جەنگی چیای سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەساڵی ۱٦۲۰ لەنێوان ئیمپرتۆریەتی ئیسپانیا ـ شانشینی بۆهیما(چیک) ـ ئیمپراتۆری رۆمای پیرۆز ـ کاتۆلیکەکان ئەنجامدرا، ئەو چوار هێزە بوون بە دووبەرە بەرەی یەکەم تەنیا شانشینی بۆهیما(چیک)بوو ، بەرەی دووەم ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا ـ ئیمپراتۆری ڕۆمای پیرۆز ـ کاتۆلیکەکان بوون.
جەنگەکە لە ۱٦۲۰/۱۱/۸ دەستیپێکرد لەناوچەی بیلا هۆرا نزیک شاری پراگ لە چیک، جەنگەکە نزیک شانشینی بۆهیما بوو. شانشینی بۆهیما ۱۵هەزار پیاوی بۆ جەنگەکە هێنابوو کە زۆربەیان بەکرێگیراوبوون و هۆڵەندی و نەمسی و هەنگاری بوون.
بەرەکەی تریش ۲۷هەزار پیاویان بۆجەنگەکە هێنابوو کەزۆربەیان سەربازانی ئیسپانی بوون، لە ئەنجامی جەنگەکە شانشینی بۆهیما کەبەرەی دووەم بوو چوار هەزار کوژراو و برینداری هەبوو، وە بەرەکەی تر تەنیا ۷۰۰کوژار و برینداری هەبوو

ئەنجام[دەستکاری]

لەئەنجامدا بەرەی ئیمپراتۆری ڕۆمای پیرۆز سەرکەوت ، وە (فەردیناندی دووەم) لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆما بەسەرکەوتووی جەنگەکە دانرا

شانشینی بۆهیما[دەستکاری]

پایتەختی شانشین : پراگ
زمانەکان : چیکی ـ لاتینی ـ ئەڵمانی
ساڵی دروستبوون : ۱۱۹۸
ساڵی لەناوچوون : ۱۹۱۸/۱۰/۳۱

ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا[دەستکاری]

ساڵی دروستبوون: 1492
ساڵی لەناوچوون: 1975
پایتەختەکان: مەدرید (۱۵٦۱ تا ۱٦۰۱)
ڤەلەد وەلید (۱٦۰۱ ـ ۱٦۰٦)
دوبارە مەدرید بۆوە پایتەخت لەساڵی ۱٦۰٦ تا کاتی لەناوچوونی
زمانەکانی ئیمپراتۆریەکە: ئیسپانی ، کەتەلۆنی ، هۆڵەندی ، فەرەنسی ، ئیتاڵی ، نەمسی ، عەرەبی
لەکاتی لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتەکە بوو بە 44وڵات.

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای ئینگلیزی