جۆن ھۆوارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە جۆن هۆواردەوە ڕەوانە کراوە)
جۆن ھۆوارد
بیست و پێنجەمین سەرۆک وەزیرانی  ئوسترالیا
لە پۆستدا بووە
١١ی ئازاری ١٩٩٦ – ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠
پادشا شاژن ئێلیزابێتی دووەم
پێشینە پاول کیتینگ
پاشینە کیڤن ڕاد
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون جۆن وینستن ھۆوارد
(١٩٣٩-٠٦-٢٦) ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ)
سیدنی، نیو ساوت وێلز
نەتەوە  ئوسترالیا
پارتی سیاسی پارتی لیبراڵی ئوسترالیا
ھاوسەر(ەکان) جەنێت ھۆوارد
منداڵ(ەکان) سێ مناڵ
خوێندن لە زانکۆی سیدنی
پیشە ، سیاسەتوان
ئایین ئەنگلیکانیزم
واژوو

جۆن وینستن ھۆوارد (بە ئینگلیزی: John Winston Howard) یان (جان ھاوارد) سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا بوو کە لە ساڵی ١٩٩٦ بە سەرکەوتنی پارتی لیبراڵی ئوسترالیا گەیشتە ئەم پۆستە.[١]

ژیان[دەستکاری]

جۆن هۆوارد لە یادەوەری ڕۆژی ئانزاک

ھۆوارد لە ١٩٣٩ لە شاری سیدنی لە دایک بوو، بە خوێندنی یاسا لە ساڵی ١٩٥٧ بوو بە ئەندامی پارتی لیبراڵ دواتر وەکوو پارێزەرو سەرۆکی لقی لاوانی ئەم پارتە چالاکی ھەبوو.

یەکەم جار لە ١٩٧٥ توانی بگاتە پەرلەمانی لۆکاڵی سیدنی و دواتر بە ھەڵبژاردنی مەڵکم فریزێر' وەکوو سەرۆک وەزیران، ھۆوارد سەرەتا وەزیری بازرگانیو دواتریش لە تەمەنی ٣٨ ساڵی دا بوو بە خەزێنەداری دەوڵەت. ھەروەھا ئەو وەکوو جێگری بەڕێوەبەری پارتی لیبراڵ ھەڵبژێردرا. لە کۆتایی دا لە جانواری ١٩٩٥ بوو بە سەرۆکی لیبراڵەکان.

سەرۆکایەتی وەزیران[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٦ پارتی لیبراڵ براوەی ھەڵبژاردنەکان بوو و جۆن ھۆوارد وەکوو سەرۆک وەزیران، کابینەی پێک ھێنا. ئەم لەدوای یەک لە ساڵانی ١٩٩٨، ٢٠٠١ و ٢٠٠٤ دووبارە وەکوو سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا و تاکوو ئێستا بە ١١ ساڵ چالاکی، نازناوی درێژماوەترین سەرۆک وەزیری ئەم وڵاتە لە لایەتی.

کێشەکان[دەستکاری]

  • ناردنی ھێز بۆ عێراق و پشتیوانی لە سیاسەتی ئەمریکا.[٢]
  • شەرمەزاری کۆمپانیای دەوڵەتی ئی دەبلیوو لە ھەناردنی گەنم بۆ عێراق.
  • بێ بایەخی بۆ ژینگە لە بودجە و پلان دانان
  • مانەوەی درێژخاەین لە پۆستی سەرۆک وەزیری و سەرۆکایەتی پارت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]