دووچاوەکی بەپێی ڕەنگی پێست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جیاکاری کردن بەپێی ڕەنگی پێستەوە ڕەوانە کراوە)

جۆرێکە لە جیاکاری و بڕیاری پێشینەیی کە دەرئەنجامی مامەڵەکردنی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە لەگەڵ خەڵکی دا بەپێی ئەو واتا و گرنگیەی ھەر کۆمەڵگەیەک لکاندوویەتی بە ڕەنگێکی پێستی دیاریکراوەوە.[١]

لە لێکۆڵینەوەکانی ئەورووپا و ئەمریکا بەڵگەی بەھێز بە دەست گەیشتووە لەسەر جیاکاری ڕەنگی کە لە بوارەکانی وەک (دادوەری، بازرگانی، ئابووری، خانووبەرە، خزمەتگوزاری تەندروستی، ڕاگەیاندن و سیاسەت) دا ئەنجام دەدرێت. ڕەنگە کاڵەکانی پێست بە پەسەندتر ھەژمار دەکرێت لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا، ئاسیا و باشووری ئەمریکا.

لەسەر ئاستی جیھان[دەستکاری]

کۆمەڵێک شیکاری قوڵ ئەو بەڵگانەیان بەدەست خستووە کە جیاکاری نەژادی و ڕەگەزی دەکرێت لە رێکاری دۆزینەوەی کار لە بازاری کاری ئەورووپا و باکووری ئەمریکادا.[٢][٣][٤] لە شیکارێکی وردی ساڵی ٢٠١٦ دا کە لەسەر ٧٣٨ بەژداربوو لە ٤٣ لێکۆڵینەوەی جیادا ئەنجام درابوو لەسەر ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە (رێکخراوی ھاوکاری و گەشەسەندنی ئابووری) گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە جیاکرییەکی ڕەگەزی فراوان کراوە لە رێکاری دۆزینەوەی کار لە ئەورووپا و باکووری ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ٢٠١٥ دا.[٣] خوازیارەکانی کار کە سەر بە کەمینەیەکی کۆمەڵگەن دەبێت بە ڕێژەی لە ٥٠٪ زیاتر ھەوڵ بدەن و داواکاری کار پێشکەش بکەن بە بەراورد بە خوازیارە زۆرینەکانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی بانگێشتی چاوپێکەوتن بکرێن یان کاریان پێ بدرێت. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نایەکسانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و تەندروستی لە کەسانی ڕەش پێست دا بە رێژەیەکی زۆر زیاترە لە ئەنجامی جیاکاری ڕەنگی پێست.[٥][٦]

ئاسیا[دەستکاری]

لە ڕۆژھەڵات، باشور و باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ڕەنگی پێستە کاڵەکان پەسەندتر و زاڵترە[٧] بەتایبەتی لە وڵاتانی چین، کۆریای باشور، ھیندستان و یابان.[٨][٩]

مێژووی سپی کردنەوەی پێست لە رۆژھەڵاتی ئاسیادا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکان. لە کۆن دا، سپی بوون لە ژینگەیەک دا کە تیشکی خۆرێکی بەتین و توندی ھەبووە واتای ئەوە بووە کە کەسەکە وەک خانەدان و دەوڵەمەند مامەڵەبکات، لە ژوورەوە بێت زۆربەی کاتەکانی و خزمەتکارەکانی لە دەرەوە لەبەردەم خۆردا کاری بۆ بکەن و پێویستییەکانی ئەنجام بدەن.[٨] لە کۆی ١٠ ئافرەت کە سەرژمێریان بۆ کرابوو ٤ ئافرەت کرێمی سپی کردنەوەی پێستیان بەکارھێناوە لە ھۆنگ کۆنگ، مالیزیا، فلیپین و کۆریای باشور.[١٠] لە چەندەھا کلتوری ئاسیای دا، سپێتی ڕەنگی پێست لە چیرۆکە خەیاڵییەکان دا وەک خەسڵەتێکی نایاب و ویستراو بۆ منداڵان باس کراوە و شازادە و شاژنەکان سپین و کەسایەتییە ئەفسوناوییەکانیان لەسەر ئەو ڕەھەندە بنیاد نراون.

ئەفریقا[دەستکاری]

لە چەندەھا بەشی ئەفریقادا، ئافرەتانی خاوەن ڕەنگی کاڵ و سپی وا تەماشادەکرێن کە جوانترن و ئەگەری زۆری ھەیە سەرکەوتووتر بن بە بەروارد بە ئافرەتانی ڕەش پێست و تۆختر.[١١] بۆیە زۆرجار بەھۆی ئەم بەربەستەوە ئافرەتان پەنا دەبەنە بەر چارەسەرەکانی سپی کردنەوەی پێستیان کە لە زۆربەی بارەکان دا زیانبەخشە بۆ جەستەیان.

لە ڕووی مێژووییەوە، ھۆکاری سپی کردنەوەی پێست دەگەرێتەوە بۆ داگیرکاری ئەفریقا لەلایان وڵاتانی ئەوروپاوە، بەھۆی ئەوەی کە کەسانی سپی پێست خاوەنی سود و دەستکەوتێکی پتر بوون لە کەسانی ڕەش پێست. ھەموو ئەمانە بووە ڕێ خۆشکەر بۆ دروست بوونی چینایەتی و ڕیزبەندی لەسەر بنەمای ڕەنگی پێست لە ناو نەتەوە داگیرکراوەکانی ئەفریقادا و بەجێھێشتنی کاریگەرییەکی دەروونی لەسەر تاکەکەسە ڕەنگ تۆخترەکان بەدرێژای چەندەھا دەیە.[١٢]

داگیرکاری کاریگەری لە ھەردوو ڕەگەزی ژن و پیاویش کردووە لە وڵاتە ئەفریقییەکان دا، رێژەی ئافرەتان کە بەرھەمەکانی سپی کردنەوە بەکاردەھێنن ڕوو لە زیادبوونە لە وڵاتە ئەفریقییەکان دا. بەڕێژەی لە ٧٧٪ لە ئافرەتانی نەیجیریا، ٥٢٪ لە ئافرەتانی سێنیگال و ٢٥٪ لە ئافرەتانی مالی.[١٣]

ئەورووپا[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەکان پێشنیاریان کردووە کە چالاکییەکانی پۆلیس (وەک ھەبوونی زیاد لە پێویست بنکە و ڕێوشوێنی سەلامەتی و پۆلێنکردنی بە کۆمەڵی کەمایەتییەکان) بۆتە ھۆی بوونی ڕەگەزە کەمایەتییەکان لە دۆسییەکانی تاوانبارکردن دا بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر نایەکسان لە وڵاتانی سوید، ئیتاڵیا و بەڕیتانیا و وەیڵز. ھەروەھا ئەگەر ھەیە جیاکاری بکرێت لە ڕێی سیستەمی دادوەرییەوە کە بۆتە ھۆکاری رێژەیەکی زۆر لە تاوانبارکردنی کەمەیەتییەکان لە وڵاتانی ھۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، دانیمارک و فەڕەنسادا.[١٤][١٥][١٦][١٧][١٨]

