جیھان ئارا پاوەیی
ڕواڵەت
(لە جیھان ئاراەوە ڕەوانە کراوە)
| جیھان ئارا خانمی پاوەیی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٢٧٥ کۆچی ١٨٥٩ زایینی پاوە، کرماشان |
| مردن | ١٣٢٩ کۆچی ١٩١١ زایینی جوانڕۆ، کرماشان |
| پیشە | ھۆنراوەنووس |
| زمان | کوردی (ھەورامی، ناوەندی) |
| نەتەوە | کورد |
| ڕەگەز | ئێرانی |
| سەردەم | میرنشینی ئەردەڵان |
| بواری کارکردن | ئەدەبی کوردی، شیعر |
| قوتابخانەی ئەدەبی | شیعری کلاسیکی کوردی |
جیھان ئارا خانمی پاوەیی یان جیھان ئارا خاتونی پاوەیی (بە فارسی: جھانآرا خانم پاوەای) (لەدایکبوون: ١٢٧٥ کۆچی (١٨٥٩ ز) - مردن: ١٣٢٩ کۆچی (١٩١١ ز)) کچی مەلا نەشئەتی پاوەیی، و ھاوسەری یەکەمی عەلی ئەکبەرخانی شەرەفولمولکی ئەردەلانی، شاعیری کورد بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنراوەی وتووە.[١][٢][٣]
جیھانارا خانم، خوشکی ئاغا عینایەت ناسراو بە «ھیدایەتی» یە کە ئاغای برایشی ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگ بووە. جیھان لەلای باوکی خوێندوویەتی و پاشان مامۆستای تایبەتی بووە. جیھانئارا ماوەیەک ھاوسەری عەلی ئەکبەر ئاغای شەرەفولمولکی ئەردەڵانی بووە. دوای ئەوە لەگەڵ ئەودا لە یەک جیادەبنەوە، شوو دەکات بە حەبیبوڵڵا خانی باوهجانی جافی جوانڕۆ.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ زنان نامی کرد، وێبگەی سۆران کوردستانی.
- ↑ -یکی-از-م/ یادی از جھان آرا خاتون پاوە ای، یکی از مفاخر برجستە کُرد ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، وێبگەی پاوەپرس.
- ↑ یادی از بزرگان: مرحومە جھان آرا خانم پاوەای / سیروس عزیزی، وێبگەی سەلام پاوە.
- ↑ پەرتووکی سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، نووسینی:عەبدولڕەزاو عەبدۆلڕەحمان محەممەد (عبدالرزاق عبدالرحمن محمد). لاپەڕەی ٢٣٤.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |