جوگرافیای ئەندۆرا
| جوگرافیای ئەندۆرا | |
|---|---|
| لقی | geography of Europe |
| بابەتی لاوەکی | ئەندۆرا |
| وڵات | ئەندۆرا |
| پۆتانی شوێن | ٤٢°٣٠′٢٢″N ١°٣١′٢٠″E |
| Topographic map | Atlas of Andorra |
![]() | |
ئەندۆرا وڵاتێکی بچووک و بێ دەروازەیە لە باشووری ڕۆژاوای ئەورووپا، کە لە زنجیرەچیاکانی ڕۆژھەڵاتی پیرینێس ھەڵکەوتووە و سنووردارە بە ئیسپانیا و فەڕەنسا. بە ڕووبەرەکەی کە ٤٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، شەشەم بچووکی وڵاتی ئەورووپایە و ھەروەھا گەورەترینیشە لە وردەوڵەتانی ئەورووپا.
ئەندۆرا بە پلەی یەکەم لە چیا سەختەکان پێک ھاتووە، کە بەرزترینیان کوما پەدڕۆسایە بە بەرزیی ٢٬٩٤٢ مەتر (٩٬٦٥٢ پێ)، و تێکڕای بەرزیی ئەندۆرا دەکاتە ١٬٩٩٦ مەتر (٦٬٥٤٩ پێ).[١] ئەم ناوچانە بە سێ دۆڵی تەسک لە شێوەی پیتی وای (Y) دابەش بوون کە لە کۆتاییدا یەکدەگرن و وەک ڕووباری سەرەکی، واتە ڕووباری گران ڤالیرا، وڵات بەرەو ئیسپانیا بەجێدەھێڵن (لە نزمترین خاڵی ئەندۆرا لە ٨٤٠ m or ٢٬٧٥٦ پێ).
کەشوھەوای ئەندۆرا لە کەشوھەوای ناوچە دراوسێکانی دەچێت کە لە جۆری کەشوھەوای مامناوەندن، بەڵام بەرزییەکەی مانای وایە کە بە تێکڕا بەفر لە زستاندا زیاترە، شێی ھەوا کەمترە، و لە ھاویندا کەمێک ساردترە. بە تێکڕا ٣٠٠ ڕۆژ لە ساڵدا خۆرەتاو ھەیە.
لە ڕووی فیتۆجۆگرافیا، ئەندۆرا سەر بە ناوچەی ئەتڵەسی ئەورووپایییە لە ناوچەی سەرەکیی باکوور لە ناو پاشایەتیی بۆریالی. بەپێی سندووقی جیھانیی بۆ سروشت، خاکی ئەندۆرا سەر بە ناوچەی ئیکۆلۆژیی دارستانە تێکەڵە و دەرزیگەڵەکانی پیرینێسە.
ڕووخان و خشانی زەوی و باوکی بەفرین (ڕووداوە سروشتییەکان) مەترسییە سەرەکییەکانن. بوومەلەرزەی فرە لە خوار پلەی ٢ی پێوەری ڕێختەرەوە ڕوو دەدەن. ھیچ تۆمارێکی مێژوویی لەسەر بوومەلەرزەی زیانبەخش لە ئەندۆرا نییە، بەڵام حکوومەتی ئەندۆرا لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لە داھاتوودا کردووە.[٢]
لە ئەندۆرا، ڕێژەی داپۆشینی دارستان دەوروبەری ٣٤٪ی کۆی گشتیی خاکی وڵات پێکدەھێنێت، کە یەکسانە بە ١٦٬٠٠٠ ھێکتار دارستان لە ساڵی ٢٠٢٠دا، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ١٩٩٠ گۆڕانی بەسەردا نەھاتووە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا، دارستانە سروشتییە بوژاوەکان ١٦٬٠٠٠ ھێکتار و دارستانە چێنراوەکان ٠ ھێکتاریان پێکھێناوە. لە دارستانە سروشتییە بوژاوەکاندا، ڕێژەی ٠٪ وەک دارستانی سەرەتایی (کە پێکھاتووە لە جۆرە دارە خۆجێیییەکان بەبێ نیشانەی ڕوونی چالاکیی مرۆیی) ڕاگەیەندراوە و دەوروبەری ٠٪ی ناوچەی دارستانەکان لە ناوچە پارێزراوەکاندا بوون.[٣][٤]
کەش و ھەوا
