بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جوگرافیای ئوکراینا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جوگرافیای ئۆکرانیا
لقیgeography of Europe
بابەتی لاوەکیئوکراینا
وڵاتئوکراینا
دابەشکاریی کارگێڕیterritory of Ukraine
پۆتانی شوێن٤٩°٠′٠″N ٣٢°٠′٠″E
پێڕستlist of extreme points of Ukraine، Cartography of Ukraine
Map

ئوکراینا لە دوای ڕووسیا، دووەم گەورەترین وڵاتی ئەورووپایە. ناوچە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە خاوەنی جوگرافیایەکی فرەچەشنن؛ کە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانەوە بگرە تا دەشتاییە نزمەکان لەخۆ دەگرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، وڵاتەکە خاوەنی ئاووهەوایەکی هەمەجۆر و تۆڕێکی ئاویی (هایدرۆگرافی) دەوڵەمەندە. زۆربەی ڕووبەری ئۆکرانیا دەکەوێتە سەر دەشتی ئەورووپای ڕۆژهەڵات

ئۆکرانیا دەکەوێتە نێوان هێڵی پانیی ٤٤° و ٥٣°ی باکوور، و هێڵی درێژیی ٢٢° و ٤١°ی ڕۆژهەڵات. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٦٠٣٦٢٨کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (233,062 میلی چوارگۆشە)، و درێژیی هێڵی کەناراوەکانی دەگاتە ٢,٧٨٢ کیلۆمەتر (١,٧٢٩ میل).

خاکی ئۆکرانیا بە زۆری لە دەشتە بەپیت و بانەکان پێکهاتووە، [١]کە بە ڕووبارەکانی وەک دنیێپێر، سیڤێرسکی دۆنێتس، دنیستەر و بوگی باشوور بڕدراون کاتێک بەرەو باشوور دەڕژێنە ناو دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤی بچووکتر. بۆ باشووری ڕۆژاوا، دێلتای دانووب سنوور لەگەڵ ڕۆمانیا پێکدەهێنێت. تەنیا چیاکانی وڵاتەکە بریتین لە چیاکانی کارپاتیان لە ڕۆژاوا، کە بەرزترینیان هۆڤێرلایە بە ٢,٠٦١ مەتر (٦,٧٦٢ پێ)، و چیاکانی کرایمیا، لە ئەوپەڕی باشوور بە درێژایی کەناراوەکان.[٢]

هەروەها ئۆکرانیا چەندین ناوچەی بەرزایی تێدایە، وەک بەرزاییەکانی ڤۆلین-پۆدیلیا (لە ڕۆژاوا) و بەرزاییەکانی دنیپەر (لە کەناری ڕووباری دنیپەر). لە بەشی ڕۆژهەڵاتیشدا، درێژکراوەکانی بەرزاییەکانی باشووری ڕۆژاوای ڕووسیا هەڵکەوتوون، کە سنووری وڵاتەکە لەگەڵ ڕووسیادا بەسەریدا تێدەپەڕێت. لە نزیک دەریای ئازۆڤیش، هەریەک لە زنجیرەچیای دۆنێتس و بەرزاییەکانی ئازۆڤ دەبینرێن. هاوکات، توانەوەی بەفری چیاکان دەبێتە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی ڕووبار و تاڤگەکان

سەرچاوە سروشتییە گرنگەکانی ئۆکرانیا بریتین لە لیتیۆم[٣]، گازی سروشتی،[٤] کاولین، تەختەدار، لەگەڵ ڕووبەرێکی فراوان لە زەویی شیاو بۆ کشتوکاڵ.[٤] [٥]سەرەڕای ئەمانە، وڵاتەکە ڕووبەڕووی ژمارەیەک کێشەی ژینگەییی گەورە بووەتەوە؛ وەک نەبوونی بڕی پێویستی ئاوی خواردنەوە، پیسبوونی هەوا و ئاو، بڕینەوەی دارستانەکان، هەروەها پیسبوونی تیشکدەرەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەهۆی کارەساتەکەی ساڵی ١٩٨٦ لە وێستگەی وزەی ناوەکیی چێرنۆبڵ.

