جەنگی زەلاقە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی زەلاقە
بەشێکە لەرێکۆنکیستا
وڵاتئیسپانیا
جێBadajoz
پۆتانی شوێن٣٨°٥٥′٢٣″N ٦°٥٤′٥″W
کاتی ڕوودان٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٠٨٦
بەشداربوودەوڵەتی موڕابیتەکان، taifa
Map

جەنگی زەلاقە (بە عەرەبی: معركة الزلاقة) لە (٢٣)ی ئۆکتۆبەری (١٠٨٦ز) ڕوویدا.[١] دەسەڵاتی (بەنوزونون) بەسەر شاری (تولەیتولە) کە لە ژێر فەرمان ڕەوایان دابوو لە ماوەی پاد‌شایەتی تایفەگەری کە (٧٨) ساڵی خایاند. دەستەڵاتداریان ڕووخێنرا بە دەستی (ئەلعەنونسو) پادشای (قشتالە)ی دیان ، لە ساڵی (٤٧٨ک) بە ھاریکاری ئەلموعتەمەد ئیبن عیباد دەستەڵاتداری (ئیشبیلیە) دوای ئەوەی کە موسڵمانەکانی (٣٠٢) ساڵ فەرمان ڕەواییان کرد. و ‌ڕووخانی ئەم دەستەڵاتە تەقینەوەیەکی توند بوو ، و ناڕەحەتی موسڵمانەکان بە دەستی گاورەکان پەرەی سەندوو بەھێزبوو. و تێکۆشانی (فونسو)ی شەشەم پادشای (قشتالە) کە ‌فەرمان ڕەوابوو بەسەر (جەلیقیە) و بەشێک لە پورتوگال یەکی گرت لەگەڵ (سانشۆ)ی یەکەم پادشای (ئەراجون) و (نافارا)و ‌(ئەلکونت برنجا ریمون) دەستەڵاتداری بەرشەلۆنا و ئۆرجل ئەمانە بە سوپایێکی ھاوبەش کەوتنە ‌ڕێ و دەوری چەند شار و قەڵایێکیان گرت و چەند دێھاتێکیان داگیرکرد و ‌زەوییەکی زۆریان سووتاند.

کوڕی عەباد ھۆشیار بووەوە لە کارە ھەڵەکەی بە یارمەتیدانی دیانەکان بۆیە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەندەلوس لە ئیشبیلیە و قوڕتوبە کۆبووەوە و ڕێککەو‌تن کە نوێنەرێکی خۆیان بنێرن بۆ لای (یوسفی کوڕی تاشیفینی) پادشای دەوڵەتی موڕابیتین لە مەغریب و جەزائیر و تونس و مۆریتانیا داوای لێ بکەن کە یارمەتیان بدات و بە ھانایانەوە بێت. و نوێنەرێکی زۆری جەماوەری لە شاری مەڕاکیش ھاتن بۆ ھەمان مەبەست ئینجا کوڕی تاشفینی ڕاوێژی بە ئەنجومەنی ڕاوێژکاری کرد ئەوانیش ڕەزامەندیان لەسەر دەربڕی بەو مەرجەی کە ئەندەلوسییەکان (دورگەی خەزڕا)یان پێ ببەخشن تا چەکی قوڕس و سەربازەکانی لێ نیشتەجێ بکەن و بیکەنە قەڵایێک بۆ خۆ پاراستن و پەیوەندی نەپچڕانیان بە ئەفریقا.

