بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جوگرافیای ڕووسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕووسیا (بە ڕووسی: Россия) گەورەترین وڵاتی جیھانە، کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە ١٧٬٠٩٨٬٢٤٢ کیلۆمەتر دووجایە (٦٬٦٠١٬٦٦٨ میل دووجا)، و زیاتر لە یەک لەسەر ھەشتی ڕووبەری وشکانی ئاوەدانکراوەی زەوی دەگرێتەوە (بەدەر لە کیشوەری جەمسەری باشوور). ڕووسیا بەسەر یازدە ناوچەی کاتیدا درێژ دەبێتەوە، و خاوەنی زۆرترین سنوورە لە نێوان ھەموو وڵاتانی جیھاندا، کە ھاوسنوورە لەگەڵ شازدە دەوڵەتی سەروەردا.

ڕووسیا وڵاتێکی کیشوەرپەڕە، کە بە فراوانی بەسەر دوو کیشوەری ئەورووپا و ئاسیادا درێژ دەبێتەوە.[١] باکووری لێواری یۆڕاسیادەگرێتەوە، و خاوەنی چوارەم درێژترین ھێڵی کەناراوییە لە جیھاندا، کە ٣٧٬٦٥٣ کیلۆمەترە (٢٣٬٣٩٦ میل).[٢] ڕووسیا، لەپاڵ کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێکە لەو سێ وڵاتەی جیھان کە کەناراوەکانی بەسەر سێ زەریادا دەڕوانێت، کە بەھۆیەوە بەستراوەتەوە بە زیاتر لە سێزدە دەریای لاوەکییەوە.[١][٣] دەکەوێتە نێوان ھێڵەکانی پانی ٤١ و ٨٢ی باکوور، و ھێڵەکانی درێژی ١٩ی ڕۆژھەڵات و ١٦٩ی ڕۆژاوا. ڕووسیا لە سێ کیشوەری جیھان گەورەترە و ڕووبەرەکەی نزیکەی ھێندەی ڕووبەری ھەسارەی پلووتۆیە.[٤] ڕووسیا، بە جیاوازییەکی زۆر، گەورەترین ڕووبەری دارستانی لە نێوان ھەموو وڵاتانی جیھاندا ھەیە.[٥]

پێگە و سنووری

[دەستکاری]

کالینیگراد ئۆبلاست، بەدرێژایی دەریای باڵتیک، نزیکەی ٩٬٠٠٠ کیلۆمەتر (٥٬٦٠٠ میل) دوورە لە ڕۆژھەڵاتی ڕووسیاوە، کە دوورگەی دیۆمیدی گەورەیە لە تەنگاوی برینگ.[٦] لە ڕووی درێژبوونەوەی باکوور بۆ باشووریشەوە، وڵاتەکە لەوپەڕی باکووری دوورگەکانی جەمسەری باکووری ڕووسیا لە ناوچەی (فرانتس جۆزێف)ەوە درێژ دەبێتەوە، بۆ ئەوپەڕی باشووری کۆماری داغستان لەسەر دەریای قەزوین. ئەمەش ماوەی نزیکەی ٤٬٥٠٠ کیلۆمەتر (٢٬٨٠٠ میل) دەگرێتەوە، کە پێکھاتووە لە خاک و ناوچەی زۆر ھەمەچەشن و زۆرجار سەخت و دژوار بۆ ژیان

سنوورەکانی ڕووسیا بە درێژایی ٥٧٬٧٩٢ کیلۆمەتر (٣٥٬٩١٠ میل) کشاون، کە بەمەش بە درێژترین سنوور لە جیھاندا دادەنرێت. لەسەر ئەو سنوورە وشکانییەی کە درێژییەکەی ٢٠٬١٣٩ کیلۆمەترە (١٢٬٥١٤ میل)، ڕووسیا ھاوسنوورە لەگەڵ ١٤ وڵاتدا، کە ئەمانەن: پۆڵەندا و لیتوانیا (ھەردووکیان لە ڕێگەی ھەرێمی کالینینگرادەوە)، نەرویژ، فینلاند، ئیستۆنیا، لاتڤیا، بیلاڕووس، ئوکراینا، گورجستان، ئازەربایجان، کازاخستان، چین، کازاخستان و کۆریای باکوور.

نزیکەی دوو لەسەر سێی سنوورەکە بە ئاوی دەریا دەورە دراوە. بە شێوەیەکی کرداری تەواوی کەناراوە درێژەکەی باکوور بە باشی دەکەوێتە سەرووی بازنەی جەمسەری باکوور؛ جگە لە بەندەری مورمانسک—کە ئەو تەوژمانە وەردەگرێت کە تا ڕادەیەک گەرمترن لەوەی کە لەو ھێڵە پانییەدا پێشبینی دەکرێت، بەھۆی کاریگەرییەکانی تەوژمی کەنداوەوە—ئەو کەناراوە لە بەشێکی زۆری ساڵدا لەناو سەھۆڵدا قەتیس ماوە. سێزدە دەریا و بەشێک لەئۆقیانووسی بەستووی باکوورر و ئۆقیانووسی ئارام بە کەناراوەکانی ڕووسیادا تێدەپەڕن. بە دەریایەکی نزیک جیاکراوەتەوە، کە دەیکاتە سنوورێکی دەریایی. ھەروەھا دانەیەک لەگەڵ ژاپۆن ھاوبەش دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 {{cite encyclopedia}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  2. «Spotlighting The World Factbook as We Bid a Fond Farewell - CIA». Central Intelligence Agency. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. Glenn E. Curtis، ed. (١٩٩٨). «Russia - Global Position and Boundaries». لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. Clark، Stuart (٢٨ی تەممووزی ٢٠١٥). «Pluto: ten things we now know about the dwarf planet». The Guardian. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە. Pluto's diameter is larger than expected at 2,370 kilometres across. This is about two-thirds the size of Earth's moon, giving Pluto a surface area comparable to Russia.
  5. https://www.fao.org/3/ca9825en/CA9825EN.pdf. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. Glenn E. Curtis، ed. (١٩٩٨). «Russia - Global Position and Boundaries». لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]