شوێنی جوگرافیا

[دەستکاری]

ئوکرانیا دەکەوێتە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتەوە؛ لەسەر کەناراوەکانی باکووری دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤ هەڵکەوتووە. ئەم وڵاتە لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ بیلاڕووس، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پۆڵەندا، سلۆڤاکیا و مەجارستان، لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ مۆلدۆڤا و ڕۆمانیا، و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە لەگەڵ ڕووسیا.[٦]ڕووبەری جوگرافیی گشتیی ئۆکرانیا ٦٠٣,٧٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (٢٣٣,١٠٠ میلی چوارگۆشە). ئۆکرانیا خاوەنی ناوچەیەکی ئابووریی تایبەتە کە ڕووبەرەکەی ١٤٧,٣١٨ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە (٥٦,٨٨٠ میلی چوارگۆشە) لە دەریای ڕەشدا.[٧]

ئاوهەوا

[دەستکاری]
نەخشەی ئۆکراینا بە پشتبەستن بە پۆلێنکردنی کەشوهەوای کۆپەن
تێکڕای بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی ڕۆژانە بۆ حەوت گەورەترین شاری ئۆکرانیا [٨]
شوێن تەممووز (°C) تەممووز (°F) کانوونی دووەم (°C) کانوونی دووەم (°F)
کیێڤ 27/17 80/62 −1/−6 31/22
خارکیڤ 27/17 81/62 −2/−7 28/20
دنیپرۆ 29/17 84/63 −1/−6 30/21
ئۆدێسا 28/19 82/66 2/−3 36/27
دۆنێتسک 27/16 81/61 −1/−6 29/20
زاپۆریژژیا 28/16 83/61 −0/−5 31/21
لڤیڤ 24/13 75/56 −1/−8 32/21
ڕەنگدانەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە شاری کیێڤ، کە مەودای جیاوازی پلەکانی گەرما لە نێوان چەند ماوەیەکی ٣٠ ساڵەی جیاوازدا نیشان دەدات.

ئوکراینا بە تەواوی لە ناوچەى پانی مامناوەندەکاندا هەڵکەوتووە و بە گشتی خاوەنی کەشوهەوایەکی کیشوەرییە، جگە لە کەناراوەکانی باشووری کە خاوەنی ئاووھەوای نیمچەوشکە.[٩] تێکڕای پلەکانی گەرمى لە باکووردا لە نێوان ٥.٥ تا ٧ پلەی سیلیزی (٤١.٩ تا ٤٤.٦ پلەی فارنهایت) و لە باشووردا لە نێوان ١١ تا ١٣ پلەی سیلیزی (٥١.٨ تا ٥٥.٤ پلەی فارنهایت) دەبن. [١٠]بڕی بارانبارین بە یەکسانی دابەش نەبووە؛ لە ڕۆژئاوا و باکوور زۆرترینە و لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات کەمترینە. [١٠]ڕۆژئاوای ئوکراینا، بەتایبەت لە ناوچەی چیاکانی کارپات، ساڵانە نزیکەی ١٢٠٠ ملم (٤٧.٢ ئینچ) بارانی پێدەگات، لە کاتێکدا نیمچەدوورگەی کریمیا و ناوچە کەناراوییەکانی دەریای ڕەش نزیکەی ٤٠٠ ملم (١٥.٧ ئینچ) بارانیان بۆ دەبارێت.[١٠]

پێشبینی دەکرێت بەردەستبوونی ئاو لە حەوزە سەرەکییەکانی ڕووبارەکان کەمبێتەوە، بەتایبەت لە وەرزى هاویندا. ئەمەش مەترسی بۆ سەر کەرتی کشتوکاڵ دروست دەکات.[١١]کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی گۆڕانی ئاووھەوا لەسەر کشتوکاڵ زیاتر لە باشووری وڵات هەستی پێدەکرێت، کە خاوەنی کەشوهەوایەکی دەشتاییە (ستیپ). لە باکووردا، هەندێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ڕەنگە سودیان لێ ببینن بەهۆی درێژتربوونەوەی وەرزی چاندن. [١٢]گرووپی بانکی جیھانی ڕایگەیاندووە کە ئۆکرانیا بەرامبەر بە گۆڕانی کەشوهەوا زۆر لاوازە .[١٣]

