جەنگی باشووری ئۆسێتیا ١٩٩١-١٩٩٢
| جەنگی باشووری ئۆسێتیا ١٩٩١-١٩٩٢ | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ململانێی گورجستان و ئۆسێتیا |
| جێ | ئۆسێتیای باشوور |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢ |
| بەشداربوو | پاسەوانی نیشتمانیی گورجستان، سەربازانی ناوخۆیی گورجستان، ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا |

شەڕی ئۆسێتیای باشوور شەڕێکی ناوخۆیی بوو لە گورجستان لەنێوان ھێزەکانی گورجستان لەگەڵ ھەندێک لە نەتەوەپەرستەکانی گورجستان دژی ھێزەکانی ئۆسێتیای باشوور و نەتەوەپەرستەکانی ئۆسێتیادا ڕوویدا، بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئۆسێتیای باشوور لە گورجستان و بۆ ئەوەی کۆمارێکی ناوچەیی سەربەخۆ بێت لە گورجستان و ئەم شەڕە لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ پێش ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت و پێش سەربەخۆیی گورجستان لە ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ کۆتایی ھات، دوای نێوەندگیرییەکی ڕووسیا بۆ ئاگربەست. ئەنجامەکەی ئۆسێتیای باشوور بوو بە کۆمارێکی سەربەخۆ، بەڵام لەژێر دانپێدانانی نێونەتەوەییدا وەک بەشێک لە گورجستان.[١]
پێشینە
[دەستکاری]ھاوپەیمانیی دانیشتووانی ئۆسێتیای باشوور لەگەڵ بۆلشەڤیکەکان دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی قەیسەری لە ڕووسیا، دانیشتووانی ئۆسێتیای باشوور ھاوپەیمانییان لەگەڵ بۆلشەڤیکەکان بەست و بەشدارییان لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی تازە سەربەخۆی گورجستان کرد. لە سەرەتادا گورجستان سەرکەوتنی بەدەستھێنا، بەڵام لە ساڵی ١٩٢١ سوپای سوور گورجستانی داگیرکرد. ئۆسێتیای باشوور بووە پارێزگایەکی (ئۆبلاست) خاوەن ئۆتۆنۆمی و سەر بە کۆماری گورجستانی سۆسیالیستی سۆڤیەت. لە ماوەی داگیرکاریی سۆڤیەتدا، پەیوەندییەکانی نێوان ئۆسێتی و گورجییەکان بە ئاشتییانە مایەوە و ڕێژەی ھاوسەرگیری و پەیوەندییە دوولایەنەکان زیادی کرد.[٢]
دیمۆگرافیا و گۆڕانکارییەکان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٨٩دا، ژمارەی دانیشتووانی ئۆسێتیای باشوور بە نزیکەی ٩٨٬٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرا، کە ٦٦٫٦١٪یان ئۆسێتی و ٢٩٫٤٤٪یان گورجی بوون. سەرەڕای ئەمەش، نزیکەی ٩٩٬٠٠٠ ئۆسێتی دیکە لە بەشەکانی تری گورجستان دەژیان.[٣]
سەرەتای ململانێکان
[دەستکاری]لەگەڵ ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٩٩١دا، گورجستان بە سەرکردایەتی زڤیاد گامساخوردیا جارێکی دیکە بووە دەوڵەتێکی سەربەخۆ. گامساخوردیا ئەجێندایەکی دژ بە سیاسەتەکانی سۆڤیەتی ھەبوو، بەڵام کردارەکانی زۆرجار کاریگەریی نەرێنی لەسەر کەمینەکانی گورجستان ھەبوو. ھاوکات، دانیشتووانی ئۆسێتیای باشوور ئامانجی نەتەوەیی خۆیان نیشان دا، کاتێک ئەنجومەنی باڵای ئۆسێتیای باشوور داوای گۆڕینی پێگەی ئۆسێتیای باشووری کرد بۆ کۆمارێکی سەربەخۆ، بەڵام ئەنجومەنی باڵای گورجستان ئەمەی بە نایاسایی زانی. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩، گامساخوردیا خۆپیشاندانێکی گورجی لە تسخینڤالی، پایتەختی ئۆسێتیای باشوور، ڕێکخست، بەڵام دانیشتووانی ئۆسێتیای باشوور وەک ناڕەزایەتییەک ڕێگاکانیان داخست. پێکدادانی توند ڕوویدا و بووە ھۆی برینداربوونی چەندین کەس. لە مانگەکانی دواتردا، دانیشتووانی ئۆسێتیای باشوور دەستیان کرد بە چەکدارکردنی خۆیان.[٤]
