بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەنگی لم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی لم
بەشێکە لەشەڕی ساردی عەرەب، ململانێکانی جەزائیر و مەغریب
جێپارێزگای تیندووف
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٥ی ئەیلوولی ١٩٦٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٠ی شوباتی ١٩٦٤
بەشداربوومەغریب، جەزائیر، کووبا، کۆماری یەکگرتووی عەرەبی، فەڕەنسا

جەنگی لم ململانێ و شەڕێکی چەکداری بوو کە لە تشرینی یەکەمی ١٩٦٣ لە نێوان مەغریب و جەزائیر بەھۆی کێشەی سنوورەکانەوە سەریھەڵدا. نزیکەی ساڵێک دوای سەربەخۆیی جەزائیر و چەند مانگێک لە شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری نێوان ھەردوو وڵات، شەڕی ئاشکرا لە جەرگەی تیندۆف و حاسی بەیزا دەستیپێکرد، دواتر بۆ فیگویگی مەغریب بڵاوبووەوە و چەند ڕۆژێکی خایاند. شەڕەکە لە ٥ی ئەم مانگە بە نێوەندگیری کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی یەکێتی ئەفریقا وەستا. ڕێکخراوی یەکێتیی ئەفریقا ڕێککەوتنێکی کۆتایی ئاگربەستی لە ٢٠ی شوباتی ١٩٦٤ لە باماکۆی پایتەختی مالی دامەزراند. بەڵام گرژییە درێژخایەنەکانی لە پەیوەندییەکانی مەغریب و جەزائیردا بەجێھێشتووە، کە کاریگەرییەکانی تا ئەمڕۆش ماونەتەوە. [١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. المغرب، صوت (٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤). «حرب الرمال.. الاصطدام الأول - صوت المغرب». صوت المغرب (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.