ئاماژەکان

[دەستکاری]
  1. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  2. «Geographical location of Ukraine». www.ukrexport.gov.ua. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. {{cite news}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  4. 1 2 «Гірничодобувна промисловість - UkraineInvest» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. Nature، Preferred by. «Ukraine Timber Risk Profile». NEPCon - Preferred by Nature (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «Spotlighting The World Factbook as We Bid a Fond Farewell - CIA». The World Factbook. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «Spotlighting The World Factbook as We Bid a Fond Farewell - CIA». The World Factbook. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. «Ukraine Travel Weather Averages (Weatherbase)». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. «Ukraine». Country Pasture/Forage Resource Profiles. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. 1 2 3 {{cite encyclopedia}}: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)
  11. Didovets، Iulii؛ Krysanova، Valentina؛ Hattermann، Fred Fokko؛ del Rocío Rivas López، María؛ Snizhko، Sergiy؛ Müller Schmied، Hannes (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠). «Climate change impact on water availability of main river basins in Ukraine» (PDF). Journal of Hydrology: Regional Studies (بە ئینگلیزی). ٣٢ 100761. doi:١٠.١٠١٦/j.ejrh.٢٠٢٠.١٠٠٧٦١. ISSN ٢٢١٤-٥٨١٨. S2CID ٢٣٠٦١٣٤١٨.
  12. Skrypnyk، Andriy؛ Zhemoyda، Oleksandr؛ Klymenko، Nataliia؛ Galaieva، Liudmyla؛ Koval، Tatiana (١ی ئازاری ٢٠٢١). «Econometric Analysis of the Impact of Climate Change on the Sustainability of Agricultural Production in Ukraine». Journal of Ecological Engineering. ٢٢ (3): ٢٧٥–٢٨٨. doi:١٠.١٢٩١١/٢٢٩٩٨٩٩٣/١٣٢٩٤٥. ISSN ٢٢٩٩-٨٩٩٣. S2CID ٢٣٣٨٠١٩٨٧.
  13. «Ukraine - Country Overview | Climate Change Knowledge Portal». climateknowledgeportal.worldbank.org (بە ئینگلیزی).
  14. «Weather and Climate – The Climate of Kyiv» (بە ڕووسی). Weather and Climate (Погода и климат). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  15. «ЦГО Кліматичні дані по м.Києву». cgo-sreznevskyi.kyiv.ua (بە ئۆكراینی). Central Observatory for Geophysics. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. «ЦГО Кліматичні рекорди». cgo-sreznevskyi.kyiv.ua (بە ئۆكراینی). Central Observatory for Geophysics. لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  17. «World Meteorological Organization Climate Normals for 1981–2010». World Meteorological Organization. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. Cappelen، John؛ Jensen، Jens. «Ukraine – Kyiv» (PDF). Climate Data for Selected Stations (1931–1960) (بە دانماركی). Danish Meteorological Institute. لاپەڕە ٣٣٢. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  19. «Kiev, Ukraine - Detailed climate information and monthly weather forecast». Weather Atlas (بە ئینگلیزی). Yu Media Group. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  20. «Weather and Climate - The Climate of Kharkiv» (بە ڕووسی). Weather and Climate (Погода и климат). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  21. «World Meteorological Organization Climate Normals for 1981–2010». World Meteorological Organization. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  22. «Климат Днепра (Climate of Dnipro)» (بە ڕووسی). Pogoda.ru.net. ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  23. «World Meteorological Organization Climate Normals for 1981–2010». World Meteorological Organization. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  24. «Климат Одессы - Погода и климат» Погода и Климат – Климат Одессы [Weather and Climate – The Climate of Odesa] (بە ڕووسی). Weather and Climate (Погода и климат). لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  25. «World Meteorological Organization Climate Normals for 1981–2010». World Meteorological Organization. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. «World Meteorological Organization Climate Normals for 1981–2010». World Meteorological Organization. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.