بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جێرمی سکاھیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جێرمی سکاهیلەوە ڕەوانە کراوە)
جێرمی سکاھیل
جێرمی سکاھیل لە ٢٠١٣
لەدایکبوونجێرمی سکاھیل
(١٩٧٤-١٠-١٨) ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٥١ ساڵ)
شیکاگۆ، ئیلینۆی
پیشەڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە

جێرمی سکاھیل (بە ئینگلیزی: Jeremy Scahill) ڕۆژنامەنووسێکی لێکۆڵەری ئەمریکییە، نووسەرە، سەرنووسەری دامەزرێنەری بڵاوکراوەی ھەواڵی ئۆنلاین (The Intercept)ە،[١] و نووسەری کتێبی (ئاوی ڕەش: سەرھەڵدانی بەھێزترین سوپای بەکرێگیراوی جیھان)ە کە خەڵاتی جۆرج ی بەدەستھێناوە خەڵاتی کتێبی پۆلک.[٢] کتێبی «جەنگە پیسەکان: جیھان مەیدانی شەڕە» لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣ لەلایەن «نیشن بووکس»ەوە بڵاوکرایەوە، لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣، فیلمی دیکۆمێنتاری بە ھەمان ناو بەرھەم و گێڕانەوە و ھاوبەشی نووسینی سکاھیل بڵاوکرایەوە. بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندەنس لە ساڵی ٢٠١٣ نمایشکرا.[٣][٤]

سکاھیل کار لە سەنتەری میدیای تایپ دەکات. سکاھیل فێری ڕۆژنامەگەری بووە و دەستی بە کاری خۆی کردووە لە بەرنامەی ھەواڵی ڕۆژانەی سەربەخۆی سەندیکای دیموکراسی ئێستا!. لە شاری برۆکلینی ویلایەتی نیویۆرک دەژی و پۆدکاستێک بەناوی Intercepted بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Jeremy Scahill». The Intercept (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «Page Not Found | Long Island University». www.liu.edu. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: Cite uses generic title (یارمەتی)
  3. «2013 Sundance Film Festival Announces Films in U.S. and World Competitions, NEXT | Sundance Film Festival». web.archive.org. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئایاری ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. Staff، T. H. R.؛ Staff، T. H. R. (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Dirty Wars: Sundance Review». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.