شەڕی قامیشلۆ (٢٠٢١)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جەنگی قامیشلۆ (٢٠٢١)ەوە ڕەوانە کراوە)
شەڕی قامیشلۆ (٢٠٢١)
بەشێک لە شۆڕشی ڕۆژاوا و شەڕی ناوخۆیی سووریا

     لەژێر کۆنترۆڵی ڕۆژاوا

     لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی سووریا

     ئەو ناوچانەی لەو شەڕەدا چوونە ژێردەسەڵاتی ئاساییش
ڕێکەوت٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ – ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١
(٦ ڕۆژ)
شوێن
دۆخ سەرکەوتنی لایەنە کوردەکان و لاچوونی ھێزەکانی بەرگریی نەتەوەیی لە قامیشلۆ[١]
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
ئاساییش کۆنترۆڵی زۆربەی ناوچەکان و گەڕەکەکانی تەی و ھەلاکۆی گرتەبەردەست[٢]
شەڕکەرەکان
 خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوا  سووریا
یەکە تێوەگڵاوەکان

ئاساییش

  • ھێزەکانی ئەمنیی تایبەت

سوپای سووریا

زەرەر و زیانە گیانییەکان
٢ کوژراو، ٦ بریندار[٣] ٦ کوژراو، ٧ بریندار[٣]
١ کوژراو، ١ بریندار[١]
٢-٣ مەدەنی کوژراو، ٩ بریندار[٣][٤]

شەڕی قامیشلۆ (٢٠٢١) شەڕێک لە نێوانیان ھێزە ئەمنییەکانی ڕۆژاوای کوردستان و ھێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا لە شاری قامیشلۆ بوو. شەڕەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ دەستپێکرا، لەدوای وەیکە ئاساییش یەک ئۆتۆمۆبیلی ھێزەکانی بەرگریی نەتەوەیی تەقاندەوە. ئەم تێکھەڵچوونانە بە چەکی سووک و قورس ئەنجامدرا.

ئاساییش لە کاتی دەستپێکردنی تێکھەڵچوون، گەڕەکەکانی تەی و ھەلاکۆ و ھەروەھا زۆرتری ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ھێزەکانی بەرگریی نەتەوەیی گرتەبەردەست.[٢] لەدوای ئەو تێکھەڵچوونانە ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنە کورد و عەرەبەکان بەسترا تاکوو ھێزەکانی بەرگریی نەتەوەیی بە تەواوی قامیشلۆی بەجێ بێڵن. لایەنەکان ڕێککەوتن تاوەکوو چەکدارە سوورییەکان لەو ناوچە ڕێک لەلای سوپای سووریاوە بن. دوای ئەم شەڕە چەکدارە کوردەکان نزیک بە ھەمووی شاری قامیشلۆیان گرتەبەردەست.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ "As residents of Tay neighbourhood start to return to their homes | New meeting at al-Qamishli airport to complete terms of the agreement". SOHR. 26 April 2021. Retrieved 26 April 2021.
  2. ^ ئ ا "After expelling NDF members | Asayish Forces capture the entire neighbourhoods of Tayy and Halkou in al-Qamishli city in four days". SOHR. 23 April 2021. Retrieved 23 April 2021.
  3. ^ ئ ا ب "Al-Qamishly dramatic conflict | Over 30 people killed and wounded since the beginning of fierce clashes between Asayish Forces and NDF". SOHR. 24 April 2021. Retrieved 24 April 2021.
  4. ^ At least two children killed in Qamishli clashes: medical source