جینۆسایدی چەرکەسییەکان
جینۆسایدی چەرکەسییەکان | |
---|---|
![]() | |
وڵات | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
جێ | چەرکیسیا |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٠٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤ |
ئامانج | چەرکەس |
تاوانبار | سوپای ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا |
جینۆسایدی چەرکەسییەکان پاکتاوکردنی نەتەوەیی و کوشتنی بەکۆمەڵ و ئاوارەبوونی زۆرەملێ بوو لە نزیکەی ٨٠٠ ھەزار بۆ یەک ملیۆن و نیو موسڵمانی چەرکەس[١] [٢] (لانی کەم ٨٠–٩٧٪ی کۆی دانیشتوانی) و دوورخستنەوەی زۆرینەی چەرکەسەکان لە وڵاتی مێژوویی خۆیان کە لەئیمپراتۆریەتی ڕووسییە ناوچەیەک کە ڕووبەرێکی زۆری باکووری قەوقاز و کەنارەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی دەریای ڕەش بوو. جینۆسایدەکە لە دوای جەنگی قەوقاز لە ماوەی چارەکی کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا ڕوویدا. تۆمارکراوە کە لە کاتی ڕووداوەکاندا سەربازانی ڕووسیا و کۆزاکەکان ڕێگەی جۆراوجۆری دڕندانەیان بەکارھێناوە بۆ سەرقاڵکردنی خۆیان، وەک دڕاندنی سکی ژنانی دووگیان و دەرھێنانی کۆرپەکانیان لێیان، و دواتر خۆراکدانی کۆرپەکان بە سەگەکان.[١] [٣] ژەنەڕاڵە ڕووسییەکانی وەک گریگۆری زاس چەرکەسەکانیان بە «قێزەونییەکی مرۆیی» وەسف کرد، پاساویان بۆ کوشتنیان ھێنایەوە، بەکارھێنانیان لە تاقیکردنەوە زانستییەکاندا[٤] و ڕێگەیان بە سەربازانی ڕووسیا دا دەستدرێژی بکەنە سەر کچانی چەرکەسی سەرووی تەمەنی ٧ ساڵ. [٥]زۆربەی چەرکەسەکان کۆچیان کرد بۆ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی.
گەلانی ڕەسەنی ئەم ناوچەیە، چەرکەسەکان، دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ڕووسیا و چەرکەس، تووشی پاکتاوکردنی نەتەوەیی و دەربەدەری لە زێدی خۆیان بوون. دوورخستنەوەیان پێش کۆتایی ھاتنی جەنگ لە ساڵی ١٨٦٤ دەستی پێکرد و زۆربەیان تا ساڵی ١٨٦٧ تەواو بوون. چەرکەسەکان، ئوبیخەکان و ئەبازا کرانە ئامانج، بەڵام گرووپەکانی دیکەی وەک ئینگوشەکان ، چیچانییەکان، ئۆسێتییەکان و ئەبخازییەکان بە توندی کاریگەرییان لەسەر بوو.
زۆرێک لە موسڵمانە ڕەسەنەکانی باکووری ڕۆژاوای قەفقاز لە کۆتایی جەنگی قەوقازدا لەلایەن ڕووسیای سەرکەوتووەوە ناچار بوون دەربەدەر بن.
تەنھا ڕێژەیەکی کەمیان قبوڵ کرد کە گۆڕینی ئایینی مەسیحی و نیشتەجێکردنیان لەناو ئیمپراتۆریەتی ڕووسیادا. بەم شێوەیە ئەو دانیشتووانەی چەرکەسی کە مابوونەوە کە ڕەتیانکردەوە خۆیان ڕادەست بکەن، بڵاوەیان پێکرا، نیشتەجێکران و ئەشکەنجە دران و زۆربەی کات بەکۆمەڵ کوژران.[٦]
لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی نادیار دەربەدەران گیانیان لەدەستداوە. ھەندێکیان بەھۆی پەتاکانەوە لەناو ئەو قەرەباڵغییە دەربەدەرییەدا گیانیان لەدەستدا کە لە بەندەرەکاندا چاوەڕێی ئەوە بوون بەرەو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بڕۆن. ھەندێکی تریش بەھۆی نوقمبوونی کەشتییەکان لە کاتی زریانەکاندا گیانیان لەدەستدا. ژماردنەکان لەوانەش ئەوانەی کە ژمارەکانی ئەرشیفی حکوومەتی ڕووسیا لەبەرچاو دەگرن، مردنی ٨٠–٩٧٪[٧] [٨] لە نەتەوەی چەرکەس لەم پرۆسەیەدا دەخەمڵێنن.
