جیمین (گۆرانیبێژ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جیمینەوە ڕەوانە کراوە)
جیمین
박지민 لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون박지민 لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٢٨ ساڵ)
بوسان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Global Cyber University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ، سەماکەر، گۆرانینووس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازK-pop لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://ibighit.com/bts/eng/discography/jimin/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو

پارک جی-مین (بە کۆری박지민؛ لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥)، بە ناوە ھونەرییەکەی جیمین ناسراوە، گۆرانیبێژ و سەماکارێکی کۆریای باشوورە. لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم دەرکەوتنی وەک ئەندامی گرووپی کوڕانی کۆریای باشوور بی تی ئێس بوو، لەژێر سەرپەرشتی بیگ ھیت ئینتەرتەینمەنت کاردەکات.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە[دەستکاری]

پارک جی مین لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ لە ناوچەی گێومجۆنگ لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور لەدایکبووە.[١] خێزانە نزیکەکانی بریتین لە دایکی و باوکی و برا بچووکەکەی. کاتێک منداڵ بووە لە قوتابخانەی ھۆدۆنگی سەرەتایی بوسان و قوتابخانەی ناوەندی یۆنسان خوێندوویەتی.[٢][٣] لە قۆناغی ناوەندیدا لە ئەکادیمیای Just Dance خوێندوویەتی و فێری سەمای Popping و Locking بووە.[ژێدەر پێویستە] جیمین پێش ئەوەی ببێتە فێرخواز، لە قوتابخانەی ئامادەیی ھونەری بوسان سەمای ھاوچەرخی خوێندووە و لە بەشی سەمای مۆدێرن خوێندکاری سەرەکی بووە.[٤] دوای ئەوەی مامۆستایەک پێشنیاری کرد کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی کات بەسەربردن ئاودیشن بکات، ئەوە بووە ھۆی ئەوەی بچێتە کۆمپانیای بیگ ھیت ئینتەرتەینمەنت.

جیمین لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ لە زانکۆی گڵۆباڵ سایبەر دەرچووە، کە پسپۆڕی لە بواری پەخش و کات بەسەربردن بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە زانکۆی ئەلیکترۆنی ھانیانگ ناوی تۆمارکردووە، بۆ بەدەستھێنانی ماستەر لە کارگێڕی بازرگانی لە بواری ڕیکلام و میدیادا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "[HD테마] 아이돌 대통합 '우정패딩즈'…샤이니 태민-엑소 카이-방탄소년단 지민-워너원 하성운 - 한수지 기자 - 톱스타뉴스". web.archive.org. 2021-02-08. Retrieved 2022-06-08.
  2. ^ "[더스타프로필] 방탄소년단 지민 "'런닝맨'에 출연하고 싶어요"". web.archive.org. 2018-10-24. Retrieved 2022-06-08.
  3. ^ 김소영 (2018-05-18). "자신이 졸업한 초·중·고등학교 전부 '폐교'된 방탄소년단 지민". 인사이트 (بە کۆری). Retrieved 2022-06-08.
  4. ^ Herman, Tamar; Herman, Tamar (2017-07-01). "Get to Know BTS: Jimin". Billboard (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-08.
  5. ^ 황혜진. "방탄소년단 측 "RM·슈가·제이홉 지난해 대학원 입학, 지민·뷔 9월 입학 예정"(공식)". n.news.naver.com (بە کۆری). Retrieved 2022-06-08.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]