جوگرافیای ئاکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جوگرافیای ئاکاری (بە ئینگلیزی:Behavioral geography)، ڕوانگەیەکە بۆ جوگرافیای مرۆڤی کە ئاکاری مرۆڤ بە کەڵک وەرگرتن لە ڕوانگەیەکی جیاواز تاقی دەکاتەوە. جوگرافیناسانی ئاکاری لەسەر پڕۆسە ئیدراکییەکانی(cognitive processes) بناغەی لێکدانەوەی فەزایی(spatial reasoning)، دروستکردنی بڕیار و ئاکار چڕ دەبنەوە و توێژینەوە دەکەن. جگە لەمە، جوگرافیای ئاکاری ڕوانگە/ئایدۆلۆژییەکە لە جوگرافیای مرۆڤی کە لە میتۆد و گریمانەکانی ئاکارخوازی(behaviorism) بۆ دیاری کردنی پڕۆسە ئیدراکییەکانی پەیوەست بە تێگەیشتنی کەسی  و وڵامدانەوە و کاردانەوەی لە ژینگەیان سوود وەردەگرێ.

جوگرافیای ئاکاری لقێک لە زانستی مرۆڤییە کە لەسەر پڕۆسە ئیدراکییەکانی زەینی مرۆڤ و وڵامدانەوەکانی لە ژینگەی، لە ڕوانگەی ئاکارخوازییەوە، توێژینەوە دەکات.

بابەتەکانی جوگرافیای ئاکاری[دەستکاری]

هەروا کە لە ناوەکەی بۆمان دەردەکەوێ وێدەچێ ڕیشەکانی ئەم بەشە  لە ڕوانگەی ئاکارخوازیدا بێ.ئەگەرچی هەندێک لە جوگرافیناسانی ئاکاری بە ئاشکرایی لە ژێرکاریگەری ڕوانگەی ئاکارخوازی دان.[١][٢] بە پێی جەخت کردنەوە لەسەر ئیدراک، زۆر دەتوانێ وەک  ئیدراکی خوازی ببینرێ. لە ڕاستیدا، وا دەردەکەوێ هۆگری بۆ ئاکارخوازی لەم دواییانەدا زۆرتر بووە و پەرەی ستاندووە.[١][٣] ئەمەش بەتایبەت لە بواری دروستکردنی دیمەنە مرۆڤییەکان(human landscaping) ڕاست و ڕوونە.

جوگرافیای ئاکاری لە کارە سەرەتاییەکانی ئاکارخوازان وەک چەمکی نەخشەی ئیدراکی تۆڵمەن سوودی وەرگرتووە. پتر لە جوگرافیای ئاکاری، جوگرافیناسانی ئاکاری لەسەر پڕۆسە ئیدراکییەکانی(cognitive processes) بناغەی لێکدانەوەی فەزایی(spatial reasoning)، دروستکردنی بڕیار و ئاکار چڕ دەبنەوە و توێژینەوە دەکەن. زۆربەی جوگرافیناسانی ئاکاریخواز ماتریالیستن و سەرنجی ڕۆڵی پڕۆسە بنچنیەییەکانی فێربوون دەدەن و ئەوەی کە کاریگەری ئەوان لە سەر چەشنەکانی دیمەن(landscape patterns) یا بگرە هویەتی(شۆناسی) گرووپ چۆنە.[٤]

پڕۆسەی ئیدراک داگری تێگەیشتنی ژینگەیی و ئیدراک، ڕێگەدۆزینەوە(wayfinding)، پێکهاتەی نەخشە ئیدراکییەکان، هۆگری شوێن(place attachment)، پەرەسەندنی شێوەی بۆچوون سەبارەت بە فەزا و شوێن، بڕیارەکان و ئاکار بە پێی زانینی ناتەواو لە دەوروبەری کەس و ژمارەیەک بابەتی ترە.

ئەم ڕوانگەیەی جوگرافیای ئاکاری لە پێوەندیەکی نزیک لەگەڵ دەروونناسی بەڕۆژ و نوێ کراوەتەوە، بەڵام لە دەسکەوتە توێژینەوەییەکانی دیسیپلین و بەشەکانی تر وەک ئابووری، کۆمەڵناسی، پلاندانی گواستنەوە و زۆری تر سوودی وەرگرتووە

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Norton, W. (2001). Initiating an affair human geography and behavior analysis. The Behavior Analyst Today, 2 (4), 283–290 [١] ٢٣ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Norton, W. (2002) Explaining Landscape Change: Group Identity and Behavior. The Behavior Analyst Today, 3 (2), 155–160 BAO ٢٣ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Glass, J.E. (2007). Behavior analytic grounding of sociological social constructionism. The Behavior Analyst Today, 8 (4), 426–433 BAO ٢٣ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Norton, W. (1997). Human geography and behavior analysis: An application of behavior analysis to the evolution of human landscapes. The Psychological Record, 47, 439–460