لە ساڵی ٢٠٢١ەوە جۆرجیا تاکە وڵاتە کە دانی بە جینۆسایدی چەرکەسدا ناوە. بەڵام ڕووسیا جینۆسایدەکە ڕەتدەکاتەوە و ڕووداوەکان وەک کۆچێکی سادەی «گەلانی بەربەری گەشەنەکردوو» پۆلێن دەکات. ناسیۆنالیستە ڕووسییەکان لە قەوقاز بەردەوامن لە ئاھەنگگێڕان لە ٢١ی ئایار ھەموو ساڵێک وەک «ڕۆژی فەتحی پیرۆز»، کاتێک دوورخستنەوەی چەرکەسەکان دەستیپێکرد. چەرکەسییەکان ھەموو ساڵێک یادی ٢١ی ئایار دەکەنەوە وەک ڕۆژی ماتەمینی بۆ یادی جینۆسایدی چەرکاسییەکان. لە ٢١ی ئایاردا، چەرکسییەکان لە ھەموو جیھانەوە شەقامەکان پڕدەکەن و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە حکوومەتی ڕووسیا دەردەبڕن و لافیتە و ئاڵای چەرکەسییەکانیش لە ھەندێک ناوچەی شارەکانی ئەستەنبوڵ و عەممان لە کاتی ئەو ڕووداوانەدا دیمەنێکی باون.[٩][١٠][١١][١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Richmond، Walter (٢٠١٣). The Circassian Genocide. Rutgers University Press. back cover. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٣٥-٦٠٦٩-٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|nopp=
چاوپۆشیی لێ کرا (|no-pp=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ King، Charles (٢٠٠٨). The Ghost of Freedom: A History of the Caucasus. نيويورك: دار نشر جامعة أكسفورد. ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٥١٧٧٧٥-٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Gazetesi، Aziz ÜSTEL, Star. «Soykırım mı; işte Çerkes soykırımı - Yazarlar - Aziz ÜSTEL | STAR». Star.com.tr. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ Gazetesi، Jıneps (٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Velyaminov, Zass ve insan kafası biriktirme hobisi». Jıneps Gazetesi (بە تورکی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Маковская، Дарья Владимировна؛ Патеев، Ринат Фаикович (٢٠١٤). «Формы, Методы И Технологии Конструирования Исторических Мифов На Примере Мифологизации "Черкесского Вопроса"». Гуманитарные И Социально-Экономические Науки (بە ڕووسی) (6 (79)). ISSN ١٩٩٧-٢٣٧٧. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ King، Charles. The Ghost of Freedom: A History of the Caucasus. لاپەڕە ٩٥.
- ^ «145th Anniversary of the Circassian Genocide and the Sochi Olympics Issue». Reuters. ٢٢ی ئایاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Barry، Ellen (٢٠ی ئایاری ٢٠١١). «Georgia Says Russia Committed Genocide in 19th Century». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ https://www.rferl.org/a/georgia_recognizes_russian_genocide_of_ethnic_circassians/24181560.html
- ^ https://web.archive.org/web/20210521233305/https://eurasianet.org/georgia-recognizes-circassian-genocide
- ^ https://web.archive.org/web/20210121214839/https://www.denizhaber.com/asayis/cerkesler-soykirim-yuruyusu-yapti-h53426.html
- ^ https://web.archive.org/web/20210121204457/https://www.sozcu.com.tr/2017/gundem/son-dakika-haberi/cerkeslerden-anma-yuruyusu-1862036/