جەنگی پردی ستێرلینگ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| جەنگی پردی ستێرلینگ | |
|---|---|
| بەشێکە لە | Wars of Scottish Independence |
| کورتەناو | Stirling Bridge |
| وڵات | شانشینی سکۆتلاند، شانشینی یەکگرتوو |
| جێ | Stirling |
| پۆتانی شوێن | ٥٦°٧′٤٨″N ٣°٥٦′٦″W |
| کاتی ڕوودان | ١١ی ئەیلوولی ١٢٩٧ |
| بەشداربوو | شانشینی سکۆتلاند، شانشینی ئینگلتەرا |
![]() | |
جەنگی پردی ستێرلینگ لەنێوان شانشینی ئینگلترا و شانشینی سکۆتلەندا بەڕێوەچوو یەکەم جەنگی سەربەخۆیی سکۆتلەندا بوو. لە ١١ی ئەیلوولی ١٢٩٧ ھێزەکانی ئەندریۆ مۆڕای و ویلیام واڵاس شکستیان بەھێزەکانی ئێرلی سێری و ھیو کریسینگام ھێنا لەناوچەی ستێرلینگ نزیک ڕوباری فۆرس. پێش ئەم جەنگە ئێرلی سێری و ھێزەکانی سەرکەوتبون بەسەر خانەدانەکانی سکۆتلەندا لەجەنگی دەنبار ئەمەش وای کرد زیاتر بچنە ناو سکۆتلەنداوە، بەڵام لە ئابی ١٢٩٧ مۆڕای و واڵاس نزیک ببوونەوە لەکۆنتڕۆڵ کردنی تەواوی باکوری سکۆتلەندا لەو کاتەشدا ئێرلی سێری ھێزەکانی بردە ناوچەی بێروێک لەنزیک دەنبار چونکە ئەو ناوچەیە تاکە دەروازەبوو بۆ چوونە بەشی باکوری سکۆتلەندا.
ڕوودانی جەنگەکە
[دەستکاری]لە ناوچەی ستێرلینگ و لەنزیک پردی ستێرلینگ ھێزەکانی ئینگلترا بە فەرماندەیی ئێرلی سێری و ھیو کریسینگام ڕووبەڕووی ھێزەکانی سکۆتلەندا بوونەوە. ھێزەکانی ئینگلترا لە ٩ھەزار سەرباز پێکھاتبوو کە ٢ھەزاریان سەربازی سواری بوون و ٧ھەزاریان پیادەبوون وە لەبەرامبەریشدا ھێزەکانی سکۆتلەندا لە ٥٦٠٠ بۆ ٦٣٠٠سەرباز پێکھاتبوو کە ٣٠٠یان سەربازی سواری بوون وە ٥ ھەزار بۆ ٦ ھەزار سەرباز پیادەبوون، شەڕێکی خوێناوی ڕویدا و ئینگلیزەکان سەرەتا ھێرشیان برد و ھێزەکانی سکۆتلەنداش وەڵامیان دانەوە و پێکدادانێکی قورس ڕویدا ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و لەئەنجامدا سکۆتلەندییەکان سەرکەوتن و ئینگلیزەکان شکان بەمەش واڵاس و ھێزەکەی توانیان چەند ناوچەیەکی تری سکۆتلەندا ئازادبکەن و دەسەڵاتی ئینگلیزی تێدا نەھێڵن.
قوربانییان
[دەستکاری]- سکۆتلەندا
- ژمارەی کوژراوانی سکۆتلەندییەکان نەزانراوە و چونکە خۆیان سەرکەوتوون و ژمارەی کوژراو و برینداربووانی خۆیانیان ئاشکرانەکردووە
- ئینگلترا
- ١٠٠ سەربازی سواری کوژران
- ٥٠٠٠ سەربازی پیادە کوژران
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای ئینگلیزی
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسان ٢٠١٧) |
