جەلال بابان
| جەلال بابان | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٣ کووت، عێراق |
| مردن | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٠ (٧٧ ساڵ ژیاوە) Ras Beirut، لوبنان |
| پیشە | سیاسەتوان |
جەلال بابان سیاسەتوانێکی عێراقی بووە و لە ٢٠ی ئازاری ١٩٣٣ تا ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٣ وەزیری بەرگریی بووە؛ و لە ساڵی ١٩٣٠ پلەی موتەسەڕیفی لیوای کەربەلا بوو بۆ ساڵێک. لە ساڵی ١٩٤٨ پۆستی وەزیری گواستنەوە و کارە گشتییەکانی بەدەستھێناوە.
و لە ساڵی ١٩٥٠ تا ساڵی ١٩٥٨ ئەندامی ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوە بووە، کاتێک شۆڕشی ١٤ی تەممووز ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق ڕووخاند. پاشان بەرەو لوبنان بەڕێکەوت و تا ساڵی ١٩٧٠ لەوێ نیشتەجێ بوو.
جەلال بابان لە بەیرووت، لە گەڕەکی ڕاس بەیرووت، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٠ کۆچی دوایی کرد. داوای کردبوو لە تەنیشت ئامۆزاکەی بەناوی جەمال بابان بنێژرێت، بۆیە لەسەر بنەمای وەسیەتنامەکەی لە گۆڕستانی ئیسلامی لە بەیرووت بەخاک سپێردرا. لە ماڵی کاک تۆفیق گەیلانی - ھاوسەری ئیلھامی کچی - لە ناوچەی کەڕادە سەبع قوسوور مەراسیمی یادکردنەوەی بۆ سازکرا. ھەروەھا گۆڕێکی ڕەمزیی بۆ دانرا لە گۆڕستانی ئیسلامی لە بەغدا لە دیووی کەرخ لەلایەن ڕاگری پێشووی بنەماڵەی بابان، نەجیب جەمیل بابان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |