جەنگی عوسمانی - ڕووس (١٦٨٦–١٧٠٠)
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

جەنگی عوسمانی - ڕووس یان شەڕی ڕوسی - تورکی (١٦٨٦–١٧٠٠) بەشێک بوو لەھەوڵی ھاوبەشی ئەورووپا بۆ بەرپەچدانەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، کە بەجەنگی گەورەی تورکیا ناسراوە. جەنگی ڕوسیا و تورکیا یاخود ڕووس و عوسمانییەکان کاتێک دەستی پێکرد ڕووسەکان چوونە پاڵ ھاوپەیمانی دژە عوسمانی لە ئەورووپا کە لە ھابسبورگ لەنەمساو پۆڵەندا، لیتوانیا و ڤینیسیا پێک ھاتبوون لە ساڵی ١٦٨٦ کە بەکۆمەڵەی پیرۆزیش ناسراوە. شەڕی نێوانیان تا ساڵی ١٧٠٠ بەردەوام بوو لە ئەنجامی ئەم شەرانەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان و خەلکی مەدەنی کوژران و برینداربوون. بەھۆی ئەوەی ڕووسەکان مەبەستیان بوو ھێرشبکەنە سەر ئیمپڕاتۆرییەتی سوید ساڵی ١٧٠٠ بە شێوەیەکی فەرمی پەیماننامەی ئاشتیان لەگەڵ عوسمانییەکان بەست و شەڕی ١٤ ساڵەیان کۆتایی ھات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Russo-Turkish War (1686–1700)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە جەنگی عوسمانی - ڕووس (١٦٨٦–١٧٠٠) تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |