جونۆ (ئەلاسکا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاری جونۆ (بە ئینگلیزی: City and Borough of Juneau) پایتەختی ئەلاسکایە، شارەوانییەکی یەکگرتووە و دەکەوێتە کەناڵی گاستینۆ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەلاسکا، و دووەم گەورەترین شاری ئەمریکایە لە ڕووی ڕووبەرەوە، جونۆ لە ساڵی ١٩٠٦ەوە پایتەختی ئەلاسکا بووە، کاتێک حکومەتی ئەوکاتەی ئەلاسکا لە سیتکاوە گواستراوەتەوە وەک ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٠٠ ڕێگەی پێداوە، شارەوانییەکە لە ١ی تەمموزی ١٩٧٠ یەکگرتوو بووە، کاتێک جونۆ لەگەڵ شاری دۆگلاس تێکەڵ بوو و دەوروبەری ناوچەی گەورەی جونۆ بۆ پێکھێنانی شارەوانی ئێستا، [١] ڕووبەرەکەی گەورەترە لە ویلایەتی ڕۆد ئایلەند و دێلاوێر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "An Outline History of Juneau Municipal Government". City and Borough of Juneau. 9 June 1997. Retrieved 3 May 2012. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.