جینۆسایدی یۆنانی پۆنتیک
جینۆسایدی یۆنانی پۆنتیک | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | جینۆسایدی یۆنانییەکان |
وڵات | ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
جێ | ئاناتۆلیا |
قوربانی | یۆنانییەکانی پۆنتیک |
جینۆسایدی یۆنانی پۆنتیک یان جینۆسایدی پۆنتیک لەناوبردنی بە مەبەست و سیستماتیکی کۆمەڵگەی یۆنانی ڕەسەنی ناوچەی پۆنتۆس (باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێستای تورکیا) بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم و پاشھاتەکانیدا.[١] [ [٢] [٣] [٤] [٥] [٦]
یۆنانییەکانی پۆنتیک لانیکەم لە ساڵی ٧٠٠ پێش زایینەوە کە زیاتر لە ٢٥٠٠ ساڵ بوو، بوونی ھەمیشەیی لە ناوچەی پۆنتۆسدا ھەبووە. ئەم ناوچەیە لە ساڵی ١٤٦١ەوە (لە دوای داگیرکردنی عوسمانی بۆ ئیمپراتۆریەتیی ترێبیزۆندی) لەژێر کۆنترۆڵی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا بوو.[٧]
سەرھەڵدانی ناسیۆنالیزمی تورکیا لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بووە ھۆی زیادبوونی بەرچاوی ھەستی دژە یۆنانی لەناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا. جینۆساید لە ساڵی ١٩١٤ لەسەر دەستی ڕژێمی گەنجانی تورک بە سەرۆکایەتی سێ پاشا دەستی پێکرد. دوای وەستانێکی کورت لە ماوەی نێوان جەنگەکاندا لە ساڵانی ١٩١٨–١٩١٩، تا ساڵی ١٩٢٣ لەسەر دەستی ڕژێمی کەمالیستی بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک بەردەوام بوو. ھەردوو ئەم بزووتنەوەیە ناسیۆنالیستییە پۆنتیەکانیان کۆمەڵکوژ کرد و دیپۆرتیان کردەوە بۆ ناوەوەی ئەنادۆڵ. ئەم جینۆسایدە بووە ھۆی مردنی زیاتر لە ٣٥٠ ٦ەزار کەس، کە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی پێش جینۆسایدی پۆنتیک بوون.
کۆمەڵکوژییەکە بە دیپۆرتکردنەوەی ڕزگاربووان بۆ یۆنان کۆتایی ھات وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لە نێوان یۆنان و تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣.[٨]
جینۆسایدی پۆنتیک بەشێکە لە جینۆسایدی یۆنانی بەڵام زۆرجار بەجیا باسی لێدەکرێت بەھۆی دابڕانی جوگرافیای ناوچەی پۆنتیک و ھەروەھا چەندین تایبەتمەندی مێژوویی و سیاسی تر.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Basso، Andrew (٢٠١٦). «Towards a Theory of Displacement Atrocities: The Cherokee Trail of Tears, The Herero Genocide, and The Pontic Greek Genocide». Genocide Studies and Prevention. ١٠ (1): ٥–٢٩. doi:١٠.٥٠٣٨/١٩١١-٩٩٣٣.١٠.١.١٢٩٧. ISSN ١٩١١-٠٣٥٩. S2CID ٢٦٣١٦٨١٨١.
- ^ Bartrop، Paul (٢٠١٧). «Considering Genocide Testimony - Three Case Studies from the Armenian, Pontic, and Assyrian genocides». لە Shirinian (ed.). Genocide in the Ottoman Empire : Armenians, Assyrians, and Greeks, 1913–1923 (چاپی First). New York: Berghahn Books. لاپەڕە ١٤٠. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٥٣٣-٤٣٣-٧. OCLC ٩٦٤٦٦١٣٢٤.
- ^ Totten، Samuel؛ Bartrop، Paul (٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). Dictionary of Genocide. Bloomsbury Academic. لاپەڕە ٣٣٧. ژپنک ٩٧٨٠٣١٣٣٢٩٦٧٨.
- ^ Jones، Adam (١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٠). Genocide: A Comprehensive Introduction. Routledge. لاپەڕە ١٦٣. ژپنک ٩٧٨١١٣٦٩٣٧٩٧٢.
- ^ Merrill، Peterson (٢٠٠٤). "Starving Armenians": America and the Armenian Genocide, 1915–1930 and After. University of Virginia Press. لاپەڕە ١٢٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٣٩-٢٢٦٧-٦.
- ^ Meichanetsidis، Vasileios (٢٠١٥). The Genocide of the Greeks of the Ottoman Empire, 1913–1923: A Comprehensive Overview. Genocide Studies International. لاپەڕە ١٠٤–١٧٣.
- ^ Hofmann، Tessa (٢٠١٨). The Ottoman Genocide against Greek Orthodox Christians. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Damousi، Joy (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). Memory and Migration in the Shadow of War: Australia's Greek Immigrants After World War II and the Greek Civil War. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨١٣١٦٤٥٣٧٦٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Topalidis، Sam (٢٠١٩). «An Introduction to Pontic Greek History». Australian Pontian Association 2019 Synapantema: ١. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە.