بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جیاردیازیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێکی مایکرۆسکۆپی لە مشەخۆری جیاردیا لامبلیا کە ھۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە نەخۆشییەکە

جیاردیازیس یان ژیاردیازیس (بە ئینگلیزی: Giardiasis) نەخۆشییەکی مشەخۆریی باوی کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤە. ئەم نەخۆشییە بەھۆی جۆرە سەرەتایییەک بە ناوی «جیاردیا لامبلیا» دەست پێ دەکات و بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی ڕیخۆڵە باریکە دەبێت.

نیشانەکان

[دەستکاری]

تووشبوون بەم مشەخۆرە دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی چەندین نیشانە لە کۆئەندامی ھەرەسدا، لەوانە:

  • سکچوونی توند و بەردەوام (بەبێ بوونی خوێن).
  • ئازار و ژانە سک.
  • ھێڵنجدان و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
  • دروستبوونی کێشە لە مژینی ماددە خۆراکییەکان (بەدخۆراکی) و تێکچوونی توانای ھەرسکردنی شیر.

ئەم نەخۆشییە بەھۆی خێرایی گواستنەوەی لە ڕێگەی ئاو یان خۆراکی پیسبووەوە، زیاتر لەو شوێنانەدا بڵاودەبێتەوە کە منداڵانی تێدا کۆدەبنەوە، وەک باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]