جۆن جیھادی
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| جۆن جیھادی | |
|---|---|
| بە عەرەبی: محمد اموازي | |
| لەدایکبوون | ١٧ی ئابی ١٩٨٨ Al Jahra، کووەیت |
| مردن | ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (٢٧ ساڵ ژیاوە) ڕەققە، سووریا |
| دڵسۆزی | دەوڵەتی ئیسلامی |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Muhammad Jassim Abdulkarim Olayan al-Dhafiri، محمد جاسم عبد الكريم عليان الظفيري |
| ناوی خوازراو | Jihadi John |
| ھۆی مەرگ | شەڕی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | پرۆگرامساز، executioner، جەنگاوەر |
| پەروەردە | University of Westminster، Quintin Kynaston Community Academy |
| دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٢ |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ |
| ئایین | ئیسلام |
| Partner in business or sport | El Shafee Elsheikh |
| پۆلێنکردنی قوربانییە سەربازییەکان | کوژراو لە شەڕدا |
| ئەندامی | The Beatles |
جۆن جیھادی (بە ئینگلیزی: Jihadi John)یان جۆنی زیندانیوان، ناوێکی ساختە کە پێدەچێت ناوی محەممەد جاسم ئیموازی بێت، بە جێبەجێکاری لەسێدارەدانی بارمتە بیانییەکان ناسراوە، خەڵکی بیدون بوو لە کووەیت، لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کرد بۆ بەریتانیا لە ساڵی ١٩٩٤، و ھاووڵاتییەکی بەریتانییە.[١] شەوی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایان گەیاند کە جیھادی جۆن بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج بە مووشەکی ھێلفایر، کاتێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بووە لە شاری ڕەققە، ڕۆژی دواتر بەرپرسان ڕایان گەیاند کە زۆر دڵنیان کە جیھادی جۆن تیرۆر کراوە.[٢]
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]جۆن جیھادی شارەزای زمانی ئینگلیزی بەریتانییە، بەو پێیەی لە بەریتانیاوە ھاتووە بۆ پەیوەندیکردن بە گرووپی وڵاتی ئیسلامیی، پێشتریش لە سووریا دەژیا. جۆن بەناوبانگ بوو بە ھەڵگرتنی چەقۆ بۆ سەربڕینی بارمتە لەبەردەم کامێرا بۆ جیاکردنەوەی سەری لە جەستەی، ھەروەھا جلێکی ڕەشی لەبەردا بوو بۆ داپۆشینی ھەموو جەستەی جگە لە چاوەکانی، ھەروەھا یەکێک لە بارمتەکانی ھەڵگرتبوو کە جلی پرتەقاڵی لەبەردا بوو، و ھۆکاری کوشتنی بارمتەکانە، چونکە ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی پێداگری لەسەر بۆردوومانکردنی ئامانجەکانی وڵاتی ئیسلامی کرد، کە ژیانی بارمتەکە دەخاتە مەترسییەوە، و ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی بەھای ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی تەرخان کرد بۆ دەستگیرکردنی جۆن، ھەروەھا جۆن جیھادی سەربازانی سووریای سەر بە میریی بەشار ئەسەدی لە سێدارەدا.[٣][٤]
ژیان
[دەستکاری]محەممەد جاسم عەبدولکەریم عەلینان ئەلزەفیری لە ١٧ی ئابی ١٩٨٨ لە کوێت لە باوک و دایکێک بە ناوەکانی جاسم و غەنییە لەدایکبووە. خێزانەکە خەڵکی بیدونە، لە ساڵی ١٩٩٤ کاتێک تەمەنی شەش ساڵ بوو ڕوویان لە ئینگلتەرا کردووە. لە ناو ڕۆژاوای لەندەن نیشتەجێ بوون، لە نێوان موڵکەکانی مایدا ڤەیلدا دەجووڵان، دواتر لە سانت جۆن ود و دواجار لە کوینز پارک ژیاون. ئیموازی چووە قوتابخانەی سەرەتایی کڵێسای سانت مریەم مەگدالین لە ئینگلتەرا، و دواتر ئەکادیمیای کۆمەڵایەتی کویتنێت کیناستۆ.[٥][٦][٧][٨]
لە ساڵی ٢٠٠٦ چووە زانکۆی وێستمینستەر و سیستەمی زانیاری و کارگێڕی بازرگانی خوێندووە. دوای سێ ساڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی دەستەبەر کرد. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیا لە کوێت وەک بازرگان کاری کردووە، بەڕێوبەرەکەی بە باشترین کارمەندی کۆمپانیاکەی دانابوو.[٩]
مردن
[دەستکاری]لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦، داعش بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی گۆڤاری ئەلیکترۆنیی ئینگلیزیی ڕێکخراوەکەوە بە ناوی «دابیق»، مردنی محەممەد ئیموازی ناسراو بە «جیھادی جۆن» ڕاگەیاند. سوپای ئەمریکا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ڕای گەیاند کە «دڵنیایە» کە ئیموازی لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە شاری ڕەققە کوژراوە.[١٠][١١][١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Gardham، Duncan (21 أغسطس 2014). «The hunt for British jihadist 'Jailer John'». لە 17 سبتمبر 2014 ھێنراوە.
{{cite web}}:|یەکەم3=missing|یەکەم3=(یارمەتی);|یەکەم=missing|یەکەم=(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=و|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ https://www.ibtimes.co.uk/us-senate-approves-10m-bounty-james-foley-steven-sotloff-isis-killers-1466423
- ↑ https://web.archive.org/web/20160304142348/http://www.businessinsider.com/james-foleys-murderer-execution-2014-8
- ↑ https://web.archive.org/web/20200413203831/https://www.theaustralian.com.au/news/world/spies-were-so-much-on-emwazis-case-they-bought-his-computer/story-fnb64oi6-1227245254489?nk=8d1c12a095cc1d310f125f8ef257bf79-1586810310
- ↑ https://web.archive.org/web/20190425074505/https://www.bbc.co.uk/news/uk-31641569
- ↑ https://web.archive.org/web/20190126062335/https://www.telegraph.co.uk/news/worldnews/islamic-state/11438747/Mohammed-Emwazi-timeline-from-school-years-with-Tulisa-Contostavlos-to-becoming-Jihadi-John.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20160204233737/http://www.thetimes.co.uk/tto/news/uk/crime/article4366957.ece
- ↑ https://web.archive.org/web/20190523194819/https://www.theguardian.com/uk-news/2015/mar/02/who-is-mohammed-emwazi-from-lovely-boy-to-islamic-state-executioner
- ↑ https://web.archive.org/web/20220907162248/https://arabic.cnn.com/world/2016/01/20/jihadi-john-dead-isis
- ↑ https://web.archive.org/web/20220907171758/https://www.bbc.com/arabic/middleeast/2016/01/160119_isis_jihadi_john_killing
- ↑ https://web.archive.org/web/20220908071232/https://arabic.cnn.com/world/2015/11/13/jihadi-john-airstrike-target