەوە و ھێرش بکاتە سەر ھەردوو وڵاتی یۆنان و سڕبیا، ئەمەش بووە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی دووەمی بالکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20170628193347/http://www.moqatel.com/openshare/Behoth/Siasia2/Kosovo/sec02.doc_cvt.htm