لە شیکارێکی ساڵی ٢٠١٤ دا بەڵگەی بەھێز ھاتە کایەوە کە جیاکاری ڕەگەزی و نەژادی دەکرێت لە بازاڕی خانوبەرە و بازاری کاردا لە وڵاتانی ئەوروپی دا بەرامبەر بە (کۆمەڵە کۆچبەرەکان لە فەڕەنسا، کۆچبەرە تورکەکان لە ئەڵمانیا، کۆچبەرەکانی ئیسپانیا کە ناوەکانیان ئیسپانی نییە و بەرامبەر بە ڕەش پێستەکان لە بەڕیتانیادا.)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jones, Trina (2001). "Shades of Brown: The Law of Skin Color". Duke Law Journal. ٤٩ (١٤٨٧). doi:10.2139/ssrn.233850.
  2. ^ Rich, Judith (November 2014). "What Do Field Experiments of Discrimination in Markets Tell Us? A Meta Analysis of Studies Conducted Since 2000". IZA Discussion Paper No. 8584. SSRN 2517887.
  3. ^ ئ ا Zschirnt, Eva; Ruedin, Didier (٢٠١٦-٠٥-٢٧). "Ethnic discrimination in hiring decisions: a meta-analysis of correspondence tests 1990–2015" (PDF). Journal of Ethnic and Migration Studies. ٤٢ (٧): ١١١٥–١١٣٤. doi:10.1080/1369183X.2015.1133279. Archived from the original (PDF) on 4ی Novemberی 2018. Retrieved 18ی Juneی 2019. {{cite journal}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ P. A. Riach; J. Rich (November 2002). "Field Experiments of Discrimination in the Market Place". The Economic Journal. ١١٢ (٤٨٣): F480–F518. doi:10.1111/1468-0297.00080-٠٢٩٧٫٠٠٠٨٠.
  5. ^ Monk, Ellis P. (٢٠١٥-٠٩-٠١). "The Cost of Color: Skin Color, Discrimination, and Health among African-Americans". American Journal of Sociology. ١٢١ (٢): ٣٩٦–٤٤٤. doi:10.1086/682162.
  6. ^ Monk, Ellis P. (٢٠١٤-٠٦-٠١). "Skin Tone Stratification among Black Americans, 2001–2003". Social Forces (بە ئینگلیزی). ٩٢ (٤): ١٣١٣–١٣٣٧. doi:10.1093/sf/sou007.
  7. ^ "Skin Deep: Dying to be White". CNN. ٢٠٠٢-٠٥-١٥. Retrieved 2010-09-08.
  8. ^ ئ ا P.H., Li, Eric; Jeong, Min, Hyun; W., Belk, Russell (٢٠٠٨-٠١-٠١). "Skin Lightening and Beauty in Four Asian Cultures". NA - Advances in Consumer Research. ٣٥. Archived from the original on 18ی Juneی 2019. Retrieved 18ی Juneی 2019. {{cite journal}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "In the dark: what is behind India's obsession with skin whitening?". Archived from the original on 18ی Juneی 2019. Retrieved 18ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ "Skin whitening big business in Asia". Public Radio International. 30 March 2009. Archived from the original on 18ی Juneی 2019. Retrieved 18ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  11. ^ Sims, Cynthia; Hirudayaraj, Malar (2015). "The Impact of Colorism on the Career Aspirations and Career Opportunities of Women in India". Advances in Developing Human Resources. ١٨ (I): ٣٨–٥٣. doi:10.1177/1523422315616339.
  12. ^ Kemper, Steven (1 May 2001). Buying and Believing: Sri Lankan Advertising and Consumers in a Transnational World. University of Chicago Press. p. ١٥٣. ISBN 9780226430409.
  13. ^ [١]
  14. ^ "Diskriminering i rättsprocessen - Brå". www.bra.se (بە سوێدی). Archived from the original on 17ی Marchی 2017. Retrieved 2016-01-26. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  15. ^ Hällsten, Martin; Szulkin, Ryszard; Sarnecki, Jerzy (٢٠١٣-٠٥-٠١). "Crime as a Price of Inequality? The Gap in Registered Crime between Childhood Immigrants, Children of Immigrants and Children of Native Swedes". British Journal of Criminology. ٥٣ (٣): ٤٥٦–٤٨١. doi:10.1093/bjc/azt005. Archived from the original on 21ی Novemberی 2016. Retrieved 18ی Juneی 2019. {{cite journal}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  16. ^ Crocitti, Stefania (2014). Immigration, Crime, and Criminalization in Italy - Oxford Handbooks. doi:10.1093/oxfordhb/9780199859016.013.029. Archived from the original on 18ی Juneی 2019. Retrieved 18ی Juneی 2019. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  17. ^ Colombo, Asher (٢٠١٣-١١-٠١). "Foreigners and immigrants in Italy's penal and administrative detention systems". European Journal of Criminology (بە ئینگلیزی). ١٠ (٦): ٧٤٦–٧٥٩. doi:10.1177/1477370813495128.[بەستەری مردوو]
  18. ^ Parmar, Alpa (2014). Ethnicities, Racism, and Crime in England and Wales - Oxford Handbooks. doi:10.1093/oxfordhb/9780199859016.013.014. Archived from the original on 18ی Juneی 2019. Retrieved 18ی Juneی 2019. {{cite book}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)