ھەڵکشانی گرژییەکان
[دەستکاری]گامساخوردیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی باڵای گورجستان لە ساڵی ١٩٩٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، کە ئۆسێتییەکان بایکۆتیان کردبوو. لە بەرامبەردا، ئۆسێتییەکان ھەڵبژاردنیان بۆ دامەزراندنی پەرلەمانی ئۆسێتیای باشوور ڕێکخست. ئەنجومەنی باڵای گورجستان وەڵامی ئەمەی دایەوە بە دەنگدان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پێگەی ئۆبلاستی سەربەخۆی ئۆسێتیای باشوور وەک یەکەیەکی کارگێڕی جیا. لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٩٩٠، دۆخی گورجییەکان لە شاری تسخینڤالی بە شێوەیەکی بەرچاو خراپ بوو. لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٠، تفلیسی پایتەختی گورجستان باری نائاسایی لە ئۆسێتیای باشوور ڕاگەیاند و حکوومەت سەربازانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و ڕووسیای ناردە ئۆسێتیای باشوور. فەرماندەی ھێزەکانی وەزارەتی بەرگری گورجستان وەک سەرۆکی شارەوانی تسخینڤالی دەستنیشانکرا. گورجستان ھەروەھا گەمارۆی ئابووری خستە سەر ئۆسێتیای باشوور. ململانێی سەربازی بووە شتێکی نزیک.
لایەنە ناکۆکەکان
[دەستکاری]ھێزەکانی ئۆسێتیای باشوور لە میلیشیا و خۆبەخشانی ئۆسێتیای باکوور و چەند ناوچەیەکی دیکەی قەوقازی باکوور پێکھاتبوون. زۆربەی کەلوپەل و چەکەکانیان چەکی کۆنی سۆڤیەت بوون کە دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت بەجێمابوون. ئیدوارد شێڤاردنادزە، سەرۆکی پێشووی گورجستان، ڕووسیای بە دەستێوەردانی سەربازی لە ململانێکاندا تۆمەتبار کرد. لە ھەمان کاتدا، ئۆسێتییەکان ئیدیعایان دەکرد کە سوپای ڕووسیا و پۆلیسی ڕووسیا کەمتەرخەم بوون لە پاراستنی دانیشتووانی مەدەنیی ناوخۆیی لە ھێرشەکانی گورجستان بۆ سەر تسخینڤالی و گوندە ئۆسێتییەکانی دەوروبەری. لایەنی گورجی ئیدیعای دەکرد کە فیدراسیۆنی ڕووسیا بە نھێنی ھاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆسێتیای باشوور کردووە.
لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠، ھێزەکانی ئۆسێتیای باشوور لە ٣٠٠–٤٠٠ پیاوی چەکدار تێپەڕی نەدەکرد؛ بەڵام لە ماوەی شەش مانگدا ژمارەی سەربازانی ئۆسێتیای باشوور بۆ ١٬٥٠٠ سەربازی شەڕکەر و ٣٬٥٠٠ سەربازی یەدەگ زیادی کرد. ھێزەکانی گورجستان لە دۆخێکی زۆر لاوازتردا بوون. ھێزەکانی گورجستان لە چەند چەکدارێکی گورجی پێکھاتبوون کە ئاستی ڕاھێنان و چەکەکانیان بە ئەندازەی دووژمنەکانیان نەبوو. وا بڕیار بوو سوپای گورجستان لە ١٢٬٠٠٠ سەربازی بە زۆرەملێ پێکھاتبێت، بەڵام بەھۆی ئەو تەنگژە دارایییەی کە گورجستان پێی دا تێدەپەڕی، سوپاکە تەنھا لە سەربازانی خۆبەخش پێکھاتبوو.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Regions and territories: South Ossetia». ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٩. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ https://www.bbc.co.uk/news/world-europe-18269210
- ↑ https://web.archive.org/web/20200605023301/https://books.google.com/books?id=yNTQ-BDLPxIC&q=south+ossetia
- ↑ https://web.archive.org/web/20070630224302/http://unpan1.un.org/intradoc/groups/public/documents/UNTC/UNPAN019224.pdf
- ↑ Foreign affairs magazine- The five day war.