لەگەڵ توندبوونی فشاری (فونسو) لەسەر موسڵمانەکان لە ئەندەلوس کار بەدەستەکان سەرانەیان پێدان یان ھەندێک قەڵایان دانە دەست و (کوڕی عباد) کەنداوی خەزڕای بەخشی بە (مورابیتەکان) وەبە کوڕەکەی وت : ئەی کوڕم سوێند بە خوا نابێت کە من ‌و‌ڵاتی (ئەندەلوس) بگێڕمەوە بۆ وڵاتی کوفرو بێ باوەڕی یا بیدەمە دەست دیانەکان تا نەفرەتی خودا برژێندرێ بە سەرما لە مینبەرەکانی ئیسلاما ھەروەک ڕژێندرا بە سەر کەسانی ترا ، و وتی : ئەگەر دەورە دراوین بەناحەزەکانمان دەبێت کامەیان زیانی کەمترە ئەو ھەڵبژێرین ئەویش فەرمانی (مولپەمین)کەنازناوی (مواڕابیتەکان) بوو و مناڵەکانی ئێمە حوشترەوانی ئەوان بن خۆشترە لەلای من نەک شوانی بەرازەکانی (فرنجییەکان بن) و بۆ ھەندێک لەوانەی کە لێی نزیکبوون وتبووی لەم کاتەی کە دەیانترساند بە (کوری تاشفینی) سوێند بە خوا من لەوەڕاندنی حوشترەکانی پادشای مەڕاکیش ھەڵدەبژێرم لەسەر ئەمەی ببمە پاشکۆی پادشای دیانەکان و سەرانەی بدەمێ حوشترەوانی زۆر چاکترە لە شوان بوون بۆ بەرازەکان. کوڕی تاشفینی بانگھێشتەکەی پەسەند کرد دوای ئامادەباشی فەرمانی دا بە پەڕاندنەوەی حوشترەکان لە (رەبیع الاول) لە ساڵی ٤٧٩ ک کوڕی تاشفینی بەسوپایەکەی لە (سبتە) بەڕێکەوت بەڵام ھێشتا کەشتییەکان پەردەی سەریان بە تەواوی بەرزنەکردبووەوە کە دەریا دەستی بەشەپۆلی بەھێز کردوو بەرز دەبونەوە بۆ پێشەوەی کەشتییەکان جا کوڕی تاشفین دەستەکانی بەرزکردەوە بۆ ئاسمان بەدڵسۆزیەوە وتی :ئەی خودایە تۆ دەزانی ئەگەر گوزەرمان لەم دەریایە دا خۆش و چاکەی موسڵمانانی تێدایە کار ئاسانیمان بۆ بکەو ئەگەر بەم جۆرە نەبێت ئەی خودایە گرفتی وامان بۆ دروست بکە کە نەتوانین گوزەربکەین شەپۆلەکان ھێو‌ر بونەوە و کەشتییەکان بە پەلە گوزەریان کرد کاتێ کە گەیشتنە کەناری ئەندەلوس کورنوش و نزایان بۆ خودا برد.

کوڕی تاشفینی (کەنداوی خچراء)ی وەرگرت و ‌فەرمانی دا کە بە چاکترین شێوە قایم بکرێت و کۆمەڵێک پارێزەری ھەڵبژاردراوی دیارکرد تا چاودێریێکی باشی بکەن. و پڕیکرد لە خواردن و پێداویستیەکانی تایببەت بە داڵدە و پەنایێکی ئارام بۆ ڕووتێکردن ئەگەر شکان وسەر نەکەوتن . دوای ئەمە سوپایەکەی بەرێ کرد بۆ (ئیشبیلیە) و پەیمانی لە ھەموو کاربەدەستانی ئەندەلوس وەرگرتبوو کە ھەرچی لە توانایاندا ھەبێت لە ‌سەرباز و پێداویستییەکان بیبەخشن و بچن بۆ شوێنی دیاریکراو لەکاتی دیاریکراودا ، کوڕی تاشفینی لە (ئیشبیلیە) (٨) ڕۆژ مایەوە تا ھێزەکانی رێک بخاو ژمارەی پێویست ئامادەبێت ، کوڕی تاشفینی بە ڕۆژ بە ڕۆژوو بوو و شەوانیش شەو نوێژی دەکرد و ‌کاری چاک و خێری زۆر ئەنجام دەدا. دوای ئەم خۆڕێکخستنە (ئیشبیلیە)ی بەجێ ھێشت بەرەو (بگلیوس) کەوتە ڕێگا پێشینەی سوپای سوارەکان پێشەوا (ئەبو سلێمان داود کوڕی عائیشە)بوو ژمارەیان (١٠)ھەزار کەس بوو دوایی ھێزی ئەندەلوس بە پێشەوایەتی (المعتمد کوڕی عباد) بە ڕۆژێک لە دوای ئەمانە ھێزی موڕابیتەکان ھات کاتێ گەیشتنە (بەتلیۆس) سێ ڕۆژ مانەوە. لەم کاتەی کە (فونسۆ) گوێ بیستی ھاتنی سوپای مرابگین بوو و دورەی (سرقسگە)ی دا بوو ھاوپەیمانیەتێکی بەست لەگەڵ پادشای (ڕراجون) و (الکونت ریموند) و دایانە پاڵی و ھەندێک سوارچاک لە سوپای فەڕەنسا پەیوەندی پێوەکردن. و لە ھەموو لایەکەوە ھێزو پشتیوانی بۆ ھات لە پادشاکانی (ئەوروپا) و دەورێکی گەورە ‌یان بینی لەڕێنووێنی دیانەکان و ‌ھان دانیان بۆ بەشداربوون لە شەڕەکە .

