جەلال ئیبراھیم
ڕواڵەت

جەلال ئیبراھیم (١٨٨٤-٢١ی ئازاری١٩١٧) یاریزانی کوردە کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یانەی تۆپی پێی تورکی "گەلاتەسەرای". ئەو تەواوی ژیانی وەرزشی خۆی ھەر لە یانەی گەلاتەسەرای بەسەر برد. جەلال ئیبراھیم لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا و لە شەڕێک کە لە سەر شاری بەغدا ئەنجام درا بوو کوژرا.[١][٢] ، جەلال ئیبراهیم لەکاتی یاریکردنی بۆ یانەی گەلاتەسەرای تورکی سێ جار خولی تۆپی پێیی ئیستەنبۆلی بەدەستهێناوە ، لە ١٢ی شوباتی ١٩١١ توانی لەیەک یاریدا ٤ گۆڵ واتە سوپەر هاتریک تۆماربکات ئەمەش بەرامبەر یانەی فنەرباخچەی تورکی بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://www.galatasaray.org/gsdergi/
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |

کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەلال ئیبراھیم تێدایە.