بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جیھانی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێ جیھانی شەڕی سارد (لە نێوان ٣٠ی نیسان و ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٧٥) ██ جیھانی یەکەم: وڵاتانی ھاوتەریب لەگەڵ بلۆکی ڕۆژاوا (واتە، ناتۆ و ھاوپەیمانەکانی دیکە)، بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا. ██ جیھانی دووەم: ئەو وڵاتانەی ھاوتەریب بوون لەگەڵ بلۆکی ڕۆژھەڵات (واتە پەیمانی وارشۆ، چین، و ھاوپەیمانەکانی دیکە)، بە سەرۆکایەتی یەکێتیی سۆڤیەت. ██ جیھانی سێیەم: بزووتنەوەی بێلایەن، بە ڕابەرایەتی ھیندستان و یووگۆسلاڤیا، و وڵاتانی بێلایەنی دیکە.

چەمکی جیھانی یەکەم لە بنەڕەتدا یەکێک بوو لەو «سێ جیھان»ەی کە بەھۆی کەشی دیمەنی سیاسیی شەڕی ساردەوە ھاتبووە کایە، بەو پێیەی ئەو وڵاتانەی کۆکردەوە کە لەگەڵ بلۆکی ڕۆژاوای ئەمریکادا ھاوتەریب بوون. ئەم گرووپکردنە ڕاستەوخۆ دژی جیھانی دووەم بوو، کە بە ھەمان شێوە ئەو وڵاتانەی لەخۆ گرتبوو کە لەگەڵ بلۆکی ڕۆژھەڵاتی یەکێتیی سۆڤیەتدا ھاوتەریب بوون. بەڵام دوای ئەوەی شەڕی سارد بە ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ کۆتایی ھات. ڕێگەی جۆراوجۆر ھەن کە ئەو پێوەرانە ھەڵدەسەنگێنێت چ وڵاتێک لە جیھانی یەکەمدایە، ڕەنگە ئەمانە بگرێتەوە: بەرھەمی ناوخۆیی وڵاتێک، بەرھەمی ناوخۆیی گشتی، ڕێژەی خوێندەواری، تەمەنی چاوەڕوانکراو و پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی تێدا لە پلەی گونجاودا بن.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «First World»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٥.