سوپای موسڵمانەکان (٤٨) ھەزار بوون کە نیوەیان لە ئەندەلوسییەکان بوون نیوەی تریان لە (مواربتین) بەڵام سوپای (فونسو) سەد ھەزار پیادە و (٨٠) ھەزار سوار بوون کە چل ھەزاریان خاوەن چەکی گران بوون ئەوانەی تر چەکی سووک، ھەردوو سوپاکە لە نزیک (بگلیوس) لە شیوێک کە ناوە ناوە شەڕی بچووکی تێدا دەکرا عارەبەکان ئەم شوێنەیان ناوزەدکرد بە زەلاقە و لە نێوان ھەردوو سوپاکە ڕووبارێکی بچووک ھەبوو (کوڕی تاشفینی) سوپایەکەی لە پشت تەپۆلکەیێکی بەرز جێگیرکرد بە جیا لە سوپای ئەندەلوسییەکان و سوپای ئەندەلو‌سییەکان بەرەو ڕووی دیانەکان بوونەوە سێ ڕۆژ لە بەرامبەر یەکترا مانەوە جا کوڕی تاشفینی نوێنەری خۆی ناردە لای دیانەکان سێ خاڵی خستە بەردەمیان یان موسڵمان بوون یان سەرانە بدەن یا شەرکردن ئەوانیش سێ ھەمەیان ھەڵبژارد.

سەرکردەی ھەردوو سوپاکە نامە گۆڕیان دەکرد و لەیەکێک لە نوسراوەکان (فونسو) ئەمەی گوتبوو ( بەیانی ڕۆژی جومعەیەو ڕۆژی موسڵمانا‌نە و من بەباشی نابینم بۆ شڕ تێداکردن و ڕۆژی یەکشەم ڕۆژی دیانەکانە بۆیە من پێشنیار دەکەم کەڕووبەڕوو بونەوەمان ڕۆژی دووشەمە بێت چونکە لەم رۆژەدا ھەریەکێک لە ئێمە ‌و ئێوە دەتوانی شەڕبکات بە ھەموو ھێزو توانایێکەوە بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن بێ ئەوەی لە ڕێزی ڕۆژەکان کەم بکرێتەوە کوڕی تاشفین پێشنیازەکەی پەسندکرد لەگەڵ پەسندکردنی پێشنیارەکەش موسڵمانان خۆیان تەواو ئامادەکردبوو گومانیان ھەبوو لە نیازی پادشای (قشتالە) بۆیە ‌(کوڕی عباد) چاودێرو پاسەوانەکانی دەنارد تا چاودێری جموجۆڵی دیانەکان بکەن ئەمانیش بینیان وا سوپای دیانەکان لە ئامادە باشیدان بۆ ھێرشکردن بۆیە بەپەلە ئەمەیان گەیاندە(کوڕی عباد) ئەمیش لەلای خۆیەوە کوڕی تاشفین ئاگادار کردەوە لە ناپاکی (فونسو) کوڕی تاشفینی کە بەمەی زانی خۆی ئامادەکرد بەشێک لە سوپاکەی نارد بۆ خەریککردنی (فونسو) و سوپاکەی (مورابگین) بەرنامەیێکی زۆر ڕێک و جوانیان داڕشت بەم شێوازەی کە کەنداوی خچرایان کردە ڕێگای گەڕانەوەیان و سوپایێکی یەدەگیان دانابوو کە باشترین و ئازاترین سەربازی تێدا بوو بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست بدات بەسەر دوژمنا و تا شەڕکردنیان بەم شێوازە رێک و پێکە ببێتە ھۆی شێوانی دیانەکان ئەمەش ڕێکی ڕژێمی شەڕی ڕیزبەندو یەکگرتووی جێگرتووە لەکاتی شەڕدا لەم کاتەشدا دیانەکان فێری تەنھا شەڕی تاکایەتی بوون .

