بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جومانە کچی ئەبووتاڵیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جومانە کچی ئەبووتاڵیب
بەشێکە لەھاوەڵان
باوکئەبوو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب
دایکFatimah bint Asad
ھاوسەرئەبوو سوفیان کوڕی حارس
منداڵJa'far ibn Abi Sufyan

جومانە کچی ئەبووتاڵیب (بە عەرەبی: جمانة بنت أبی طالب) ھاوەڵ و ئامۆزای پێغەمبەر محەممەدە.

کچی ئەبوو تاڵیب و فاتیمە کوڕی ئەسعەد بووە. ھاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی کرد بە ناوی ئەبوو سوفیان کوڕی حاریس و کوڕێکیان بوو بە ناوی جەعفەر.[١]

ئەبوو سوفیان بۆ ماوەیەکی زۆر دوژمنایەتی ئیسلامی کرد.[٢] لە ساڵی ٦٣٠ بە جومانەی وت کە بەنیازە موسڵمان بێت. ئەویش وەڵامی دایەوە: "لە کۆتاییدا دەبینیت کە بەدەوی و بیانییەکان شوێن پێغەمبەر کەوتوون، لە کاتێکدا تۆ دوژمنی سەرسەختی ئەو بوویت! ئەبوو تۆ یەکەم کەس بیت کە ھاوکاری بکەیت!" ئەو یاوەری بوو لە گەشتەکەیدا بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ پێغەمبەر لە ئەلعەبوا؛ بەڵام پێغەمبەر ڕەتیکردەوە بیبینێت. بەدوای پێغەمبەردا ڕۆیشتن تا گەڕانەوە بۆ مەککە. دوای فەتحی مەککە، جومانە یاوەری ھەندێک ژن لە خێڵی موتەڵیب کرد لە سەردانێکدا بۆ لای پێغەمبەر. پێغەمبەریش لە بارەی ئەبوو سوفیان نەرمی نواند؛ بەڵام تەنھا دوای شەڕی حونەین بوو کە موسڵمانبوونی ئەبوو سوفیانی بە تەواوی قبوڵ کرد.

پێغەمبەر سی بار حوشتر خورمای بەخیشی بە جومانە لە خورمای خەیبەر.[٣]

ھیچ فەرموودەیەکی لە پێغەمبەرەوە نەگێڕاوەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Muhammad ibn Saad. Kitab al-Tabaqat al-Kabir, vol. 8. Translated by Bewley, A. (1995). The Women of Madina, p. 35. London: Ta-Ha Publishers.
  2. Muhammad ibn Jarir al-Tabari. Tarikh al-Rusul wa'l-Muluk. Translated by Landau-Tasseron, E. (1998). Volume 39: Biographies of the Prophet's Companions and Their Successors, p. 21. Albany: State University of New York Press.
  3. Muhammad ibn Ishaq. Sirat Rasul Allah. Translated by Guillaume, A. (1955). The Life of Muhammad, p. 522. Oxford: Oxford University Press.