[دەستکاری]کەشوھەوای ئەندۆرا بەپێی بەرزی و نزمیی ناوچەکان جیاوازیی گەورەی بەسەردا دێت. دۆڵەکان خاوەنی کەشوھەوای دەریایین کە لە کەشوھەوای مامناوەندی دراوسێکانی ئەندۆرا دەچێت، بەڵام بەھۆی بەرزیی شوێنەکەوە، زستانەکان توندترن، شێی ھەوا کەمترە، و ھاوینەکان کەمێک ساردترن. ئەو ناوچانەی دەکەونە سەروی ھێڵی دارستانەکانی چیاکان کە دەەکەونە بەرزیی نزیکەی ٢٬١٠٠–٢٬٤٠٠ m (٦٬٨٩٠–٧٬٨٧٤ پێ)، خاوەنی کەشوھەوای شاخاوی و توندرای شاخاوین. بەفر بۆ چەند مانگێک بە تەواوی دۆڵە باکوورییەکان دادەپۆشێت. بە تێکڕا ٣٠٠ ڕۆژ لە ساڵدا خۆرەتاو ھەیە. تێکڕای بەرزیی تیشکی ڕۆژانەی تیشکدانی خۆر لە ١١٥٠ وات بۆ مەتر چوارگۆشە لە مانگی حوزەیراندا دەگۆڕێت بۆ ٢٨٠ وات بۆ مەتر چوارگۆشە لە کانوونی یەکەمدا.[٥][٦]
تێکڕای پلەی گەرمای ساڵانە لە ١١ °C (٥٢ °ف) لە سانت ژولیا دە لۆریا لە باشوورەوە دەگۆڕێت بۆ ٨ °C (٤٦ °ف) لە لا ماسانا لە ناوەنددا، و بۆ ٢ °C (٣٦ °ف) لە ئارکالیس لە باکوور.[٦] تێکڕای بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمای ڕۆژانە لە ئێسکالدەس-ئێنگۆردانی بە ترتیب بریتیین لە ٢٨ °C (٨٢ °ف) و ١٥ °C (٥٩ °ف) لە تەممووزدا، و ١١ °C (٥٢ °ف) و −٢ °C (٢٨ °ف) لە کانوونی دووەمدا.[٥]
تێکڕای بارانبارینی ساڵانە بۆ سەرجەم وڵاتەکە بریتییە لە ١٬٠٧١٫٩ mm (٤٢٫٢ in)، بەڵام ئەم بڕە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا دەگۆڕێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی شوێنەکان و لە باشوورەوە بۆ باکوور ڕێژەکەی زیاد دەکات. وشکترین پارێزگا بریتییە لە سانت ژولیا دە لۆریا (بە ٨٠٠ mm or ٣١٫٥ in لە ساڵێکدا) لە باشوور، و تەڕترینیشیان بریتییە لە کانیلۆ (بە ١٬١٠٠ mm or ٤٣٫٣ in لە ساڵێکدا) لە باکوور. بارانبارینی ساڵانە لە بەرزترین ناوچە شاخاوییەکاندا دەتوانێت لە ١٬٢٢٠ mm (٤٨ in) تێپەڕ بکات. وشکترین مانگەکان کانوونی دووەم و شوباتن، و تەڕترین مانگەکان بریتین لە ئایار، حوزەیران، و تشرینی دووەم. لە مانگەکانی ھاویندا، ژمارەی ڕۆژە باراناوییەکان زۆر کەمن، بەڵام بارانبارینەکە دەتوانێت زۆر بە ھێز بێت چونکە پەیوەندی بە ھەورەبروسکە و تریشقەوە ھەیە.
| زانیاریی کەشوھەوا بۆ «ئاندۆرا لا ڤێیا (ڕۆک دێ سانت پێرێ)، بەرزی: ١٬٠٧٥ مەتر (١٩٧١–٢٠٠٠، پلە توندەکان ١٩٣٤–ئێستا)» | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| مانگی زایینی | ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧ | ٨ | ٩ | ١٠ | ١١ | ١٢ | ساڵ |
| بەرزترین پلەی تۆمارکراو | ١٨٫٠ (٦٤) |
٢٠٫٠ (٦٨) |
٢٤٫٨ (٧٧) |
٢٩٫٠ (٨٤) |
٢٩٫٢ (٨٥) |
٣٧٫٤ (٩٩) |
٣٩٫٠ (١٠٢) |
٣٥٫٩ (٩٧) |
٣٢٫٠ (٩٠) |
٣١٫٠ (٨٨) |
٢١٫٢ (٧٠) |
١٩٫٠ (٦٦) |
٣٩٫٠ (١٠٢) |
| نێونجی بەرزترین پلە | ٦٫٩ (٤٤) |
٨٫٩ (٤٨) |
١١٫٧ (٥٣) |
١٣٫٣ (٥٦) |
١٧٫٦ (٦٤) |
٢١٫٩ (٧١) |
٢٦٫٢ (٧٩) |
٢٥٫٤ (٧٨) |
٢١٫٤ (٧١) |
١٦٫٠ (٦١) |
١٠٫٧ (٥١) |
٧٫٥ (٤٦) |
١٥٫٦ (٦٠) |
| نێونجی ڕۆژانە | ٢٫٢ (٣٦) |
٣٫٥ (٣٨) |
٥٫٨ (٤٢) |
٧٫٥ (٤٦) |
١١٫٥ (٥٣) |
١٥٫٤ (٦٠) |
١٨٫٨ (٦٦) |
١٨٫٥ (٦٥) |
١٤٫٩ (٥٩) |