ھەردوو لایەن ئامادەبوون بۆ جەنگ (فونسۆ) بەشی یەکەمی سوپاکەی بە سەرکردایەتی (جارسبان) و(روویک) ئامادەکرد بۆ ئەوەی بەوپەڕی ھێزەوە ھێرش بکەنەسەر ئەندەلوسییەکان بەسەرکردایەتی المعتمد بە ئومێدی ئەوەی کەبێتە ھۆی بڵاوبونەوەی ترس و بیم لەناو ریزی موسڵمانەکان بەڵام کاتێک کە ھێرشیان بردو ڕوو بەڕووی سوپای مورابگین بونەوە کەژمارەیان (١٠) ھەزار سوار چاک بوو بەسەرکردایەتی (داود کوڕی عائیشە) ئازاترین سەرکردەکانی سوپای (تاشفین)کوڕی عائیشە نەیتوانی خۆڕاگربێ لەبەر زۆری سوپای دیانەکان و توندو تیژی ھێرشەکەیان بەڵام توانی توندو تۆڵی ھێرشەکەیان تێک وپێک بدا ساردیان بکاتەوە و شەھیدێکی زۆری لەبەرەنگاری ئەم ھێرش بەخشی . کاتێ ئەندەلوسییەکان چاویان کەوت بە دیانەکان ھەندێک لە سەرکردەنیان ڕایان کرد بەڵام سوار چاکەکانی (ئیشبیلیە) بەسەرکردایەتی کاربەدەستە ئازایەکەیان (المعتمد کوڕی عباد) توانی لەبەرامبەریان بوەستێ و شەڕێکی شێرانەیان کرد بە پشتیوانی کوڕی عائیشەو سەربازەکانی . (فونسۆ) دڵنیابوو لەسەر کەوتن لەم کاتەی بینی بەرەنگار بوونەوەی (موعتەمدی) بەرەو لاوازی دەچێت ئا ‌لەم ساتە ناسک‌و ناخۆشەدا ھێزی مواڕابیگەکان ، ھاتنە گۆڕەپانی شەڕەکە کە خۆیان شاردبۆوە لە پشت تەپۆلکە بەرزەکە . و کوڕی تاشفین چەند بەشێکی تری سوپاکەی ھەنارد بۆ یارمەتیدانی (موعتەمەد).

و کوڕی تاشفینی بە خۆی و پاسەوانەکانی زۆر بەزوویی ھێرشی بردە سەر سوپای (فونسۆ) و توانی لە پڕێکا بێ ئەوەی ئەوان ئاگادار بن بدات بە سەریانا ھەتا پێش گەیشتنی ئەمانەی کە ناردبوونی بۆ پشتیوانی موعتەمەد کە ‌سوپای (فونسۆ) بە دوایانەوە بوون ڕاویان دەنان . لەم ساتەدا (فونسۆ) دەبینی وا چەند کۆمەڵ و تاقمێک لە دیانەکان ڕادەکەن وەزانی کە (کوڕی تاشفینی) دەستی گرتووە بەسەر سوپای دیانەکان و زۆر بەی پاسەوانەکان کوژراون و شتەکانیان دەستی بەسەردا گیراوەو ڕەشماڵەکانیان سووتێندراوە ئاگر لە شوێنەکان بەرزدەبووەوە . جاھەر کە (فونسۆ)ئەم ھەواڵەی پێ گەیشت وازی لە ڕاوە دونانی ئەندەلوسییەکان ھێنا بەرەو پاشەوە گەڕایەوە بۆ ئەوەی شوێنەکەی رزگاربکات لە لەناوچوون و بۆ ئەوەی سوپاو شوێنەکەی بگێڕێتەوە ‌ژێر دەستی خۆی. و جەنگان لەگەڵ سوپای مورابیگەکان زۆر بەتوندی و (کوڕی تاشفینی )ھانی ئیماندارانی دەدا لەسەر تێکۆشان و بۆ خۆی دەجەنگاو لەپێشەوەی رێزکان لەناو گەرمەی شەڕکەدا بوو سێ ئەسپی لەژێردا کوژرا وەموسڵمانەکانیش وەک شێر دەجەنگان و ‌داوای شەھیدبوونیان لە پێناوی خوای گەورە بە ئاوات دەخواست .

