بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەزیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەزیری
لەدایکبوون١١٣٦ ز.
(جەزیرەی ئیبن عومەر)-(ئێستا:جەزیرەی بۆتان)
مردن١٢٠٦ز
نەتەوەکورد
بواری زانستیبیرکاری
ھونەر
ئەندازەی میکانیکی
ناسراو بە ھۆیکتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکییەکان (١٢٠٦ز)کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکییەکان (١٢٠٦ز)

بەدیعوزەمان ئەبوولعز کوڕی ئیسماعیل کوڕی ڕەزاز ناسراو بە جەزیری (بە عەرەبی: الجزري؛ لە سەدەی ١٢دا ژیاوە)[١] ناسراو بە (ئەلجەزەری) زانایەکی کوردی[٢][٣] موسوڵمانی بیرکاریزانی: زانا و داھێنەر و ئەندازیاری میکانیکی و پیشەگەر و ھونەرمەند و زانای بیرکاری بوو لە شاری جەزیرەی بۆتان لە سەردەمی زێڕێنی ئیسلام (العصر الذھبی للإسلام)یان (سەدەکانی ناوەڕاست) ژیاوە. ناسراوە بەھۆی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکییەکان) لە ساڵی (١٢٠٦ز) کە تێیدا باسی لە (٥٠) ئامێری میکانیکی کردووە ھەروەھا چۆنییەتی فێربوونیان و بەکارھێنانیان.

دەربارەی ژیانی ئەم زانایە کەمێک زانراوە زۆربەی زانیارییەکان لە کتێبەکەی خۆیدا کە ناوی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان)ە ھاتووە. ناوەکەی لە شوێنی لەدایکبوونەکەیەوە ھاتووە کە جەزیرەی ئیبن عومەرە (بە عەرەبی: جزیرة ابن عمر) کە ئێستا پێی دەڵێن جەزیرەی بۆتان لەسەر ڕووباری دیجلە. ئەمیش وەکو باوکی ئەندازیار بووە لە کۆشکی ئارتوکلو کە شوێنی بنەماڵەی ئارتوکلوی شاری ماردین بووە کە ئەم بنەماڵەیە حوکمی ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵیان کردووە لەژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی زەنگی لە مووسڵ و دواتریش لەژێر دەستەڵاتی سەڵاحەدینی ئەیوبیدا بوون.[٤] جەزیری لە تۆر لەدایکبووە[٥] کە ئێستا ناوچەیەکە سەر بە جەزیرەی بۆتان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا.

جەزیری یەکێک بوو لە پیشەزانان و ھونەر زانان و زیاتر لە ئەندازیارێکی چالاک دەچوو تا لە داھێنەرێک.[٦] کتێبەکەی بە ناوی (کتێبی فێربوونی ئامێرە گرنگە میکانیکیەکان) زۆر بەناوبانگ بوو کە تێیدا باسی لە چەندین ئامێری پێشکەوتوو کردووە و ھەروەھا چەندین جار وتوویەتی کە لەو کتێبەیدا تەنھا باسی لەو ئامێرانە کردووە کە خۆی دروستی کردوون. ھەروەھا کتێبەکەی زیاتر بە شێوازێکی مۆدێرن نووسراوە و زیاتر لە کتێبێکی پراکتیکی دەچێت.[٧]

ھەندێک لەو ئامێرانەی کە دروستی کردوون بیرۆکەکەیان لە ئامێرە کۆنەکانەوە ھاتووە، بۆ نموونە ئامێری (کاتژمێری ئاوی) کە بنیات نراوە لەسەر یاسای (Pseudo-Archimedes).[٨]

شێواز و ڕێگاکانی

[دەستکاری]

لەکاتێکدا کە داھێنانەکانی جەزیری لەم سەردەمەدا بە شێوەیەکی کەم نرخ دەردەون، بەڵام ڕووی گەورەی ئامێرەکانی جەزیری پێکھاتوون لە شێواز و بنچینە و بیرۆکە و ڕێگا و ھەروەھا شێوازی دیزاین و کارپێکردنی.[٤]

کاتژمێری فیل (ئاوی)

[دەستکاری]
ئامێری (کاتژمێری ئاوی فیل) کە یەکێکە لە داھێنانە گەورەکانی جەزیری

ئامێری کاتژمێری فیل یان ئاوی لە ساڵی ١٢٠٦ز لەلایەن جەزیری باسکراوە و ڕوونکراوەتەوە و ھەروەھا دروستیشی کردووە سەرەڕای ئەوەش چەندین داھێنان و نوێخوازی تێدا بەدی کراوە. ئەم ئامێرە پێکھاتووە لە فیلێک کە ئاو بە شێوەیەکی بەھێز پاڵی پێوە دەنرێت و بەناویدا تێپەڕ دەبێت. یەکە جیوازەکانی ئەم کاتژمێرە دەکەونە سەر فیلەکە، ئەمانە بۆ ئەوە دروستکراون کە نیو کاتژمێر جارێک بجووڵێن و دەنگێک دروست بکەن.