١٠٫٣ (٥١) |
٥٫٧ (٤٢) |
٣٫٠ (٣٧) |
٩٫٨ (٥٠) |
| نێونجی کەمترین پلە | −٢٫٥ (٢٨) |
−١٫٨ (٢٩) |
−٠٫٢ (٣٢) |
١٫٧ (٣٥) |
٥٫٣ (٤٢) |
٨٫٨ (٤٨) |
١١٫٤ (٥٣) |
١١٫٤ (٥٣) |
٨٫٥ (٤٧) |
٤٫٧ (٤٠) |
٠٫٦ (٣٣) |
−١٫٤ (٢٩) |
٣٫٩ (٣٩) |
| کەمترین پلەی تۆمارکراو | −١٥ (٥) |
−١٦ (٣) |
−١١ (١٢) |
−٧ (١٩) |
−٢ (٢٨) |
٠٫٠ (٣٢) |
٣٫٠ (٣٧) |
٢٫٠ (٣٦) |
٠٫٠ (٣٢) |
−٦ (٢١) |
−١٠٫٥ (١٣) |
−١٣ (٩) |
−١٩٫٥ (−٣) |
| نێونجی بارین میلیمەتر | ٥٣٫١ (٢٫٠٩) |
٣٧٫٩ (١٫٤٩) |
٤٠٫٥ (١٫٥٩) |
٧١٫٢ (٢٫٨) |
٨٩٫٨ (٣٫٥٤) |
٨٤٫٢ (٣٫٣١) |
٦٠٫٧ (٢٫٣٩) |
٨٥٫٦ (٣٫٣٧) |
٨٠٫٩ (٣٫١٩) |
٧٢٫٤ (٢٫٨٥) |
٦٨٫٤ (٢٫٦٩) |
٦٧٫٩ (٢٫٦٧) |
٨١٢٫٣ (٣١٫٩٨) |
| سەرچاوەی یەکەم: ACDA[٧] | |||||||||||||
| سەرچاوەی دووەم: Meteo Climat (record highs and lows)[٨] | |||||||||||||
خاڵەکان
[دەستکاری]- پانی و درێژیی جوگرافی[٩]
- باکوور: باسێرس دێ فۆنت بلانکا (42°39′17″N 1°33′4″E / 42.65472°N 1.55111°E)
- باشوور: کۆنانگڵ – ڕیو ڕونێر (42°25′43″N 1°31′2″E / 42.42861°N 1.51722°E)
- ڕۆژاوا: کۆڵ دێ ل ئەکوێڵ (42°29′11″N 1°24′32″E / 42.48639°N 1.40889°E)
- ڕۆژھەڵات: ڕیو دێ لَا پالۆمێرا – ڕیو ئاریێژا (42°34′26″N 1°47′10″E / 42.57389°N 1.78611°E)
- بەرزی[٩]
- بەرزترین: پیک دێ کۆماپێدڕۆسا، ٢٬٩٤٢ m (٩٬٦٥٢٫٢٣ پێ) (42°35′N 01°27′E / 42.583°N 1.450°E)
- نزمترین: کۆنفڵێنت دێل ڕیو ڕونێر، ٨٤٠ m (٢٬٧٥٥٫٩١ پێ) (42°26′N 01°29′E / 42.433°N 1.483°E)
- ناوەند
- ناوەندی جوگرافی: نزیک ئێنکامپ، 42°32′30″N 01°35′51″E / 42.54167°N 1.59750°E
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Atlas of Andorra (1991), Andorran Government. داڕێژە:Oclc. (کەتەلۆنی)
- ↑ Conseqüències per a Andorra d'un possible terratrèmol 2011-07-06 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Programa dactivitats tardor 08, el Centre Andorra Sostenible, Govern d'Andorra, p.16. (کەتەلۆنی)
- ↑ Terms and Definitions FRA 2025 Forest Resources Assessment, Working Paper 194. Food and Agriculture Organization of the United Nations. ٢٠٢٣.
- ↑ «Global Forest Resources Assessment 2020, Andorra». Food Agriculture Organization of the United Nations.
- 1 2 Andorra – Escaldes,Weather Underground
- 1 2 Atles climàtic de Catalunya. Periode 1961–1990. Servei Meteorològic de Catalunya, Generalitat de Catalunya. (کەتەلۆنی)
- ↑ «Andorra La Vella 1971-2000 averages». ACDA. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Station Andorra la Vella» (بە فەرەنسی). Meteo Climat. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- 1 2 «Archived copy» (PDF). www.estadistica.ad. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