ئەم شەڕە چەند کاتژمێرێکی خایاند و بە ھەزاران کوژراوی لێکەوتەوە لەمانەی کەیەکیان گرتبوو لە دژی موسڵمانەکان و بە شمشێری مورابیگەکان دوورانەوە ئەم ڕووداوە یەکلاکەرەوەیە پێشھاتنی تاریکی بوو (کوڕی عباد) و (کوڕی عائیشە) لە کاتی گەڕانەوەیان بەرەو (بگلویس) بینیان وا (فونسۆ) بەدوایانەوە نەماوە جا زانیان سەرکەوتن بەلای (کوڕی تاشفین) داشکاوەتەوە بۆیە ھێزەکانیان کۆکردەوە و بەرەو گۆڕەپانی شەڕ جارێکی تر و (فونسۆ) بە خۆی و سوپا‌کەی کەوتە نێوان چەکوشی کوڕی عبادو (سندانی) (کوڕی تاشفین). و لێدانی شەڕی کۆتایی ئەوەبوو کە (یوسف کوڕی تاشفین)بە خۆی و پاسەوانەکانی کە چوار ھەزار کەس بوون ھاتنە ناو گۆڕەپانی شەڕەکە و یەکێک لەسەربازەکانی توانی بگاتە پادشای (قشتالە) (فونسۆ) خەنجەرێک بدات لەجەستەی لەم کاتەدا ڕۆژ بەرەو ئاوابوون دەچوو (فونسۆ) و سەرکردەکان زانیان کە مردن بەرەو ڕوویان دەبێتەوە لە ژێر چەتری تاریکی شەوا بە خۆی و کەمێک لە ھاوەڵەکانی بەرەو دواوە خۆیان گەیاندە تەپۆلکەیێکی نزیک وەلە ژێر پەردەی تاریکی خۆیان گەیاندە شاری (قوریە). لە سوپای قشتالە لەگەڵ سەرکردەکەیان تەنھا چوارسەد یان پێنج سەد کەس رزگاریان بوو کە ئەوانیش زۆر بەیان بریندار بوون . وەپاشماوەی سوپاکەی (فونسۆ) دەرنەچوون تەنھا بەھۆی ھاتنی تاریکی شەوا جا (کوڕی تاشفینی) فەرمانی دا کە ڕاوەدونانی دوژمن ڕابگرن و نەگەیشتنە (گلیگلە) تەنھا (١٠٠) ئەسپ سوارێک نەبێت .

ئەمەی ڕابرد ھەموو لە ١٣ رەجەب لە ساڵی (٤٧٩ک) بوو موسڵمانان شەویان بەسەربرد لە گۆڕەپانی شەڕا سرودی سەرکەوتنیان دەگوت وەک سوپاس گوزەرانی بۆ خودا بە بەدیارکەوتنی سپێدە نوێژی بەیانیان لە شێو‌ی (زەلاقە) بەئەنجام گەیاند لە دوای نوێژ کۆمەڵێ زۆر دیل وگیراوایان کۆکردەوە لەگەڵ چەک و دەستکەوتەکانیان جا کوڕی تاشفینی فەرمانی دا کە سەری کوژراوەکان لە شێو‌ی (زەلاقە) لەسەر (ھەڕەم) کۆبکرێنەوە دوای فەرمانی دا کە بانگی نوێژ لەسەر یەکێک لە تەپۆلکەکان بدرێ و ژمارەی سەرەکان کەمتر نەبوو لە (٢٠) ھەزار سەر جا ھەواڵی سەرکەوتن بڵاوبووەوە مژدە ڕاگەێندرا لە ھەموو مزگەوتەکان و موسڵمانان ژیانێکی نوێی پڕ بەختەوەریان بەسەر برد لە ئەندەلوس بۆ ماوەی (٤) سەدەی تر .

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ ویکیپێدیای عەرەبی - المعرکة الزلاقة [١].