ئەلجەزەری بەپشت بەستن بە ڕۆڵی شارستانییەتە جۆراوجۆرەکان لە گەشەپێدانی ئامێرەکانی کاتدا توانی ئەم کاتژمێرە سەرنج ڕاکێشە دروست بکات. بنەمای پێوانەکردنیشی بریتییە لە سەتڵێکی ئاوی کونکراو کە وردە وردە نقوم دەبێت. ئەمەش بنکەی سەرەکی ئەم ئامێرەیە بۆ پێوانەکردنی کات. لەناو سکی فیلەکەدا عەمبارێکی ئاو ھەیە کە سەتڵێکی کونکراوی تێدایە. ئەم سەتڵەش بەشێوەیەکی ھێواش و وردە وردە نقوم دەبێت، لە ھەمان کاتدا سێ گوریس بە سەتڵەکەوەن کە دەبنە ھۆی جووڵە پێکردنی ئامێرەکان. سەرەتا جووڵە بەو (٣٠) گۆیە دەکات و دانەیەکیان دەخاتە خوارەوە، پاشان جووڵە بە ئەژدیھاکان و دواتریش ڕۆبۆتی نووسەر و ئینجا سەتڵەکە دەردێنێتەوە تاوەکو ھەمان کردار دووبارە ببێتەوە.[٩]

لێزانی و وردی جەزیری لەوەدایە سەتڵەکەی بەجۆرێک کونکردووە کە لە ماوەی نیو کاتژمێردا نقوم ببێت و پاشان ھەڵکێشرێتەوە بۆ نیوەی دووەمی کاتژمێرەکە. لەگەڵ نقومبونی سەتڵەکەدا دەنگی زقزقەی مەلێک دێت و باڵندەی عەنقاکەش بەدەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە، ھەروەھا بازنەکانی شریتە چەماوەکەی پشتی سوڵتانیش کاتەکان پیشان دەدەن، پاشان ھەڵۆکە یەکێ لە گۆکان دەخاتە دەمی ئەژدیھاکە و بەھۆی قورسی گۆکەوە ئەژدیھاکە بەرەو خوار شۆڕ دەبێتەوە، ڕۆبۆتی نووسەریش بە گۆچانەکەی دەستی دەقیقەکان دەپێوێت، بە کەوتنە خوارەوەی گۆکەش بۆ ناو دەفری پشتی فیلەکە، فیل سوارەکە دەستەکانی دەجوڵێنێ و گۆکەش بەکەوتنە خوارەوەی بۆ ناو گوڵدانەکە دەنگێکی لێوە دێت. شریتە چەماوەکەی سەرەوەی قەڵاکەش ئاماژە دەدات بەڕۆیشتنی کاتەکە. بەدرێژایی ڕۆژێک، ئەم کردارە لەھەموو نیو کاتژمێرێکدا دووبارە دەبێتەوە. ئەم کاتژمێرە لەڕۆژێکدا دووجار ڕێکدەخرێ، لەگەڵ خۆرھەڵاتن و خۆراوابوندا، لەگەڵیشیدا (٣)گۆ کانزاییەکە دەخرانەوە شوێنی سەرەکی خۆیان.[١٠]

تابلۆی چەند ئامێرێک

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ وێبسایتی کتێبی ١٠٠١ داهێنان
  2. ^ کلتوور و شارستانیەتی ئیسلامی (بەشی ١٧) ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ 12th International Society for Music Information Retrieval Conference (ISMIR 2011) An early example of an automated, programmable musical instrument ensemble was described by al-Jazari (1136- 1206) a Kurdish scholar, inventor, artist, mathematician that lived during the Islamic Golden Age
  4. ^ ئ ا Donald Routledge Hill, "Mechanical Engineering in the Medieval Near East", Scientific American, May 1991, pp. 64-9 (cf. Donald Routledge Hill, Mechanical Engineering ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.)
  5. ^ Bavê zanistiya robot û sîbernîteyê El Cizîrî ٣١ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Donald R. Hill, in Dictionary of scientific biography, 15, suppl. I, p. 254.
  7. ^ pp. 32–33, The Origins of Feedback Control, Otto Mayr, MIT Press, 1970, ISBN 0-262-13067-X.
  8. ^ Ahmad Y Hassan, جەزیری و مێژووی کاتژمێری ئاوی ٨ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Al-Hassani، Salim T. S. 1001 Inventions: the enduring legacy of Muslim civilization (چاپی 3rd ed.). Washington, D.C.: National Geographic. لاپەڕە ٤٤–٤٥. ژپنک ٩٧٨-١-٤٢٦٢-٠٩٤٧-٥. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
  10. ^ Al-Hassani، Salim T. S. 1001 Inventions: the enduring legacy of Muslim civilization (چاپی 3rd ed.). Washington, D.C.: National Geographic. لاپەڕە ٤٤–٤٥. ژپنک ٩٧٨-١-٤٢٦٢-٠٩٤٧-٥. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)