بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەمال پاشا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەمال پاشا
بە Ottoman Turkish: احمد جمال پاشا
لەدایکبوون٦ی ئایاری ١٨٧٢
میتیلین، یۆنان
مردن٢١ی تەممووزی ١٩٢٢(١٩٢٢-٠٧-٢١) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
تبلیس، گورجستان
بەشێکە لەسێ پاشا
شوێنی ناشتنئەرزڕۆم
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی تورکیی عوسمانی
پیشەسیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی، سەرباز
بواری کارسیاسەت، ھێزی سەربازی
پۆستەکانوالی دیمەشق
پەروەردەکۆلێژی سەربازیی عوسمانی، ئامادەیی سەربازی کولێلی
دەستپێکی چالاکی١٨٩٣
ئەندامی حیزبیلیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیسەرۆکی ئەرکانی سوپا
ناکۆکیجەنگی جیھانیی یەکەم، جەنگی یەکەمی باڵکان، شەڕی دووەمی بالکان
لقی سەربازیسوپای عوسمانی
خەڵاتەکاننیشانی شایستەیی پرووسی

ئەحمەد جەمال پاشا ئەلریزا ئەلفارووقی ئەلعومەری (١٨٧٢–١٩٢٢) سەر بە ھۆزی گەورەی ئەلعومەری بووە. پارێزگاری عوسمانی بەغدا و یەکێک بوو لە سەرکردەکانی لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتن (سێ پاشا). بەشداری لە شۆڕشی تورکی گەنجی ساڵی ١٩٠٨ی زایینیدا کردووە کە دەسەڵاتی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمی ڕووخاند. پاشان بەشداری لە کودەتای سەربازی عوسمانی لە ساڵی ١٩١٣دا کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩١٣ی زایینی پۆستی وەزیری کارە گشتییەکانی بەدەستھێناوە، پاشان لە ساڵی ١٩١٤ی زایینی پۆستی وەزیری ھێزی دەریایی وەرگرتووە. لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا پۆستی فەرماندەی سوپای چوارەمی عوسمانی وەرگرت. لە ساڵی ١٩١٥ بە والی سووریا و شام دەستنیشانکرا و دەسەڵاتی خۆی بەسەر شامدا سەپاند و بوو بە فەرمانڕەوای ڕەھا لەوێ.

جەنگی سەفەر بەرلیک

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩١٥ جەمال پاشا سەرکردایەتی سوپای چوارەمی تورکیا دەکات بۆ بەزاندنی کەناڵی سوێس و چوونە ناو میسر. شەوی ٢ی شوباتی ١٩١٥، چووە ناو بیابانی سینا کە لەو کاتەدا ڕێگای گواستنەوەی نەبوو. ھێزەکانی سوپای عوسمانی بە ماندووییەوە دەگەیشتنە کەناڵەکە، تەنھا لەلایەن بوورجە جەنگییەکانی بەریتانیا کە لە کەناڵەکەدا جێگیر بوون یان ھێزەکانی بەریتانیا کە لە کەناری ڕۆژاوای کەناڵەکەدا چەسپاو بوون بە تۆپ و دۆشکەکانیانەوە. ھەرچەندە چەند لیوایەک توانیان بە کەناڵەکەدا تێپەڕن، بەڵام ھێرشەکە بە شێوەیەکی نەگبەتانە شکستی ھێنا و تەنھا چەند لیوایەکی کەم لە سوپای چوارەم ڕزگاریان بوو.[١]

ئەنجامی ھەڵمەتەکە

[دەستکاری]

ئەم ھەڵمەتە لە شەڕی ڕوومانە لە کەناری نۆکەندی سوێس لە ٣ی شوباتی ١٩١٥دا شکستی ھینا، کاتێک ١٥٠٠ سەربازی عوسمانی بەھۆی تەقەی تۆپخانەی کەشتییە جەنگییەکانی بەریتانیا و فەڕەنسا لە کەناڵی سوێس کوژران. سەرەڕای فەتوای جیھاد کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە ڕاگەیەندرا، ھەڵمەتەکە نەیتوانی جەماوەری میسری ورووژێنێت. دوای ئەوەی ھەڵمەتەکە شکستی ھێنا، سەربازەکانی عوسمانییەکان کە گیرابوون ڕەوانەی ئەورووپا کران بۆ ئەوەی لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا شەڕ بکەن.

شکستی گەورەی ئەم ھەڵمەتە و بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی جەمال پاشا، فەرمانڕەوای سەربازی ڕەھای سووریا بوو، لەو شکستە، وای لێکرد بۆ ھەمیشە دەمارگیر و ھەڵچوو بێت و توڕەیی خۆی دەڕژاندە سەرکردایەتییە سەربازی و مەدەنییە عەرەبییەکان کە بەرپرسیاری شکستەکەی لە ئەستۆ گرت. کاری کرد بۆ گۆڕینی کەتیبە عەرەبەکان لە شام بە کەتیبەکان کە سەربازەکانیان زۆربەیان تورک بوون، ئەفسەرە دیارەکانی عەرەبی لە کارەکانیان دوورخستەوە و ناردیانن بۆ ناوچە دوورەکان و دەستی کرد بە دەستگیرکردنی سەرکردە و ڕۆشنبیرە ناسیۆنالیستەکانی عەرەب، سووکایەتی پێکردن و ئەشکەنجەدانیان تا مردن. یەکەمیان لەسێدارەدانی ژمارەیەک چەکدار بوو بە یاسای سەربازیی نادروست لە ژمارەیەک بۆنەدا.

کوشتنی

[دەستکاری]

جەمال پاشا لە ساڵی ١٩٢٢ لە تبلیس لەلایەن ئەرمەنییەکەوە بە ناوی ستیفان زاغکیان کوژرا، چونکە یەکێک بوو لەو کەسانەی پلانی جینۆسایدی ئەرمەنەکانی دانا وەک بەشێک لە بزووتنەوەیەکی بەرفراوان کە بە ئۆپەراسیۆنی نەمێسیس ناسراوە، واتە سزاکە کەوتە سەر ھەموو ئەوانەی بەرپرسیارن لەو جینۆسایدە. گێڕاویەتییەوە کە تەلعەت بەگ، ھاوکارەکەی جەمال پاشا لە تاوانەکانیدا، قسەی بۆ ھاوکارەکەی کردووە و دەڵێت: «ئەگەر ھەموو ئەو قەرزانەی کە وەرمانگرتووە بۆ پەردەپۆشکردنی خراپە و گوناھەکانت خەرج بکەین ئەوا بەس نەدەبوو».[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]