بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جوگرافیای مێژوویی و مێژووی وردی کرماشان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جوگرافیای مێژوویی و مێژووی وردی کرماشان (بە فارسی: جغرافیای تاریخی و تاریخ مفصل کرمانشاھان) زنجێرەکتێبێکە لە نووسینی محەممەدعەلی سوڵتانی بە زمانی فارسی، کە تیایدا بە پشت بەستن بە بەڵگەنامە مێژووییەکان، پرسە مێژووییەکانی ناوچەی کرماشانی کەڵتووری، بریتی لە جوگرافیای ھەنووکەییی پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، باکووری پارێزگای لوڕستان، ڕۆژئاوای پارێزگای ھەمەدان و باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستان لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. سۆڵتانی لێکۆڵینەوە بۆ نووسینی ئەم کتێبەی لە ساڵی ١٩٧٦دەستپێکردووە و لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بە کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکانی مێژوویی و دۆزینەوەکانی مرۆڤناسی و مێژوویی و کەلتووری درێژەی پێداوە. بەرگی یەکەمی ئەم زنجێرەکتێبە لە ساڵی ١٩٩١ لە ژێر ناوی جوگرافیای مێژوویی و مێژووی وردی کرماشان لە لایەن نووسەرەوە چاپ و بڵاو کرایەوە و دواتر دوو بەرگی دیکەش چاپ کران. ئەم سێ بەرگە دیسان چاپکرانەوە و بەرگەکانی دواتریش ھەتا ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکرانەوە.[١] دوو بەرگی ئەم زنجێرەکتێبە (بەرگی یازدەیەم: کەمینە ئایینییەکان لە کرماشان (یەھوودییەکان، مەسیحییەکان و ھتد) و بەرگی دوازدەھەم: موستەدرەک و تەواوکەرێک بۆ کۆمەڵەی جوگرافیای مێژوویی و مێژووی وردی کرماشان) ھێشتا چاپ نەکراون.[٢] ئەم کتێبە لە گرنگترین کتێبخانە و زانکۆکانی جیھان تۆمار کراوە.[٣] سۆڵتانی بجگە لە زنجێرەکتێبیی جوگرافیای مێژوویی و مێژووی وردی کرماشان، زنجێرەکتێبی حەدیقەی سوڵتانی لە ٦ بەرگ و کتێبی ٢ بەرگیی پارتە سیاسییەکان و کۆمەڵگە نھێنییەکان لە کرماشانیش نووسیوە و ناوی ئینسایکلۆپیدیای کرماشانی لەسەر سەرجەمیاندا داناوە کە بە گشتی لە ٢٠ بەرگ پێکھاتووە و لەم کۆمەڵەکتێبە وەکوو یەکەمین ئینسایکلۆپیدیای ناوچەیی لە ئێراندا ناو دەبات.[٣]

پێڕستی بەرگەکان

[دەستکاری]
ژمارەی بەرگناوی کتێبشوێنی چاپپەخشانگەژمارەی چاپساڵی بڵاوکردنەوە
۱جوگرافیای مێژوویی و مێژووی وردی کرماشان (جوگرافیای مێژوویی، ئابووری، پەروەردە، ھونەر، ڕۆشنبیری، مەزرینگەکان و دامەزراوەکان …)تارانسۆھاسوم۱۳۸۰
۲مێژووی عەشیرەتەکان و ھۆزەکانی کرماشان، ب ۱ (بارودۆخی مێژوویی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی)تارانس‍ۆھادووەم۱۳۸۰
۳مێژووی عەشیرەتەکان و ھۆزەکانی کرماشان، ب ۲ (بارودۆخی مێژوویی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی)تارانس‍ۆھادووەم۱۳۸۰
٤مێژووی وردی کرماشان (بارودۆخی سیاسی لە سەردەمی پێش مێژووەوە ھەتا سەردەمی مەشرووتیەت)تارانس‍ۆھادووەم۱۳۸۰
٥مێژووی وردی کرماشان (بارودۆخی سیاسی لە سەردەمی دەستوورییەوە تا کودەتاکەی ١٩٥٣، بە وێڕای مێژووی بنەماڵە دەسەڵاتدارە شارییەکان لە خاکریزەوە ھەتا خوسرەوی)تارانس‍ۆھادووەم۱۳۸۰
٦مێژووی شیعە لە کرماشان (بنەماڵە ئایینیەکان و پیا ئایینییەکانی شیعە لە کرماشان لە سەرھەڵدانی ئیسلامەوە ھەتا سەردەمی ئێستاکە)تارانس‍ۆھایەکەم۱۳۸۰
۷مێژووی شیعە لە کرماشان (بنەماڵە ئایینیەکان، تاکە پیا ئایینییەکان، فەیلەسوفەکان و حەکیمەکانی شیعەی کرماشان)تارانس‍ۆھایەکەم۱۳۸۰
۸مێژووی سوننە لە کرماشان (بنەماڵە ئایینیەکان و پیا ئایینییەکانی سوننەی کرماشان)تارانس‍ۆھایەکەم۱۳۸۰
۹مێژووی سۆفیگەری لە کرماشان (مێژووی سۆفیگەری، ڕێبازەکان و تەریوەتەکانی سۆفی، گەورەکان و دەروێشەکانی سۆفی لە کرماشان)تارانس‍ۆھایەکەم۱۳۸۰
۱۰مێژووی بنەماڵەکانی حەقیقەت و کەسایەتییە ناودارەکانی ئەم دواییانەی یارسان (مێژووی بنەماڵەکانی ھەفتوانە و شامیوان و …)تارانس‍ۆھاسێیەم۱۳۸٤
۱۱کەمینە ئایینیەکان لە کرماشان (یەھوودییەکان، مەسیحییەکان و …)----
۱۲موستەدرەک و تەواوکەرێک بۆ کۆمەڵەی جوگرافیای مێژوویی و مێژووی وردی کرماشان----

سەرچاوەکان

[دەستکاری]