جیھانی ئینگلیز-قسەکەر
ڕواڵەت

جیھانی ئینگلیزی-زمان یان ئینگلیز-قسەکەر پێکدێت لە ٨٨ وڵات و ھەرێم کە تێیان دا زمانی ئینگلیزی زمانی فەرمی، کارگێڕی، یان کولتوورییە. لە سەرەتاکانی دەیەی ٢٠٠٠دا، لە نێوان یەک بۆ دوو ملیار کەس بە زمانی ئینگلیزی قسەیان دەکرد،[١][٢] کە دەیکاتە گەورەترین زمان بەپێی ژمارەی قسەکەران، سێیەم گەورەترین زمان بەپێی ژمارەی قسەکەری ڕەسەن و بەربڵاوترین زمان لە ڕووی جوگرافییەوە. ئەو وڵاتانەی کە زمانی ئینگلیزی زمانی ڕەسەنی زۆربەی خەڵکەکەیەتی، ھەندێک جار بە ئەنگلۆسفێر ناودەبرێن. بە قسەکەرانی زمانی ئینگلیزی دەوترێت ئەنگلۆفۆن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Crystal، David (٢٠٠٤). The language revolution (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). John Wiley & Sons. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٤٥٦-٣٣١٣-٨.
- ↑ Crystal، David (٢٠٠٨). «Two thousand million?». English Today (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤: ٣–٦. doi:١٠.١٠١٧/S٠٢٦٦٠٧٨٤٠٨٠٠٠٠٢٣. S2CID ١٤٥٥٩٧٠١٩.